ڕێباز فاروق گراوی : زه‌نگه‌ مه‌ترسی داره‌كان .

دۆخی رامیاری هه‌رێم له‌ هه‌مبه‌ر گۆرانكاریه‌كاندا كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م و ده‌بن به‌ قه‌یرانی سیاسی ، له‌ ئیستا پرسی گۆرینی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌ سیسته‌می په‌رلمانی به‌ دیاری كراو ، كه‌ گۆرینی ده‌سه‌ڵاتی تاكی فه‌رمانره‌وایه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك و په‌رله‌مان ، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌ له‌ گۆرانكاری سیسته‌می سیاسیه‌ به‌ یه‌كێك له‌ زه‌نگه‌ مه‌ترسیداره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت .
سه‌ره‌رای گۆرینی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ، كێشه‌یه‌كی تری په‌یوه‌ندار به‌م پرسه‌ باوه‌ش به‌ قه‌یرانه‌كه‌دا ده‌كات ، كه‌ كورسی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم قۆرخ كراوه‌ بۆ یه‌ك كه‌سی دیاری كراو ، ئه‌مه‌ش له‌ ئێستادا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا هه‌وڵی بۆ ده‌درێت ، به‌رده‌وام و بێ پچران تاكه‌ مرۆڤێك فه‌رمان ره‌وا بێت به‌ ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها .
هۆكار گه‌لێكی بێ بنه‌ما بوون به‌ كاوێژی ئه‌م لایه‌ن و سیاسیانه‌ی كه‌ گوریسی ئه‌م زه‌نگه‌یان له‌ ده‌ست گرتووه‌ و رایی ده‌ژه‌نن ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هیچ هۆكارێكی لۆژیك و دیار له‌ ئارادانیه‌ تا یاسا وه‌لانرێت و په‌رله‌مان وه‌ك تاكه‌ ده‌زگای خه‌ڵك پوچ و نزمتر سه‌یر بكرێت ، هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتی پاشا گه‌ردانی و بنه‌ماڵه‌یی هه‌موو ده‌سكه‌وت و خه‌باتی كورد ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ خاڵی سفر ، به‌ڵام ئه‌مه‌ی هه‌ناسه‌یه‌كی خۆشبه‌ختانه‌ی هێشتۆته‌وه‌ بۆ تاكی كورد ، ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز هه‌یه‌ بۆ رێگری له‌ ئه‌گه‌ری له‌دایك بوونی دكتاتۆریه‌تی كوردی و هه‌وڵی به‌دیموكراسی بوون و ده‌ستا و ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ی پره‌نسیپه‌ دیموكراسیه‌كان ئه‌وه‌ی خاڵی به‌هێزی ئه‌م لایه‌ن و سیاسیانه‌یه‌ له‌ ئێستادا مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا , بۆ كۆیی هه‌نگاوه‌كان .
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ به‌ ووشیاری تاكی كوردی بده‌ین سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ ، ده‌بێت تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌م حزب و لایه‌نانه‌ی ترسی جه‌ماوه‌ریی و رایی گشتی دوو دل و له‌رزۆكی كردوون له‌ بریاری سیاسی و گه‌رانه‌وه‌ یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانیان ، ناچار بوونیانیان به‌ بریاردان بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ به‌ یاسا .
پێویسته‌ سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ هه‌موو ره‌نگه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌مه‌ بزانن كه‌ سازانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری یاسا و په‌رله‌مان ، یان دۆزینه‌وه‌ و دروستكردنی یاسایه‌كی لاستیكی ، یان سازان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوری و سیاسیه‌كانی حزبه‌كان ، له‌ بار بردنی مه‌ده‌نیه‌ت و پێشێل كردنی یاسا و له‌گۆرنانی دیموكراسی ده‌گه‌یه‌نێت و دۆخی سیاسی و فه‌رمانره‌وایی به‌ دۆخێكی بن به‌ست ده‌مێنێته‌وه‌ چ بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌رۆكێك ، چ بۆ ره‌وایی دان به‌ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌لاتی ره‌های سه‌رۆكایه‌تی .

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies