گریانەکەی ڤیان دەخیل بۆ شەنگال ، یان بۆ داپۆشینی شکستەکەی پارتی .
لاوک کونجرینی
لەتۆڕی میدیاکانی عێراق و کوردستان و جیهان ، دەنگێک ، گریان و شینێک بۆ کارەسات و تاوانەکەی شەنگال بەگوێ و زەهنی هەمووان گەیشت ، مرۆڤدۆستەکان سڕکەیەک بەجەستەیان هات ، هەمووان هاوخەم و هاوسۆزی نوزەکەی ڤیان بووین . ئەو ، ئەوساتە بە نوێنەرایەتی یەزدانییەکان لاوانەوەی دەچڕیی و ، بببوە ڕووەکەی کارەساتەکە . شەنگال هێندەی تر برینەکانی قوڵتر کرد . ئەو ساتانە لەگریانەکەی خاتو ڤیان دا ، هەستکردن بە تاوانێکی سیاسی لەلایەن هێزێکی کوردییەوە ، دەرحەق بەئێزیدییەکان کرابێت .
هەموو وامان دەزانی خاتوو ڤیان فایلی هەڵدانەوەی شکست و سینارۆکە واڵا دەکات .. لای ئێمە ئەو یەزدانییەکان لەسەر و هەموو شتێکەوە ڕەچاو دەکات ، وامان دەزانی گریانەکەی سەرەتایە وەک تۆڵە لەحیزبەکەی ، کەئەو ئەندام و بژێریاریی بوو لەپارتی بۆ پەڕلەمان و ، دەست لەکاریی سیاسی دەکێشێتەوە . لای ئێمە خوێندنەوەکان بەبژاریی گریانەکەی نەبوو . نەمان زانی لەلای ئەو حیزب لەسەرو کورد و یەزدانییەکانەوە ڕەچاو دەکات . تۆ سەیر بکەن ئێستا خوێنی کچانی یەزدانی وشک نەبۆتەوە ، ئەو پشتی لە خەون و خەیاڵیان دەکات . بیخوێننەوە .
ڤیان دهخیل ئهندامی پهرلهمانی عیراق لهسهر پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند ، شهنگال هێڵی سووره و قبوڵ ناكهین كهسێكی ناشهرعی خۆی بکاتە دەمڕاستی شهنگالیان و ، ناوبراو بە ماڵپەڕی رهسمی حزبهكهی راگهیاندووه ” شهنگال هێلی سووره و لە هیچ کەسێکی ناشەرعی قەبووڵ ناكهین خۆی بکاتە نوێنەری شهنگال و دەست بخاته کارەکەوە .
دهشلێت : ئەوانه ئهگهر ئازان و ڕاست دهكەن ، با بچن كانتۆن له توركیا و سووریا دروست بكهن ، نهك بێن لهسهر ئهو حاڵهی شنگالییهكان ، کێشەمان بۆ بنێنەوە ؛ خۆ شهنگال قهندیل نییە ؛ شهنگال شكۆدارییهك و ناوێكی ههیه و قەبووڵ ناكهین هیچ كهسێك به ناوی كانتۆنهوه ، دەست بخاتە شهنگال … لەمیلەت وەرگیردراوە .
ئەوان وایان نەوتووە و ئاوهاش ناخوازن ، ئەوان دەیانەوێت بوونی خۆیان هەبێت و بەو چاوەوە تێیان نەڕوانن کە تێیان رواندون . یەزداننیەکان ناخوازن و پشت ناکەنە گەلی کورد ، ئەوان هەمیشە کورد بوون و لەسەر کوردایەتی بوونی خۆیان بەمەرگ سپاردووە ، ئەوان وەک پێکهاتەیەکی کورد بەشی خۆیان خەڵاتی نیشتمان و گەل کردووە .
خاتو ڤیان گریانەکەت دوو بارە کەرەوە ، بەڵام بەزاخاوی حیزبی نا ـ بەڵکوو بەزاخاوی کورد بوون و یەزدانی بوون . بفەرموو خاتو ڤیان ئەوەش گریانەکەی سەروەختی تاوانەکەی شەنگال ، کەهەموومانی دووبارە هاوخەم کرد ..
https://www.youtube.com/watch?v=Ur43VLiX3nw