newshirwan-serkewtn

بەختیار شارەزوریى : ئایا نەوشیروان مستەفا کوردستان دابەش دەکات .؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وەڵامیک بۆ عارف قوربانى .

یارییەکانى نەوشیروان مستەفا لە چوارچێوەى ئەو بەرنامە و ئامانجانەدایە کە لە ستراتیژى بزوتنەوەى گۆڕان خۆى نمایش دەکات ، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ پێشوتر ، ئەوا ئەوە ڕونە کە نەوشیروان مستەفا پێداگرى دەکرد بۆ دروستکردنى ستراتیژى سەربەخۆى هەرێم و درێژکراوەى ستراتیژى ئێرانى و تورکى نەبین و وەک دوو وڵاتى دراوسێ لە چوارچێوەى بەرژەوەندى هاوبەش و دراوسێیەتیدا مامەڵە بکرێت ، هەر نەوشیروان مستەفاش بوو کارى بۆ ئەوە کرد کە دوو ئێدارەى و دوو زۆنییە نەمێنێت و حیزب لە کایەى حوکمرانى دور بخرێتەوە و یاسا و سیستم کار بکات ، وە کارى لەسەر ڕەهەند نیشتمانیەکان کرد وە گەلێ شتى تریش ، نەک بەو خۆیندنەوە و بۆچونى کاک عارف کە پێ ى وا بێت نەوشیروان مستەفا دوو ئیدارەى دروست دەکاتەوە  .

خۆ ئەگەر ئەم ڕوداوانەى ئەم دواییەى داعش وەک گۆڕینى ئاراستەى ململانێکانى جیهان و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە تایبەت وەربگرین ، ئەوا دەکرێت بە پێ ى ئەو پێوەرانەى کە بەرژەوندى و پێگەى هەرێم دیارى دەکات  ، ئاراستەى یاریەکانى هەرێمیش بگۆڕێت ، وەک کاک عارف دەیڵى دواى ئەوەى بۆرى نابۆکۆ لە دەریاى ڕەشەوە بۆ تورکیا و لەویشەوە بۆ ئەوروپا ، ڕوسیا وەک کارت بەکارى هێنا ، پێگەى هەرێمى کوردستان وەک پێداویستى وزەى ئەوروپى گرنگ تر بوو ، بەڵام ڕۆڵى ئێران ئەو کات باڵاتر بوو کە ئەمریکا و ئێران کەوتنە بەردەم هەڕەشەیەک و ترسێکى هاوبەشەوە ، تورکیا جگە لە دەروازەیەکى نەوت و غاز ئەو گرنگیە سەربازى و سیاسیەى نەما لە بەرامبەر داعش ، بۆیە ئێران وئەمریکا کەوتنە بەردەم هەڕەشەیەکو ترسێکى هاوبەشەوە و نزیک بونەوە لە یەکتر ، ( ئەگەر چى ئەم ترسە بوە هۆى ئەوەى وڵاتانى عەرەبى  هەناردەى نەوتیان کەمنەکردەوە بۆ ئەوەى نرخى نەوت زیاتر دابەزێ و وەک کارتێک بەرامبەر نزیکبونەوەى ئێران و ئەمریکا بەکاریان هێنا )  بەڵام هەر  ڕۆڵى ئێران زیادى کرد و پێیەکانى زیاتر پتەو بوو ، خۆ ئەگەر نەوشیروان مستەفا بەم ئاراستەیە یارییەکانى کردبێت ئەوا هاو ئاراستەى گۆڕانکاریەکانى دنیایە ، نەک گەڕانەوە بۆ تۆخ کردنەوەى دوو زۆنى ، ئەگەر چى نەوشیروان مستەفا زۆر هەوڵى دەدا هێزەکان خاوەنى ئیرادەى خۆیان بن ، بەڵام نەیانتوانى و لە ژێر کارگەرى دەوڵەتانى دراوسێدا بون ، بۆیە ئەمە ئەرکى نەوشیروان مستەفاى قورستر کرد ، نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەى گۆڕان بەردەوام باوەڕییان بە مێزى گفتوگۆ هەبوە لە چوارچێوەى ئەو پاکێج و بەرنامانەى کە هەیان بوە ، بەڵام لایەنى بەرامبەر پارتى و یەکێتى ئەگەر چى باوەڕییان بە پڕۆژەکانى گۆڕان هەبوە ، بەڵام نەیانتوانیوە کارى لەسەر بکەن ، بۆیە کارى لەسەر هەردو لایەن کردوە چى ئێران و چى تورکیا .

ئێستە تورکیا لە هاوکێشەى ململانێکاندا و بە تایبەت لەبەرەى دژە تیرۆر پاشەکشەى کردوە و ئێران توانى ئەم هاتنەى داعش بەکار بهێنیت و بوە یاریچى دوەمى ناو گۆڕەپانەکە ، یەکێتیش کە لە ئێرانەوە نزیکە دەبێتەوە یاریچى زۆنى سەوز بوە و دەبێتە پاشکۆى یاریچى دووەم ….   خۆ ئەگەر بچینەوە سەر سندوقەکانى دەنگدان ، ئەوا گۆڕان دەبێتە یەکەم هێزى گەورە ، کە دەیەوێت دوو زۆنى کۆتاى پێ بهێنى و وە دەشیەوێت مامەڵە لەگەڵ هەردوو هێزەکە و هێزەکانى دیکەشدا بکات ، کاریگەریان لەسەر دروست بکات ، تا ئەوانیش ناچار بە پڕۆژەیەکى چاکسازى نیشتمانى بکات ، وەک دەبینین لەگەڵ پارتى و یەکێتى پەیوەندیەکانیان ئاسایى دەبێتەوە ، خۆ ئەگەر ئێران پڕۆژەیەکى هەبێت بۆ یەکخستنى هێزەکان لە ناو عێراقدا و بە تایبەتیش لە هەرێمدا ئەوا زۆر ئاساییە کە مامەڵە لەگەڵ ئەم هاوکێشەیەدا بکرێت .

پرسیارە گەورەکە لێرەدایە .. کاک عارف بێ گەڕانەوە بۆ ئەوەى بڵێت کێ دوو زۆنى و کێ کەپکى حەمد ئاغا و ئەودیو دیگەڵە و ئەم دیو دێگەڵەى  دروست کرد .. بێ ئەوەى بڵێت کێ بو بوە درێژکراوەى ئێرانى و تورکى ، وەک پاشکۆ نەک مامەڵەى بەرژەوەندى هاوبەش ، بێ ئەوەى ئەو هەمو هەوڵەى بزوتنەوەى گۆڕان و نەوشیروان مستەفا ببینیت ، بۆ کۆتاى هێنان بە دو زۆنى و دنیایەک پڕۆژەى نیشتمانى .. کاک عارف دێت و دەڵێت ( نەوشیوان مستەفا کوردستان دابەش دەکات ) .. بانێکە و دوو هەوا  …