عـــهتـــا قــهرهداخـــی : له بری ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كوردی ، چه‌له‌حانێ و فریودانی جه‌ماوه‌ر .
ستراتیژ بریتییه له به هێند وه‌رگرتنی هه‌موو جوڵه‌یه‌كی شیاو له لایه‌ن هه‌موو یاریكه‌رانی تری یارییه‌كی دیاریكراوه‌وه . به گوێره‌ی ستراتیژی سیاسی یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئابووری هه‌ریه‌كه‌یان جۆرێكه له یاری و هه‌ریه‌كه له‌و یارییانه‌ش په‌یوه‌ندییان به یارییه‌كانی تر‌و یاریكه‌رانی تری ئه‌و گۆڕه‌پانه‌وه هه‌یه كه جۆری ئه‌و یارییه‌ی تێدا ده‌كرێت .
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه لێی بدوێین ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كورده كه ئێستا كورد له نه‌خشه‌ی جیوپۆله‌تیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌م گۆڕه‌پانی یاریكردنی هه‌یه ، هه‌م خۆیشی ئێستا یه‌كێكه له‌و یاریكه‌رانه‌ی كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌توانێت رۆڵی یاریكه‌ر ببینێت . ئه‌نجا چۆنێتی رۆڵ بینینه‌كه‌ی به‌نده به توانا‌و لێهاتوویی و سه‌رده‌رچوون و شاره‌زایی ئه‌وه‌وه له هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه ده‌ینێت . ئه‌وه‌ش ئاشكرایه ، كه ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له ئێستادا له‌سه‌ر دوو پایه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ستاوه كه یه‌كێكیان ستراتیژی سیاسییه بۆ ئێستا‌و ئایندهی ناوچه‌كه‌و ، ئه‌ویتریشیان خودی ناسیونالیزی كوردییه .
به گوێره‌ی یه‌كه‌میان ده‌شێ هاوشان یاریكه‌ره ناوچه‌ییه‌كان و یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رۆڵی دیاری تێدا ببینن . ئایا كورد له ریزی یاریكه‌ره ناوچه‌ییه‌كاندا ده‌توانێت رۆڵی خۆی چۆن ببینێت و چۆنیش ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا لێكتر نزیك بكاته‌وه به‌جۆریك كه له‌لایه‌ك بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان بپارێزێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه بكاته ئه‌مری واقیع ، كه هه‌ر زیانێك به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد بكه‌وێت له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێته زیانی ئاشكرا‌و كاریگه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ست و خاوه‌ن هه‌ژموون.
ئه‌وه ئاشكرایه ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا درووستبووه فایلی شاراوه‌ی كوردی له ده‌هالیزه تاریكه‌كانی نێو كتێبخانه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هێناوه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مین فایلی سهرمێزهكانیش نه‌بێت ئه‌وا یه‌كێكه له‌و فایلانه‌ی كه له‌سه‌ر مێزه‌كانی گفتوگۆیه‌و ئه‌گه‌ر یاریكه‌ره ناوچه‌ییه‌كان و یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش كه‌مێك واقیعی بن باش له‌وه تێده‌گه‌ن به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هیچ جۆره سه‌قامگیرییه‌ك درووست نابێت و له رووی دیموكراتی و ئازادی و مافی مرۆڤیشه‌وه هه‌تا كێشه‌ی كورد له‌م ناوچه فراوانه‌دا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت باسی دیموكراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ جگه له قسه‌ی بۆش و بێ مانا هیچی تر نییه. هه‌ربۆیه ئه‌و هه‌موو ئیدیعایه‌ی كه دنیای بڕیار به‌ده‌ست ئه‌مڕۆ له رووی ئازادی و دیموكراسی و ماف و پێكه‌وه ژیان ده‌یكات، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع جێبه‌جێ نه‌كرێن ئه‌وا جیهانی ئه‌مڕۆش هه‌مان شێوه‌ی جیهانی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و كوشتن و بڕین و فه‌وزای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه ، هه‌رچۆن شكستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دوای جه‌نگی دووه‌م له دابینكردنی مه‌سه‌له‌ی ئازادی گه‌لان و مافی نه‌ته‌وه‌و چینه چه‌وساوه‌كاندا شكستی خوارد‌و سه‌رئه‌نجامیش ئه‌و شكسته به شكستی كامپی كۆمۆنیستی كۆتایی هات .
ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رده‌می هه‌مان مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر به جیدی كارنه‌كات بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی سیستێمه تۆتالیتار‌و شمولی و ئایینی و تائیفی و خێله‌كی و تاك حیزبییه داخراوه‌كانی جیهان به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی.
له‌م رووانه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌و به تایبه‌تی له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه ، به ئاگرو ئاسن و یه عه‌قڵی كوشتن و بڕین و جینۆساید‌و سڕینه‌وه‌ی شووناسی نه‌ته‌وه‌ی كوردی ره‌فتار له‌گه‌ڵ كورددا ده‌كه‌ن ، ئێستا هه‌موویان به توركیاشه‌وه له به‌رده‌می كێشه‌ی گه‌وره‌ی قه‌یرانی ماف و ئازادییه‌كانی نه‌توانینی داننان به ئه‌وی غه‌یری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی خۆیاندان و له‌و رووه‌شه‌وه كورد وه‌كو ئه‌وێكی تری بێ‌ماف له‌سه‌ر خاك و نیشتیمانی خۆی سه‌یر ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكیشیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خۆیان ئه‌و یاریكه‌رانه بن له گۆڕه‌پانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، كه به هیچ جۆرێك رێگا به كورد نه‌ده‌ن وه‌كو یاریكه‌رێكی سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه ده‌ربكه‌وێت یاری بكات .
بێگومان ئێستا سه‌رده‌مێك هاتووه ئه‌گه‌ر كورد له خۆیی تێكنه‌دات ئه‌وا ناتوانرێت بخرێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌پانه به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر كورد بزانێت ستراتیژی یارییه‌كه له پێناوی ئامانجه‌كانی خۆیدا به‌كاربهێنێت و سووربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خهباتكهری رێگای ئازادی و دیموكراسییه به‌شێوه‌ی مۆدێرن ، كه ئه‌ویش له‌به‌رگرتنی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دایه‌لۆگی به‌رده‌وامه تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌م خه‌باته داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ناچارده‌كات دان به مافه‌كانیدا بنێن . به تایبه‌تیش كه دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان و ناوچه‌كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان بۆ جیهان و داگیركه‌رانی كوردستانیشی بسه‌لمێنن كه كورد خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه ، كه ئه‌وه‌ی به به‌شێك له ده‌وڵه‌تانی داگیر كه‌ری كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و هێزه تاریكخوازه نه‌كرا پێشمه‌رگه سه‌ربه‌رزانه ئه‌و كاره‌ی كرد‌و توانی له رووی ئه‌و هێزه ترسناكه‌دا بوه‌ستێت .
هه‌ر لێره‌وه پایه‌ی دووه‌می ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی كورد دێته پێشه‌وه كه ئه‌ویش بریتییه له خودی ناسیونالیزی كوردی و به‌رنامه‌ی ئه‌و ناسیونالیزمه بۆ بنیادنانی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كه به‌رنامه‌كه‌ی بریتییه له یارییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییانه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌و ئایندهی نه‌ته‌وه كه ئه‌ویش ته‌نیاو به‌س ته‌نیا له درووستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاشكرایه له كاتێكدا كه كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا وه‌كو جه‌ماوه‌رو وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه بنه‌مای جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گشتگری نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و تێیدایه ، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی و نوخبه‌ی سیاسی و عه‌قڵی حیزبی كوردی له‌وپه‌ڕی بێ بهرنامهیدایهو ته‌نانه‌ت له‌م بارودۆخه‌شدا په‌رت و بڵاوو نایه‌كگرتووه به‌جۆرێك كه به ئاشكرا دیاره رووتكراوهیه له ساده‌ترین به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ك هه‌ر توانای بڕیاری نییه به‌ڵكو نوخبه‌ی سیاسی كوردی به زۆرینه‌یانه‌وه رۆڵی نێ ” هتیف و نا نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ده‌بینن و ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ن و بلوێر ژهنهكانیشیان له راگه‌یاندنه‌كان و تا ئاستی په‌رله‌مانیش لێدوانی زۆرێكیان به ئاوكردنه ئاشی داگیركه‌ران لێ : ده‌درێته‌وه ، هه‌رچه‌نده له پاڵ ئه‌وانه‌شدا له‌ناو ئه‌و نوخبه‌یه‌دا دڵسۆزانی راسته‌قینه‌ش زۆرن به‌ڵام ده‌نگه ناسازهكان باشتر ده‌بیسترێن و مایه‌ی خه‌م و نیگه‌رانین بۆ جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه چونكه هه‌ڵوێسته‌كانیان رووتكراوهیه له بهرژهوهندهیهیكانی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان و رووتكراوهیه له ساده‌ترین بنه‌مای ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی .
بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتوانێت یاریكه‌رێكی باشی نێو ئه‌و گۆڕه‌پانه بێت كه ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كوردی تێدا پێناسه ده‌كرێت ، پێویستی به‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ هه‌ڵبهێنێت له‌وانه‌ش یه‌كه‌م یه‌كێتی نهتهوهیییه . مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه جۆرێك له یه‌كگرتن و یه‌كبوون له نێو پێكهاته جۆراو جۆره‌كانی نه‌ته‌وه‌دا پێكبێت كه ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی كورد ره‌نگه له‌به‌ر دوو هۆ ئاسان نه‌بێت كه یه‌كه‌میان لاوازی ناسیونالیزمی كورد و دووه‌میش باڵاده‌ستبوونی عه‌قڵی خێڵ و ستراتیژی خێڵه كه تاكو ئێستا له كوردستاندا ئاماده‌بوونی هه‌یه ، ئه‌مه بێجگه له رۆڵی جه‌مسه‌رگیری حیزب و تاكه دیاره‌كانی نێو نوخبه‌ی حیزبی بۆ داگیركهرە جیاوازه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها رقی مێژووی نێوان ئه‌و نوخبه‌یه به‌رامبه‌ر به یه‌كتری و رۆڵی نێگهتیفیشیان له په‌روه‌رده‌كردنی به‌شێك له نه‌وه‌ی نوێ به‌و ژه‌هری رق و كینه مێژووییه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتری ..
راسته ئێستا سیستێمی خێڵ و عه‌شیره‌ت وه‌كو ئه‌وه‌ی له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستدا هه‌بووه نه‌ماوه به‌ڵام ئه‌و عه‌قڵ و ستراتیژه له فۆرمێكی تردا خۆی درووست كردۆته‌وه‌و كار ده‌كات كه ئه‌ویش دامه‌زراوه‌ی حیزبییه له كوردستاندا .
ئێمه ده‌زانین كه حیزب دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی شاره هه‌ر به‌و پێیه‌ش ده‌بێ ئه‌و دامه‌زراوه كۆتایی به ستراتیژ‌و عه‌قڵی خێڵ بهێنێت و له جێگای ئه‌ودا عه‌قڵ و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌م بێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه حیزب له كوردستاندا له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌و درووستبوونی چینی ناوهندو عه‌قڵی شاردا درووست نه‌بووه به‌ڵكو حیزب یان له ئه‌نجامی فشاری له راده‌به‌ده‌ری داگیركه‌رانی كوردستاندا بۆ سه‌ر كورد درووستبووه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ رابه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵك بۆ به‌رگری كردن . هه‌روه‌ك له روویه‌كی تریشه‌وه كاریگه‌ری ده‌ره‌وه‌و ده‌وروبه‌ریش ده‌وری هه‌بوو له‌سه‌ر درووستبوونی حیزب له كوردستاندا .
دیاره ئه‌مه‌ش واته رێگای درووستبوونی حیزب له كوردستاندا بایه‌خ و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ستراتیژی حیزبی كوردی و به‌و پێیه‌ش له‌سه‌ر ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كوردی ئه‌گه‌ر بهاتبایه ناسیونالیزمی كوردی له ئاستێكی پێگه‌یشتوو په‌ره‌سه‌ندوودا بووایه . دیاره ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كوردی به‌بێ یه‌كگرتن و یه‌كبوون پێكنایه‌ت ، عه‌قڵی خێڵ و عه‌شیره‌ت له‌و رووه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دژ‌و ناكۆك بووه به تایبه‌تی له كاتێكدا كه خێڵ و عه‌شیره‌تی كوردی نه‌یتوانیووه فیدراسیۆن پێكبهێنێت .
