هەورامان عەلی : ئەو پوزانەی کۆمەلگایان هەژان .
هەفتەی پێشوو ژنێکی ئەفگانی بە جلێکی ئاساییەوە لە شەقامەکانی کابولدا بۆماوەی چەند خولەکێك دەرکەوت .
ئەم روداوە کۆمەلگایی ئەفگانستانی شڵەژان و بویە مانشێتی ڕۆژنامە و میدیا و تۆرەکۆمەلایەتیەکان ، تەنانەت هەوالەکە میدیای ناوخۆیی ئەفگانستانی تێپەران و زۆرێك لە میدیاکانی جیهان وەك روداوێکی سەیر و سەمەرە باسیان لێوە کرد! ئەوەی روداوێکی لەوجۆرە دەبێتە مانشێتی رۆژنامە ناوخۆیی و جیهانی و تۆرە کۆمەلایەتیەکان بە خۆیەوە سەرقالدەکات ، نیشانەی کارەساتێکی گەورەیە کە لەم سێ دەیەی دوایدا بەسەر زۆر کۆمەلگای خۆرهەلاتدا هاتوە ، جگە لە ئەفگانستان ، ئێران ، مسر ،عێراق و کوردستانی خۆمان ئەو سەرزەمینانەن کە پاشەکشەیەکی گەورەی کۆمەلایەتی بەسەر ژنان و مافە کۆمەلایەتیەکانیاندا هاتووە .
چوار دەیە لەمەوبەر نەنکی ئەم ژنە بە ” مینیجۆپ ” ـەوە دەچویە زانکۆ و لە باخچە گشتیەکاندا سەمای دەکردوو ، ئێوارانیش خێزانی دەچونە هۆڵی سینەماکان . ئەمرۆ دەرکەوتنی پا و پوزی ژنێك کۆمەلگا توشی راچەنین و دلە راوکێ دەکات ! ئەمە بەرهەمی زالبونی بیرکردنەوە و تێروانینی ڕەوتە مەزهەبی و بیروراکۆنەپەرست و دواکەوتوەکانیانە.
ده‌یه‌ی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو؛ ده‌یه‌ی سه‌رهه‌لدانی رێکخراوه ئیسلامیه ملیتانتهکانه . بلاوبونه‌وه و سه‌رهه‌لدانی خێرای ئه‌م رێکخراوه ترۆریست و ده‌مارگیرانه ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعا پوچه‌کانی خۆیان ، نیشانه‌ی وشیار بونه‌وه‌ی کۆمه‌لگه‌کانی رۆژهه‌لات نه بوو ، به گرنگی و به‌رهه‌ق بونی لێگدانهوهو تێگه‌یشتنه ئاینیه‌کان بۆ ژیان و کێشه‌و گیروگرفته‌کانی ، به‌لکه ئه‌وه پیلانی داموده‌زگا خۆرئاوایه‌کان به گشتی و به دیاری کراوی پیلانی ” سی . ئای . ئه‌ی ” بوو ، که به کۆمه‌کی ده‌وله‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و دام و ده‌زگا هه‌واگری و ئه‌منیه‌کانیان ؛ ئه‌م دارودهستانهیان سازدا‌و دواتر به‌ریان دانه گیانی ئه‌و کۆمه‌لگایانه .
شەرو ئاژاوەی ئەم دارودەستانە ، جگە لەوەی ئەو کۆمەلگایانەیان نوقمی خوێن و فرمێسك کرد ، هاوکات پاشەکشەیەکی گەورەشیان بە ماف و ئازادیەکانی مرۆڤ کرد لەو ولاتانەدا …
ئەوەی لەم چیرۆکە غەمگینەدا بۆمان دەردەکەوێت ، ئەو راستیە حاشا هەلنەگرەیە ، کە ئیسلامیەکان رویانکردە هەر کۆمەلگایەك ، لە هەر ولاتێکدا توانیان جێگە پێیەك بکەنەوە ، قوربانی یەکەم ژن و ماف و حورمەتی دەبێت ، ئازادی و کرانەوە و خۆشگوزەرانی دەبێتە بەشێک لە رابردوو! ئارامی و ئاسایشی کۆمەلایەتی و زیندومانەوە دەبێتە خەونێکی دورە دەست و بەدی نەهاتوو …. جیهان بە پانتایی خۆیی هەر لە سۆمال و جەزائیرو سوریاوە بگرە تا ئەفگانستان و ئێران و عێراق شاهدی ئەم راستیە تاڵ و تەلخەی مێژووی ئەم ناوچەیەن .
- بابەتەکانی تری هەورامان عەلی
-
هەورامان عەلی: ئەفگانستان، مێژوویەکی شکستخواردوو.
- -
هەورامان عەلێ: وانه‌یه‌کی مێژوویی. حکایەتی وێنەیەك.
- -
هەورامان عەلی: با لە یادیان نەکەین!
- All Posts