فەرەیدون کونجرینی : پارتی وەك کاڵا سەرکردەکان ڕەچاو دەکات .

پارتی”  چەند سەرکردەیەكی خاوەن ئەزمونی مێژویی و نەتەوەیی خەڵەفاندوەو وەك کاڵا ڕەچاویان  دەکات ”  بازرگانیان پێوە دەکات بۆ بەرژەوەندی خۆی و ئەوانیش درکـــیان بەم سیاسەتە چەوتە نەکردوە کــــــــــــــە هاوڕایین .

 بەڵێنێکەو بەمادی کراون ،   ئەولایەنانەی لە هەڵبژاردنەکاندا کورسی پێویستیان بەدەست نەهێناوە یان چەند کورسیەکیان هەیە و کەمتر لە گۆڕان نوێنەریان لەناو پەرلەمان و حکومەتە ، واقیان وڕماوە بەوەی گۆڕان ٢٤ نوێنەری خەڵکی هەیە پارتی توانیویەتی  وەزیرەکان لەکارەکانیان دورخاتەوەو ڕێگیری لەسەرۆکی پەرلەمان بکات  ، ئەم لایەنە خڵەفاوانە بڕوایەکی تەواویان هەیە کە پارتی هەمو توانایەکی هەیە و خۆیان وەك ژێردەستەی ئەوپارتە دەرئەخەن ، لێرەدا ملکەچی ئەوان  ئاشکرایە و دەبیندرێت چۆن وەك کۆیلەیەک لەبەردەمی سەرۆکی پارتیدا ملکەچی فەرمانی دەبن ، بونەتە پشتیوانی و شکستیان بە ئەزومونی سیای کورد هێناوەو بوێریان تێدا .

 ئەوەی دەگوزەرێت  لە هەرێمی کوردستاندا و پارتی  ئەنجامی ئەدات تەنها بازرگانی کردن نیە بە هاوڵاتیانەوە بەڵکو سەرکردەی حیزبە لاوازەکانە وەك کۆیلەیەك خۆیان ڕادەستی پارتی کردوە و  خۆشیان دڵنیان لەوەی بونەتە کاڵا .

ئەم کودەتایەی پارتی ئەنجامیدا لە 12ی ئۆکتۆبەر ، بەهیچ جۆرێك مایەی نیگەرانی نیە بۆ هەر هاوڵاتیەکی مەدەنی و گۆڕانخوازێك بەڵکو ئەوە نیگەرانیە  گۆڕان لەبەرەی گەلدایەو بە میکانیزمێکی نوێ بەردەوام دەبێت لەپێناو بەدەستهێنانی سەروەری بۆ هاوڵاتیان .

بزوتنەوەی گۆڕان هەڵەی سیاسی نەکردوە بەڵکو لایەنە سیاسیەکانە لەپێناو بەرژەوەی خۆیان و پاراستنی دزی و ئەو تاڵانیەیی کردویانە ئەنجامیاندا ، گۆڕان لەبەرەی گەلدا دەمێنێتەوەو لوتکەی مافەکان بۆ هاوڵاتی دەگێڕێتەوە ، گۆڕان بەخەڵکی متمانە پێکراو لەڕێکخراویەوە سەری هەڵداو بەجەند قۆناغێك بوە بزوتنەوەیەکی سیاسی تاگەیشتەدەستپێکی ئامانجەکەی و ئاستی خراپ بەکار هێنانی دەسەڵاتی پەکــــــخست و وشەی چاکسازی هێنایە کایەوە، خەڵکی هۆشیار کردەوە لەو ناعەدالەتیەی لە حکومەتدا هەبوو لەماوەی 19 ساڵی پێش گۆڕاندا گەندەڵی وەبیر هێنانەوەو بوە هۆکارێکی وەها  حکومەتێکی یاسایی و پەرلەمانێکی تەندروست دابمەزرێت کەهەر ئەوە ئامانجەکەی بوو لە پەکخستنی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتێك چەندین ساڵە خەڵك گیرۆدەن بە دەست تێوەردانی حیزب لە حکومەتدا و بەهاوڕێوە ڕابوردویان 12 ی ئۆکتۆبەر ئەو حوکمی دەسەڵاتی حیزبیەی نیشاندایەوە کە لەناوچەکەدا ئەنجامی ئەدات .

لەدروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە خودی بارزانی  واتێگەیشتوە کە گۆڕان لە دژی پارتی سەری هەڵداوەو  پەیوەستە بە کەسایەتیەکانی ناو پارتی  وە تۆقاوی دوبارە بونەوەی هەرەسێکی ترە بۆ حیزبەکە ، بەپێجەوانەوە گۆڕان هاتۆتە ناو کایەیی سیاسیەوە بۆ  بەدامەزراوەکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و نەمانی گەندەڵی کە ساڵانێکی زۆرە لەهەرێمی کوردستاندا دولایەنی  مافیا دەستیان داوەتە تاڵانی کردنی سەروەت و سامانی نیشتمان ، گۆڕان بڕوایەکی تەواوی بە فرە حیزبی هەیە بەدیوێکی ترداو دور لە سیستەمە حیزبیەیی ئێستا لەهەرێمی کوردستاندا هەیە دەسەڵاتی حوکومەت و پەرلەمان کۆمەڵێك دەموچاو سەرکردایەتی دەکەن و لەهەوڵی قۆرخ کردندان .

