Daesh-Snuden

به‌ڵگه‌نامه‌كانی سنودن نهێنی دروستبوونی داعش ئاشكراده‌كات .

ئیدوارد سنودن راوێژكاری پێشووی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ، كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكاو به‌ریتانیا و ئیسرائیل رێگه‌یان خۆشكرد بۆ دروست بوونی داعش .
راشیگه‌یاند ، كه‌ ئه‌و سێ وڵاته‌ ده‌رفه‌تیان بۆ دروستبوونی داعش ره‌خساند له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م توندڕه‌وەکان له‌ یه‌ك ناوچه‌كه‌داو له‌ پرۆسه‌یه‌كدا وه‌كو ” شاره‌ زه‌رده‌واڵه‌ “.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ پلانێكی كۆنی به‌ریتانیا بووه‌ بۆ پاراستنی ئیسرائیل و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو تونده‌ڕه‌وەکان له‌ناوچه‌یه‌كدا .
پێگه‌ی ” زی إنترسیبت ” له‌رێگه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دزه‌ پێكراوی سنودنه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ ، كه‌ تاكه‌ رێگه‌ بۆ پاراستنی ئیسرائیل دروستكردنی دوژمنێكه‌ له‌نزیك سنوره‌كانی، به‌ڵام ئاراسته‌ی چه‌كه‌كانی رووی له‌و وڵاته‌ ئیسلامیانه‌یه‌ كه‌ دژی بوونین .
به‌ڵگه‌نامه‌كانی سنودن ئه‌وه‌شیان دركاندووه‌ كه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی موسادی ئیسرائیلی له‌ ژێر خولێكی چڕی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی و وتاربێژی و زانستی لاهوتدا بووه‌ .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئیدوارد سنودن راوێژكاری پێشووی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بووه‌و له‌ساڵی 2013 به‌ چه‌ندین زانیاری گرنگی ناو ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاوه‌ له‌و وڵاته‌ هه‌ڵهات و ئیستا له‌ شوێنێكی نادیار له‌ روسیا نیشته‌جێیه‌و ناوبراو پاڵێورابوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئه‌مساڵ .

س – براپا

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies