Sardar-Aziz

دکتۆر سەردار عەزیز : بۆ مێژوو – بۆچی دیپلۆماتان بانگهێشتکران بۆ په‌رله‌مان له‌رۆژی 23 ی حوزه‌یران ؟ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

رێناد مه‌نسور یه‌كێکه له‌توێژه‌ره دیاره‌كانی بواری دیپلۆماسی کوردی که له‌زانکۆی کامبریدج نامه‌یه‌كی دوکتۆرا له‌مباره‌وه ده‌نوسێت ، رێناد دیپلۆماسی کوردی ناوده‌نێت دیپلۆماسی بۆ مانه‌وه Diplomacy for Survival . ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئامانجی قۆناغێکی درێژی دیپلۆماسی کوردی بوه ، ئه‌فسوس به‌شێوه‌یه‌کی دیار تیایدا سه‌رکه‌وتو نه‌بوه . ئه‌وا بێگومان دیپلۆماسی کوردی ده‌كرێت بواری ترو شێوازی ترو ئامانجی تریشی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر هونه‌ری دیپلۆماسی به‌گشتی بریتیه له‌ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ئاشتیانه له‌نێوان یه‌كه سیاسیه جیاکاندا، وه‌ك کیپ هامڵتن‌و رێتچارد لانگهۆرن له‌کتێبی پیاده‌كردنی دیپلۆماسی : گه‌شه‌ی تیۆره‌و ئیداره‌كردنی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ، ئه‌وا دیپلۆماسی کوردی هێشتا ئه‌رکی زیاتره .
دیپلۆماسی کوردی بریتیه له‌هونه‌ری ئاماده‌بون له‌دونیا ، له‌کاتێکدا که تاکه شێوازی ئاماده‌بونی دانپیانراو له‌دونیادا له‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌تدایه . به‌م پێیه چۆن ئاماده‌ده‌بێت له‌نێو کۆمه‌ڵگای ده‌وڵه‌تاندا ، له‌کاتێکدا که ده‌وڵه‌تت نیه ؟ ئه‌‌وه‌ی ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ی ڕه‌خساندوه دو بواره :
یه‌كه‌م – گۆڕانکاری ناوچه‌كه ، که خۆی له‌داڕمانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌بینێته‌وه .
دوه‌م – گۆڕانی رۆڵی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رده‌می جیهانگه‌ریدا .
هه‌ردو ئه‌م هۆکارانه ده‌رفه‌تیان بۆ پێکهاته‌یه‌كی ناده‌وڵه‌تی وه‌ك کورد ڕه‌خساندوه هه‌تا بتوانێت له‌دونیادا ئاماده‌بێت یان به‌جۆرێک له‌جۆره‌كان په‌یوه‌ندی به‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی بکات ، یان دونیای ده‌ره‌وه ئاره‌زو و به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بێت که په‌یوه‌ندی پێوه‌بکه‌ن . ئه‌م شێوازه له‌دیپلۆماسی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێی ده‌وترێت پارادیپلۆماسی . پارادیپلۆماسی یانی دیپلۆماسی خوار دیپلۆماسی ئاسایی ، که ده‌وڵه‌ت تیایدا ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیه‌و قۆرغی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی کردوه بۆ خۆی . به‌‌م پێیه ئه‌رکی دیپلۆماسی کوردی قورستره له‌دیپلۆماسی ئاسایی ، له‌به‌ر ئاماده‌بونێکی نائاساییانه له‌دونیادا .
ئه‌گه‌ر جاران کورد له‌هه‌مو شتێک زیاتر تراژیدیاکانی هه‌بو، وه‌ك‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، بۆ ڕاکێشانی سۆزی ئه‌وانیتر . ئه‌مه به‌تایبه‌ت کاتێک که کورد خۆی گه‌لێکی زۆر سۆزئامێزه ، وه‌ها هه‌‌ست ده‌كات که گه‌لان‌و وڵاتانی تریش ده‌كرێت وه‌ها بن . به‌ڵام پرینسیپی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بریتیه له‌پشێوی ، که یانی نه‌بونی سه‌قامگیری‌و ململانێی هه‌موان له‌گه‌ڵ هه‌مواندا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌و ئاسایشدا . لێره‌دا جێگایه‌كی که‌م هه‌یه بۆ سۆزو کاریگه‌ری سۆزو ڕاکێشانی به‌زه‌یی .
ئه‌مڕۆ کورد جگه له‌تراژیدیا ئامرازی تری زۆره بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌دونیاوه . له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه پێشاندانی دونیا که کورد گه‌لێکه ده‌خوازێت جودا له‌گه‌لانی تری ناوچه‌كه ، له‌سایه‌ی سیسته‌مێکی سه‌رده‌میانه‌دا بژی ، که ته‌بایه له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی دونیای ئه‌مڕۆدا . به‌تایبه‌‌ت کاتێک که رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و هێزانه‌ی که ململانێی تیادا ده‌كه‌ن ، کۆمه‌ڵه‌ هێزێکن که به‌شێوازی جیاواز هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌یاری رێکخستنی سیسته‌می جیهانی ، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت world order . به‌پێی کیسنجه‌ر رێکخستنی دونیا له‌سه‌ر دو بنه‌ما وه‌ستاوه :

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـ بۆ مێژوو – بۆچی دیپلۆماتان بانگهێشتکران بۆ په‌رله‌مان له‌رۆژی 23 ی حوزه‌یران

 سەرچاوە – ئاوێنە