 گۆڕان لەوەدا نیە تەنها لە ئاستێکدا بنەبڕی گەندەڵی بکات ،  وە لە سەرەتای دروستبونیەوە دەستناکات بە لێپرسینەوەی  داهات و نەوت و گەرانەوەی زەویەکان و مڵکی حکومی بەڵکو  داتای 1992 هەڵدەداتەوە کەچۆن دو دەسەڵاتی مافیا لەناوجەکەدا حوکمیان کردوە چاونەترسانەو بێبەزەیانە شەڕیان بە لاوەکانمان کردوە و داهاتی ئەم نیشتمانەیان بەبەرچاوی خەڵکەوە بردوە بۆخۆیان دز و مافیا جیاوازیەکی زۆریان هەیەو یەك ناگرنەوە بەڵکو مافیا دڕندەیەکی هاوشێوە پارتی و یەکێتیە خەڵکی برسی دەکەن لە سەدا 18 داهاتی هەرێمیان بۆ  سەرجەم پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەو پێشمەرگە کارپێکردوەو باقی داهات  دابەشکراوە لەنێوان هەردولاداو ئەو کۆلکە حیزبانەی بونیان هەیە سەرکردەکانیان بونەتە کۆیلەی بارزانی هەرجەندە ڕۆژانێك بوو دژی پارتی دەوەستانەوە لەسەر داهاتی نیشتمان و دروست بونی شەڕی ناوخۆ و هێنانی هێزی ترکی و شەڕکردن لەگەڵ پەکەکە و بەفەرمانی مەسعود بارزانی بە سەدام حسێن ی دیکتاتۆری ڕابوردوی ئێراق هێزی سەربازی  هێنایە هەولێر .
لەڕابورەدوی خەباتی سیاسیدا نەتواندراوە لەدەستپێکی کاری سیاسی بڕوابونێك بە خۆیان و لای هاوڵاتیانەوە بەدەست بهێنن بە ئێستاشەوە دڵنیان لەوەی تا جەند جێگەی متمانەن لای هاولاتیان ، لە ڕابوردووی کورد و کوردستاندا تەنها پارتیزانی سەربازی خەباتکراوە ئەویش وەك ئاشکرابووە لای هەموان بێ بەر فراوانی یەکڕیزی بووە . لەشاخو شاردا هێزە سیاسی و عەسکەریەکان هەمیشە ململانێی یەکتریان کردووە بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵات ، ئەوەی زۆر گرنگ بووبێت لای سەرکرتدایەتی کورد دەسەڵات وەرگرتن بووە نەك متمانەبون لە ڕوی نیشتمانی و نەتەوایەتیەوەو کەلەئێستادا هەموو جیهان بەسیاسی توانیویەتی متمانەی هاوڵاتیان لەئاستی خۆیدا گێگیرکات ، سیاست سەرۆک و سەرکردایەتی هیچ نەتەوەیەك ناتوانێت بەدەستی بێنێت تا هاوڵاتیان ڕازەماندیان لە سەر نبێت .
میکانیزم و بەڕێوەبردنی ئەرکە نیشتمانیەکانی بزوتنەوەی سیاسی گۆڕان دوو توێ کراون یەك بۆ مێژو دوو بۆ بەئەنجام گەیاندنیان ، لەڕابووردوی پارتی و یەکێتیدا زۆر لە پرۆژە و پێشنیارەکانیان باسکردووە و هاوڵاتیانیان پێ فریو داوە بەمەبەستی ئەرکی نیشتمانی و حیزبی ، بەڵام بە ئەنجام نەگەیەندراون . سەرجەم پڕۆژەکانیان لەکاتێکدا شکستیان خواردووە لەکاتی بە ئەنجام گەیاندنی یان سەرکەوتو نەبووە یان تەنها بەڵێنێك بووە ، لە هەمان کاتدا توانیویانە لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ بانگەشەی حیزبە کەیان کاری پێبکەن لەکاتێکدا هاوڵاتیان بە ئاگان لەوەی چیبون و چیان کردووە و چۆن باس و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن .
لەهەرێمی کوردستاندا ماوەی ٢٤  ساڵ دەبێت تواندراوە کاری سیاسی بکرێت بە ڵام زۆر لاوەکیانە کاریان پێ کردووە و سەرکەوتو نەبووە تا ڕەنگدانەوەی دەرەکی هەبێت  ، هۆکاری ئەم شکستەش تەنها بونی داهاتێکی  زۆرە لە ناوجەکەو لەهەوڵی تالانکردنیدان و ئایندەکەی زۆر خراپ دەبێت و دەبێتە گرفتێکی گەورە بۆ بەدەست هێنانی ئامانجە نیشتمانیەکان .

باراك ئۆباما لەمانگی خەرماناندا داوای  له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ جیهان کرد، له‌پێناو كورسییه‌كانیان سه‌قامگیریی‌ وڵاته‌كه‌یان نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، گوتیشی ئه‌و پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ خۆشده‌وێت،  به‌ڵام رێز له‌ یاسا ده‌گرێت‌و ئاماده‌ نییه‌ له‌پێناو پۆسته‌كه‌ی‌، ده‌ستوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بگۆڕێت .

 وەهەروەها لەو بارەیەوە گوتی تێ ناگات له‌وه‌ی‌ بۆچی‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ ئاماده‌ نین ده‌ستبه‌رداری‌ پۆسته‌كانیان بن .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies