دکتۆر فایەق گوڵپی : کاک فازل بەشارەتی ١٧ شوبات شۆڕش بوو، گێجەڵوکە نەبوو .
بەرنامەی ( روداوی ئەمرۆ ) تەلەفزیۆنی روداوی شەوی ١-١-٢٠١٥، کە دەربارەی هەلسەنگاندنی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بو ، بە بەشداری فازل بەشارەتی نوێنەری ( پ د ک ) و نوێنەری ( ی ن ک ) نوێنەری بزوتنەوەی گۆران پێشکەشکرا، بە بێ ئەوەی پێشکەشکاری بەرنامەکە دەربارەی ١٧ شوبات پرسیار لە کاک فازل بکات ، هەر لە خۆیەوە وتی گێچەلوکەی ١٧ شوبات ، دواتر قسەیەکی هەلبەستراوی بە دەم نوێنەرێکی خۆپیشاندانی ١٧ شۆباتەوە کرد کە لە سەفەرێکی ئەوروپادا لەگەلیدا بوە .
مانگی ٣ سالی ٢٠١١ من و فازل بەشارەتی کە ئەو کات ئەندامی پەرلەمان بو، لەگەل کۆمەلێک خەلکی هەلەبجەو گەرمیان بەشداری کۆنفرانسی هەلەبجەمان کرد کە K NK رۆژی ١٤-٣-٢٠١١لە پەرلەمانی ئەوروپا ئامادەی کردبو، بۆیە بە پێویستی دەبینم کە ئەم رونکردنەوەیە بدەم :
١. خۆپیشاندانی ١٧ شوبات گێجەڵوکە نەبو ، نارەزایی دەربرین بو بەرامبەر گەندەلی و نادادپەروەری دەسەلاتادارانی کوردستان ، لەبەر ئەوەی گەندەلی و نادادپەروەی تا ئێستە بەردەوامە و کەسانی وەک فازل بەشارەتی بە رەخنەی خەلکی کوردستان نایەنەوە سەر خۆیان و بەردەوام سوکایەتی بە خەلکی کوردستان دەکەن ، ئەگەری خۆپیشاندان و دوبارەبونەوەی ١٧ شوبات بەرێوەیە .
٢. وتەی فازل بەشارەتی لە کۆنفرانسی هەلەبجەدا بە زمانی کوردی بو، هێندە باسی کارەساتی هەلەبجەی تیدا نەبو، زۆری وتارەکەی پیاهەلدان بو بە سەرۆک بەرزانیدا ، لەبەر ئەوە وتارەکەی وەک دیکیۆمێنتی کۆنفرانسەکە وەرنەگیرا .
٣. لە کاتی سەفەرەکەماندا هیچ ریزی لە من نەدەگرت و بەردەوام قسەی بە خۆپیشاندەران دەوت ، من وەلامم نەدایەوە و خۆم گرت ، نەوەک کێشە بکەوێتە ناو وەفدەکەوە و کۆنفرانسەکە تێکىبچیت ، تەوەرێکی تری قسەکانی کاک فازل ئەوەبو کە بە ئاشکرا باسی لەوە دەکرد کە پارتی مافی خۆی بوە سەردەشت عوسمانی کوشتوە ، ئتر نازانم مەبەستی ئەوە بو کە بڵێت پارتی مافی خۆی بوە خۆپیشاندەرانیشی کوشتوە و ناراستەوخۆ هەرەشەی لە منیش دەکرد ، یان عەفەویانە ئەو قسانەی دەکرد .
٤. من هیچ قسەیەکی لەو جۆرەم نەکردوە کە کاک فازل لە تەلفزیۆنی روداو باسی دەکرد ، من بروام بە خۆپیشاندان هەبو، دوای ئەوەی لە ئەوروپا گەرامەوە چومەوە ناو خۆپیشاندان ، رۆژی ١٩-٤ لەبەر دەمی زانکۆ هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە سەرمان و بریندار بوم ، رۆژی ٢٣-٤ لە خالی پشکنینی تاسلوجە دەستگیر کرام ، دواتر وەک شاهدی کەیسی شەهید شێرزاد چومە دادگا ، لە ئایاری ٢٠١١ سەردانی سەرۆکی هەرێممان کرد بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی خەلکی کوردستان ، کە بینیمان سەرۆکی هەرێم ئامادە نیە تەقەکەران و بکۆژانی شەهیدانی ١٧ شوبات بداتە دادگا ، کۆتاییمان بە پێوەندیەکەمان هێنا .
ئێستەش ئامادەم جاریکی تر بۆ داکۆکی لە مافی خەلکی کوردستان و بۆ گۆرینی هزری فازل بەشارەتیەکان لە کات و شوێنی گونجاودا بەشداری خۆپیشاندان بکەم و بیسەلمێنم کە ١٧ سوبات شۆرش بوە گێجەڵوکە نەبوە .
- Latest Posts by
-
دکتۆر فایق گۆلپی : بێکاریگەرکردنی وەزارەتی پێشمەرگە ، پاشەکشەی ستراتیجی هەڕێمی کوردستانە
- -
دکتۆر فایق گۆلپی : نێچیروان بەرزانی ـ پرۆپاگەندە بۆ تورکیا و ئاشبەتاڵ بە حکومەتی هەرێم دەکات .
- -
دکتۆر فایق محەمەد گۆلپی : گەریلا بەرامبەر تورکیا شەر رادەگرێت ، بەڵام چەک دانانێت ! .
- All Posts