به هه‌مان شێوه تاكو ئێستاش حیزبی كوردی له رووی عه‌قڵی سیاسی و به‌رنامه‌وه وه‌كو ئهڵتهرنهیتیڤی خێڵ و عه‌شیره‌ت ده‌رده‌كه‌وێت و له‌به‌رئه‌وه‌ش كه هه‌ڵگری پرۆژه‌ی ناسیونالیزم نییه‌و به ئومێدی ژیان و مانه‌وه‌یه له سایه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا ، كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌میان داگیر كردووه ، ناتوانێت ده‌ستبه‌ردای به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه كاتییه‌كانی ببێت و واز له‌و هه‌موو گرێ و ئاڵۆزییانه بهێنێت كه به‌ربه‌ستن له رێی یه‌كگرتنه‌وه‌و یه‌كبووندا .
بۆیه تاكو ئێستا حیزبی كوردی نه‌یتوانیووه ستراتیژێكی ئاشكرای خاوه‌ن شووناسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت و به‌و پێیه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یدا كاربكات . ئه‌م حاڵه‌تی لاوازی ستراتسژی نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ر له سنووری دامه‌زراوه‌ی حیزب‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ڵكو دابه‌زیووه‌ته خواره‌وه هه‌تا ئاستی تاكه‌كه‌سیش به تایبه‌تی له ئێستادا كه به ئاشكرا قه‌یرانی ئینتیمای تاكه‌كه‌س و ده‌سته‌و گروپه‌كانیش به نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌وه ده‌بینرێت .
تاكو ئێستا به گشتی نه ده‌سه‌ڵات و نه حیزب به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و نه تاكه‌كه‌س له هه‌رێمی كوردستان و حیزب و خه‌ڵكیش به گشتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره ئه‌و بۆچوونه‌ی له‌لا درووست نه‌بووه كه ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی سه‌ره‌كییه بریتییه له رزگاربوونی كوردستان و پاشان خه‌باتكردن بۆ درووستكردنی سیستێمێكی عادیل و ئازاد‌و دیوكرات له‌م وڵاته‌دا . كه‌واته له رووی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كورد به جیاوازی ره‌نگ و ده‌نگییه‌وه ده‌بێ یه‌ك بێت و به هه‌مووان شووناسی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بهێنین كه له ده‌وڵه‌تدا خۆی ده‌بینێته‌وه .
هه‌روه‌ك هه‌مووانیش له پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورددا وه‌كو یه‌ك جه‌سته به‌شدار بن و له سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و فه‌رمانڕه‌وایش له ئاستی ناوخۆدا چی ململانێ و پێشبڕكێیه‌ك هه‌یه هه‌مووی درووست و ره‌وایه‌و پێویستشیشه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سیستێمێكی فه‌رمانڕه‌وای باش درووست بكه‌ین . كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتوانێت یاریكه‌رێكی باش بێت له ئایندهی نزیكدا ده‌بێت وه‌كو تاكه جه‌سته‌و هێزو عه‌قڵێك كاربكات هه‌تا به یاریكه‌ره ناوچه‌ییه‌كان و یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی بسه‌لمێنێت كه ئه‌میش ئه‌و یاریكهرهیه كه ده‌بێ له رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شوێن و ئاماده‌بوونی هه‌بێت ، كه ئه‌وه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی خۆی له هه‌موو ئه‌وانی تر‌و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌به‌خۆی كوردی ده‌سته‌به‌ری ده‌كات .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ده‌بینرێت حیزبی كوردی و نوخبه‌ی سیاسی كوردی له چه‌له‌حانێی پڕوپوچدان ، كێ ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێم ؟
ئایا ولایه‌تی مه‌سعود بارزانی نوێ ده‌كرێته‌وه ؟
ئه‌گه‌ر نوێ نه‌كرایه‌وه كه‌س هه‌یه بتوانێت ئه‌و كاره بكات ؟
بۆ له عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌درێت ؟
پاشی نزیكه‌ی ساڵیك هێشتا ناتوانن حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكان پێكبهێنن ، شه‌ڕ له‌سه‌ر قایمقام و به‌ڕیوه‌به‌رو مدیر ناحیه ده‌كه‌ن . یه‌كێك پێشمه‌رگه به شه‌هید نازانێـت چونكه له ژێر سایه‌ی ئاڵای ئیسلامدا شه‌ڕ ناكات و یه‌كێك گۆشتی به‌رازی له گۆشتی حوشتر به‌لاوه خۆشتره‌و یه‌كێك مه‌سعود بارزانی پێ موقهدهسهو یه‌كێكی تر به‌لایه‌وه هیچ نیه‌و یه‌كێك ئێستاش پێی وایه مام جه‌لال زیندوو ده‌بێته‌وه‌و به عه‌سا سیحریهكهی نه‌ك یه‌كێتی رزگار ده‌كات ، به‌ڵكو كێشه‌كانی هه‌رێمیش چاره‌سه‌ر ده‌كات ، یه‌كێك پێی وایه ده‌بێ نه‌وشیروان مسته‌فا فریا بكه‌وێت و یه‌كێكی تریش پێی وایه ئه‌و له یه‌كێتیدا ته‌نگی پێهه‌ڵچنرابوو بۆیه چووه ده‌ره‌وه‌و تازه ناتوانێت هیچ بكات و ته‌مه‌نیشی به‌به‌ریه‌وه نه‌ماوه .
