Barzani-Erdogan

ئــارسه‌ر سه‌رهه‌نگ : ئه‌گه‌ر دوودڵی ـ من بۆت ڕوونده‌كه‌مه‌وه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی دڵنیابین له‌ هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ ، گه‌لێك شتی گرنگ هه‌یه‌ پێویسته‌ میلله‌تی كورد بیزانێ و به‌چاوڕوونیه‌وه‌ ته‌ماشای شته‌كان بكات .
ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه‌ بۆی دانیشتم و تێی فكرم بۆم ڕوون بۆوه‌ ده‌كرێ ئه‌م هۆكارانه‌ی ئه‌من په‌ی پێ ده‌به‌م زۆربه‌یان ڕاست بێت ، وه‌ یان زۆربه‌ی خه‌ڵكیش بیزانێت و دركی پێ بكات به‌ڵام زاری نه‌بێ بۆ ده‌ربڕین .
یه‌كه‌م : ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی كه‌ له‌ باكوور له‌ لایه‌ن هه‌ده‌په‌ به‌ده‌ست هاتوو سه‌ركه‌وتنێكی مێژووی بوو بۆ گه‌لی كورد به‌ گشتی و بۆ باكوور به‌ تایبه‌تی وای له‌ ئه‌ردۆگانی فاشیزم كرد بیر له‌ شتێك بكاته‌وه‌ كه‌ كوردان تووشی ته‌نگه‌ژه‌یه‌ك بكات و نه‌هێڵێ به‌م هۆكاره‌وه‌ سوور بن له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆیان و به‌نیوه‌ی مافه‌كانیان ڕازی ببن .
دووه‌م : سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ و نه‌كه‌وتنی له‌ شه‌ڕی ڕابردووی دژ به‌ داعش وای له‌ تورك و هاوپه‌یمانه‌كانی تورك كرد كه‌ تووشی سه‌رسوڕمان شه‌رمه‌زاری بن و بیر له‌ ڕێگه‌ی تر بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ هه‌میشه‌ و له‌ مێژوو دیاره‌ كه‌ تورك هه‌میشه‌ ئه‌ركی ئه‌وه‌ بووه‌ كورد له‌ناو ببات .
سێهه‌م : هاوپه‌یمانی ” بارزانی و ئه‌ردۆگان ” ڕوونه‌ و به‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه‌ دیاره‌ ، وه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ وای كردووه‌ كه‌ له‌ باشووریش كۆمپانیا توركیه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر زۆرینه‌ی شتومه‌كه‌كانی باشور بگرێت قۆرغی بكات ، و ده‌كرێ به‌سه‌رێكی تریش لێكی بده‌ینه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌و مقۆ مقۆیه‌ی به‌م دووایه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و قسه‌ له‌سه‌ر كردنی ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم لێسه‌ندنه‌وه‌ی له‌ پارتی وای كردووه‌ كه‌ زیاتر پارتی تووشی شه‌ڵه‌ژان بێت و هه‌رچی له‌ ده‌ست بێت ته‌خسیری نه‌كات له‌ هه‌ر كاره‌ساتێك كه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی له‌ شوێنی خۆی بمێنێته‌وه‌ و به‌مه‌ش ده‌توانێ له‌ملا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌رۆدگانی تورك ببه‌ستێ و بۆ مه‌شغوڵ كردنی باشوور و بیرچونه‌وه‌ و قسه‌ له‌سه‌ركردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌م جۆره‌ كاره‌ساتانه‌ بخوڵقێنێت ، كه‌س نه‌ڵێ وانیه‌ ، چونكه‌ زۆرمان بینی و كه‌مان باس كرد ، بۆ به‌رچاو ڕوونیشتان ، هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال و مه‌خموور و گوێڕ ڕوونترینیانه ‌، وه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر به‌ڵگه‌یه‌كی تره‌ .
چواره‌م : له‌ زۆر شوێن و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ كراوه‌ ، له‌ شوێنه‌كانی وه‌كو ڕێخراو و شوێنی كۆبونه‌وه‌كانی پارتی ، گوایه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی نه‌بێت و له‌ناو پارتیش بۆ مه‌سعود بارزانی نه‌بێت ، تێكی ده‌ده‌ن تێكدان به‌مانای وێران كردن و له‌ناو بردنی ئه‌و قیچه‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیه‌ی به‌ قسه‌ی خۆیان كورد هه‌یه‌تی له‌ باشوور ، به‌م هۆكاره‌ش فێڵه‌كه‌ ئاسانه‌ و پارتی ده‌توانێ له‌ میحوه‌ره‌كانی گوێڕ و مه‌خموور هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه‌ و داعش به‌ره‌و هه‌ولێر بێت و به‌م پێشه‌ ده‌ڵێت : كه‌ هاوپه‌یمانه‌كان یارمه‌تیان نه‌داین و پاڵپشتیان نه‌كردین .
ئه‌م هۆكارانه‌ و چه‌ندانی تر كه‌ ده‌كرێ له‌ داهاتوو باسیان لێوه‌ بكه‌ین ، ڕوونیان بكه‌ینه‌وه‌ ده‌كرێ بڵێین : هه‌موو شته‌ك قابیلی ڕوودانه‌ له‌ ئه‌گه‌ری له‌ده‌ست ده‌ستدانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه .