ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت : ئەندامانی پەڕلەمان سەخیفن و سەرۆکەکەشی منداڵە .
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە گفتوگۆیەکی تەلەڤزیۆنی دا ، بە ئەندامانی پەڕلەمانی چوار حیزبەکە دەڵێت : سەخیفن و بە سەرۆکی پەڕلەمانیش دەڵێت : سەرۆکێکی منداڵانەیە ..
ئەم لێدوانەی سەرکردەکەی پارتی لەهەر کۆمەڵگایەکی تر بووایە ، لەسەر ئاستی حیزبەکەی ڕیسوا دەکراو دەردەکرا لەبەر ئەوەی لێدوانی وا بۆ کەسێکی ئاست نزم دەبێت نەک بۆ سەرکردەی حیزبێک . هەروەها ئاستی حیزبەکەشی لەناوجەماوەردا دادەبەزیی و حیزبەکەشی باجی دەدا .
دیارە لەڕووی یاساییەوە ، دەدرا بە دادگاو ، لێپێچینەوەو بارگراوەندی حیزبیشی لێدەسێنرایەوە و پاشان سنورێکیان بۆ داهاتووی لێدوانەکانی دادەنا . بەڵام ئەم بەڕێزە پارتییەو کۆمەڵگاکەشی قبوڵکاریی 31 ئابە ، بۆیە بەدڵی خۆی دەتوانێت قسەی وا بکات .
گوێ لە لێدوانەکەی بگرن .
- عیماد محمود: نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی. - 2023-01-06
- ڕەفیق پشدەری: کورد دوژمنی خۆت بناسە. - 2023-01-01
- دکتۆر حوسێن عەلی غالب بابان: تاقیکردنەوەی پیشەیی. - 2022-12-29