یه‌كێك پێی وایه پارتی و یه‌كێتی ته‌واو بوون و تاكه ئومێد گۆڕانه ، یه‌كێكی تریش پێی وایه گۆڕانیش هیچ ئاینده‌یه‌كی نییه‌و تا نه‌وشیروان مسته‌فا بمێنێت ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌مێنێت ، ئه‌وه‌تا به‌شێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی پێشوویان یان بوون به پیشكهشكهری به‌رنامه یان دوای خانه‌نشین بوونیان نقه‌یان نه‌ماوه .
به‌ڵێ ئه‌مه بارودۆخی حیزبی كوردی و نوخبه‌ی سیاسی كوردییه كه عه‌قڵ نایگرێت له هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا حیزب و نوخبه‌ی دواكه‌وتوو شكستخواردوو بێ پرۆژه‌ی له‌م جۆره‌ی كوردستان هه‌بێت كه پێ ده‌چێت ته‌نیا خه‌ریكی سه‌رقاڵ كردنی جه‌ماوه‌ربن به‌م شته پڕوپووچانه‌وه له‌بری درووستكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو شتێ : له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌دا . بۆیه ئه‌سته‌مه ئه‌م حیزبانه‌و ئه‌م نوخبه سیاسیه به‌م عه‌قڵ و تێڕوانین و بۆچوونانهیانهوه بتوانن كورد به‌ره‌و ئامانجه‌كانی به‌رن .
هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین : حیزبی كوردی و نوخبه‌ی سیاسی كوردی ئێستا ناتوانێت رابه‌رایه‌تی خواست و ویسته‌كانی نه‌ته‌وه بكات به‌ره‌و ئاینده . به‌ڵێ به‌م شێوازه كاركردنه‌و به‌م جۆره هه‌ڵوێست و جوڵه‌یه‌ی ئێستای كۆی حیزب و نوخبه‌ی سیاسی كوردستان به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه مێژووی ئه‌م جۆره دامه‌زراوه‌و ئه‌م جۆره عه‌قڵه تێپه‌ڕیووه‌و ئه‌وه لاوازی هوشیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه كه بووه‌ته پارێزه‌ری و درێژه به بوونیان ده‌دات . به‌ڵام دیاره مێژوو راناوه‌ستێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م دامه‌زراوانه‌ی حیزبی و نوخبه‌ی سیاسی خۆیان نه‌گۆڕن و له ئاستی پێداویستیه‌كانی ئێستای كوردستاندا به جیدی و وه‌كو پێویست كارنه‌كه‌ن و به‌م شته بچووكانه‌وه خه‌ریك بن و جه‌ماوه‌ر سه‌رقاڵ بكه‌ن و زه‌مینه‌ی ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بڕه‌خسێنن ، ئه‌وا مێژوو ره‌حمیان پێناكات و فڕێیان ده‌داته په‌راوێزه نهبینراوهكانهوه پاشانیش هه‌موویان رووزه‌ردی مێژوو ده‌بن .
- ئارش رەئیسی نەژاد: سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران، لە پێش ساڵێ 1958دا. - 2023-04-28
- نامەیەک لە مەولانا خالیدی تازەکەرەوەی رێبازی نەقشبەندیەوە بۆ سەرمایەداری نیشتیمانی فاروقی مەلا مستەفا. - 2023-03-15
- عەتا قەرەداخی: په‌یوه‌ندی نێوان نه‌مری و داهێنان له شیعری ( غه‌زه‌لێك به‌شی تۆ ناكات )ی كه‌ریم ده‌شتی دا – بەشی کۆتایی. - 2023-03-13