حاجی علی سێوکانی : بەڵێ سەلماندت بارزانی .
تۆ فیلی …!!
ھەتامردن سەرۆکمانی و
بێ بەدیلی ..!!
تۆ کەڵەگای
تۆ قابیلی …!!
تۆ خۆت قوفڵی
تۆ کلیلی
چارەسەری بەغداو کۆبانێ و قەندیلی ..!!
خەلکینە دەنگی پێبدەن
من کەفیلی ..!!
تۆ داستانی نەبەزینی
ھەر خۆت موچەو
خۆت کارەباو
خۆت بەنزینی
خۆت گەورەی ھەموو لایەکی
باوکەڕۆ چ بەڵایەکی ..؟!
چەند لێزانی
بەبڕیارێک ،
چوار حیزبەکەی
خستە ناو تەنکەی گیرفانی ..!
پیاوم ئـەوێت
لەبیستی ھەشت
شانی بدات لە شانی
مادام وایە
بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانی ..
تێبینی – ماوەیەکە هۆنراوەمان ڕاگرتووەو بڵاویی ناکەینەوە بەهۆی زۆری و بۆری ناردنییەوە بۆمان ، بەڵام تایبەتمەندیی ئەم هۆنراوەمان ڕەچاوکردووە .
Latest posts by وتاریکورد (see all)
- هونەر تۆفیق: جامانە…..! - 2022-06-19
- یوسف محەمەد بەرزنجى: عەزیز گەردى ڕەزێکى بەبەرهەم لە دامێنى قەڵادا. - 2022-06-07
- ئەیوب سڵێمان: سیاسەت و دەوڵەتداری لە ئیسلام دا. - 2022-06-04