میران محه‌مه‌د : یاسا پێشێلکه یاسا پێشێلکه تا شه‌رعییه‌ت ده‌پچڕیت !
پێده‌چێ به‌رده‌وام یاسا پێشلکردن له‌م هه‌رێمه کاولبووه‌دا ، داهێنانێکی تازه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هزرنامنه‌وه‌رانی حیزبه باڵاده‌سه‌کان بێت بۆ پچڕینی شه‌رعیه‌تێك ، که تا ئێستا خۆیان و حیزبه‌کانیشیان به خاوه‌نی نازانن ! ئێکسپایه‌ربونی وته به‌ناوبانگه‌که‌ی وه‌زیری پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وسای نازیه‌کانی ئه‌ڵمانیای هێتلر ـ پاوڵ جۆزیف گوێبه‌ڵ ( درۆ بکه درۆ بکه تا خه‌ڵکی بڕوات پێده‌که‌ن ) و له‌ده‌ستدانی سحری کاریگه‌رییه‌کانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، دورنیه ئه‌مانیش بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌کانیان ئه‌م وته‌یه‌یان ( یاسا پێشێلکه یاسا پێشێلکه تا شه‌رعییه‌ت ده‌پچڕیت ) دانه‌هێنابێت !
ئه‌وه‌تا ده‌بینین وه‌ك پابه‌ندبونێك به‌و وته‌یه‌وه ، به ئاشکرا و به رۆژی روناك پێشل‌کردنی یاساکان له لایه‌ن جڵه‌وبه‌ده‌ستانی حیزبه باڵاده‌سته‌کانی هه‌رێمه‌وه به‌گشتی و پارتی به‌ناو دیموکراتی کوردستانه‌وه به‌تایبه‌تی بوه‌ته ره‌وتێکی قێزه‌وه‌نی په‌یڕه‌وکراو ، که سیمایه‌کی ناشیرینی ئه‌دای سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن و حکومڕانی له کوردستانی باشوردا خولقاندوه .
یاساکان وایان لێهاتوه وه‌ك ماکیاجێك بۆ رازانه‌وه و جوانکاریی رووی ناشرینی کۆی سیته‌مه‌که‌ی هه‌رێم به‌کار ده‌هێنرێن . هێزی په‌یڕه و جێبه‌جێکردنی یاساکان مه‌ودای تواناکانیان ته‌نها و ته‌نها له‌ناو چینی هه‌ژار و بێکه‌س و داماوه‌کاندا قه‌تیس ماونه‌ته‌وه . گه‌وره پیاوانی سه‌رکرده ، خانه‌واده ، سیاسه‌تمه‌دار ، تازه‌دەوڵه‌مند ، ده‌وروبه‌ر و ده‌ستوپێوه‌نه‌کانیشیان وه‌ك ئه‌وه‌ی به ڤاکسینی ئه‌نتی یاسا کوترابن ، هیچ یاسایه‌ك زه‌فه‌ریان پێ نابات و ناشیان گرێته‌وه .
به نایاسیی لوشدان و به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات ، تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ، به عه‌سکه‌رکردنی کۆمه‌ڵگا ، به‌تاڵی و نانبڕین و برسیکردنی هاوڵاتیان ، زه‌وتکردنی مڵك و ماڵ و ئازادییه‌کانیان ، بێ ڕێزیی ، ئازاردان ، فڕان و تیرۆرکردنی فکری و جه‌سته‌ییان ، قۆرخکرنی ده‌سه‌ڵات و چۆڵنه‌کردنی کورسیه‌کان ، ته‌جاوزی ده‌سه‌ڵات ، پێشێلکردنی ده‌ستور ، تا کار گه‌شته ئیفلیجکردنی ده‌زگا شه‌رعیه‌کان و تڕۆکردنی وه‌زیران و په‌ڕله‌مانتاران و سه‌رۆکه هه‌ڵبژێردراوکه‌شیان به عه‌قلیه‌تێکی خاڵی لە بەها هەرە گرنگەکانی شارستانیه‌ت و دوور له هه‌مو یاسا و رێسا و عورف و ئه‌خلاقێك . گه‌لێ وه .. وه … وه‌ی زۆری تریش له پێشلکاری یاساکان ، که بوونه‌ته کار و پیشه‌ی نه‌بڕاوه‌ی رۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمان ـ ناڕه‌واکانی هه‌رێم . مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان و خوا بزانێ هێشتا چی تریشیان له ژێر سه‌ردایه بۆ پچڕینی ئه‌و شه‌رعییه‌ته وه‌همییه‌ی که بێ به‌شن لێی و ده‌یانه‌وێ به پراکتیزه‌کردنی فیعلی فه‌لسفه داهێنراوه نوێکه‌یان ( یاسا پێشلکه یاسا پێشلکه تا شه‌رعییه‌ت ده‌پچڕیت ) پێی بگه‌ن !
پێده‌چێت خۆیان غافڵکه‌ن یان غافڵن له‌وه‌ی که مرۆڤایه‌تی له سه‌ده‌ی ٢١ دا ده‌ژی ، رۆژگارێك که په‌رده‌پۆشکردنی پێشلكاریه‌کان و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان تێیدا گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بن زۆر ده‌گمه‌نن !
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاست زوڵم و زه‌وتکردنی ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ و چه‌وسانه‌وه‌ی پێکهاته‌کانی گه‌لانی بێ ده‌سه‌ڵاتدا چیدی بێ ده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستنن !
له خۆشبه‌ختی گه‌لان و وریا بوونه‌وه‌یان ، سه‌رئه‌نجامی وته قێزه‌وه‌نه‌که‌ی وه‌زیره درۆزنه‌که‌ی هێتله‌ری دیکتاتۆر به دۆڕان و ناچار به خۆکوشتنن کۆتایی هات !
تۆ بڵێیت سبه‌ی ، به چاوکراوه‌یی و هه‌وڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان نه توانرێت ئه‌م داهێنانه سه‌قه‌ته‌ی هزرنامنه‌وه‌رانی پیسخۆری سه‌ر سفره‌ی حه‌رامی حیزبه ده‌سه‌ڵات قۆرخکه‌رانی هه‌رێم به هه‌مان ئاکام بگه‌یه‌نرێت؟
با هه‌موان پێکه‌وه هه‌وڵ بۆ ئه‌و سبه‌ینێیه بده‌ین و چاوه‌ڕوانی بین ، ( و ان الغد لناظره لقریب ) .
تەنها بە کلیکێک لەسەر شێیر لەخوارەوە ، ئەم بابەتە ڕەوانەی هاوڕێکانت بکە لە فەیسبووک .
- بابەتەکانی تری میران محەمەد
-
میران محەمەد: 138 پاڵاوگەی نایاسایی نەوت تەنها لە یەك پارێزگا!؟
- -
میران محەمەد: تکایە مەبنەوە مقاشی دەستی دوژمن؟
- -
میران محەمەد: جەنگی کۆرۆنا.
- All Posts