فەرەیدون کونجرینی : سەڵاحەدین دەمیرتاش و دادگای ترکیا .

لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٥ دا و دوای  ٧ی حوزەیران لەسەرتاسەری کوردستاندا باس لە هەڵبژاردن و هاتنە ناو دەسەڵات دەکرا و هەموولایەك دڵخۆشبو کەبۆ یەکمجار لایەنێکی سیاسی کوردی بەشداردەبێت لە هەڵبژاردنەکانی ترکیاداو دەگاتە ئاستێکی باش و پتر لەسەدا ١٢ی دەنگەکان بەدەستدێنێت ، لەلایەکی تروە ترسێك هەبوو کە ترکەکان بەوجۆرە نامێنەوەو هەوڵی پلانگێڕی ئەدەن ، هەروەکو لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٥دا بیندرا ، ئەم دەستێوەردانە سیاسیە لە باکوری کوردستان یەکێکە هەوڵەکانی حکومەتی ترکیا ، بۆ دورخستنەوە یان دەرکردنی پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە ) لە حکومەتدا .

کەسایەتی ڕۆشنبیر و نوسەری بەتواناو شارەزا لە بواری بنچینە نیشتمانیەکان و داڕێژەری نەخشەی شکاندن و  لەمەڕ هەڵوەساندنەوەی پلانی دوژمنان قسەی زۆر لەسەر کراوەو بیڕورای خۆیان بە چەند دیوێکدا بڵاو کردۆتەوە  هەرچەندە هەموو ئەوانەی شتێکیان گوتبێت ئامانجێکیان هەبوە  ” مەبەست لەو ئامانجەش ڕوخانی سنورە دەستکردەکان بوە  لەنێوان چوارپارجەکراوی کوردستان ،  ڕۆژهەڵات باکور باشور و ڕۆژئاوا ، هەمولایەك بەلێکتێگەیشتنی بیروڕاکانی هاونیشتمانان دڵخۆشبون  بەڵام کێ خۆی دەکاتە قوربانی بۆ ئەو ئامانجەی قسەی لەسەر کراوە .

بێگومان سەرکردەکان ” ئەوانەی هاوڵاتیان متمانەیان پێداون ببنە نوێنەری بڕیاردانی هەر ئەگەرێك لەپێناو  خاک و نەتەوەکەماندابێت ئەوانەی بیری فراوانیان هەیەو هەمیشە خۆیان تەرخانکردوە وەك قەڵغانێك بۆ بەرگری کردن لەدایك و مناڵ و هەرتاکێکی ئەم نشتیمانە ،  بەنمونە  سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌‌ .

لەرابوردوی خەبات و مێژوی دەرکەوتنەکان و جوڵەی کورد” یاسایەکی نادادپەروەری لە وڵاتی ترکیا سزای زیندانیدا بەسەر پەرلەمانتاراندا سەپاند خانمی نەتەوەیی لەیلا زاناو شەش هاوەڵی پەرلەمانتار لەیلازانا ئاڵای نەتەوەیی لە ناوجەوانی بەستبوو خۆی وەك سومبولێکی کورد نیشاندا ، پاش ئەم مەڕاسیمە ، پەرلەمانتارانی کورد لەیلا زانا ، ئۆرھان دۆغان ، سەلیم ساداک و خەتیب دیجلە بە پانزدە ساڵ زیندانیکردن حوکمدران ، دوو پەرلەمانتارەکەی‌تر زوبێر ئایدار و یەشار کایاش ڕایانکرد.  کەلەپێناو هیواکانی خۆبەخشی  ئاشکراکرد لەنێو پەرلەمانی ترکیادا  سوێندی یاسایی یان خوێند بەزمانی دایك و  نارەزایی و هورەهوری ناو پەرلەمان لەئاستی ماف ی مرۆڤدا رەچاو نەکراو تۆڵەی خۆیان سەندەوە بەوەی  بەزمانی کوردی سوێندی خوارد کاربکات بۆ یەکپارجەیی ترکیاو ئامانجی ئەتاترك گەشە پێبکات و داکۆکی کارێکی ڕاستگۆبێت .

ئایا ئەم سوێند و گوتنە ” هیچ کاری گەریەکی هەبوو بۆ وڵاتی ترکیا کەلەبەرامبەریدا سزای پانزدەساڵیان بەسەردا سەپێندرا ؟ بێگومان نەخێر سوێندی یاسایی ئەو هەمان سوێندبوو ترکەکان لەنێو هۆڵی پەرلەماندا دەیانگوت بەڵام بە زوبانێکی تر لەیلا زانا بە زمانی خۆی و نەتەوەکەی بەکوردی واژوی کرد تا هاوڵاتیانی کورد  تێبگەن لەوەی کوردێك بۆتە ڕێگانیشاندەری ترک و کاردەکات بۆ ئاستێکی مرۆیی و پێکەوە ژیان . بەڵام بەهۆی فشارەکانی یەکێتی ئەوروپا سزای ئەو پەرلەمان تارانە کەمکرایەوەو تەواوی 10ساڵیان لە زینداندا بردەسەر و دواجار ئازاد کران .

سەڵاحەدین دەمیرتاش  لە ئێستادا لەبەرەی گەلدایەو هیوای تەواوی بە ئامانجە نیشتمانیەکان و داخوازی و پێشنیارەکانی خەڵك هەیەو ئەگەری ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری کەوتۆتە ناو شەقامەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستانی باکور کە بە پشتیوانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان ئەنجامدراوە بەڵام لێرەدا دەمیرتاش ناوی دیارەو دادگای ترکیا بانگێشتی کردوە بۆ لێپرسینەوە ، هەوڵەکانی دەمیرتاش بێگومان هەمان دامەزراوەو ئامانجی شێخ سەعیدی پیران و سەرکردەی ناودارو بەتوانای گەلی کورد  عبدوڵا ئۆجالانە دەبێت ئەو ڕێگە سەختە بەڕاپەڕینێکی سەرتاسەری کۆتاییبێت و تەواوی کوردستانی باکور ڕزگاربکرێت .

توڕەیی و لێوانلێوی باکور بوارنادات چیدی سەرشۆڕی حکومەتی ترکیابن و هیوایان ڕزگار بون و سەربەخۆیە لە سەر خاکی خۆیان بژین وەك نەتەوەیەك .

لەوڵاتانی نادیموکرات و دیکتاتۆرەکان دادگا بەفەرمانی دەسەلاتداران بڕیار ئەنجام ئەداد ڕێگە جارەی نیەو خواستی دیکتاتۆرە ئەنجام ئەدرێت بەناوی دادگاوە ، نابێت بهێڵدرێت دەمیرتاش ڕوبەڕوی دادگابکرێتەوە  چون لە دوابەدوای دادگا راپێچی زیندان دەکرێت و هاوشێوە لەیلا زاناو هاوڕێکانی دوبارە دەبێتەوە .

کورد لە مێژە هەر لە چاوەروانی دا ماوەتەوە ودرۆی لە گەڵ کراوەو  چەواشەکراوە ، ئەوەش هەمووی بەهۆی  پێگەو نەبوونی هاودەنگی کوردان خۆیانەوە بەوە . کەلە دوورەوە چاوەروانی قەدەرو پێشهاتە کانی کردەوە و خۆی بۆ پۆشتەو تەیار نەکردەوە . کورد تاکەی لە چاوەروانی کۆلکە سیاسە چاوچنۆکەکان و سەرۆک خێڵە چڵکاو خۆرەکاندا ئەمێنێتەوە؟ سەربەخۆی گەل و نەتەوە  مافی هەموو تاکێکی نیشتیمانەکەمانه‌ نەبەستراوەتەوە بە فلان سەرۆک خێڵ یان فیسال سیاسی! دەبا بەس چاوە روانی زەرە بیرو زەرە کوردان بین ! دەبا کارو خەباتی بۆ بەکەین لە هەر گۆشەیەکی ئەم وەڵاتەوه‌بێت، لە کۆرو کۆبوونەوەو شوێنە گەشتیەکان و شەقامەکان ئەو باسە  بۆ دواینه‌ی خۆمان بنوسینه‌وه‌ تابزانن نیشتمانمان ئاسوده‌نه‌بووه‌ به‌ شۆڕشه‌ له‌دوایه‌کانی ڕابوردوو زیاتر خەڵکی بۆ هاندەین.  با لە چایخانەکان بە دەم تاوڵەو دۆمینەو  دامەوە باسی  سەربەخۆی  کورد و دامەزراندەنی  دەوڵەتی کوردی بەکەین به‌یه‌ك‌ نه‌ك هه‌رپارچه‌و بۆخۆی.  بالە شەقام و دوکان و بازارەکان هاوارو جاری دەولەتی  داهاتو له‌ ئاینده‌ی سیاسه‌تی ئێستامان بڕوانین .

 دەبا مامەی جووتیارو خاڵەی رێبوار و کاکەی شوان لە ناو کێڵگەو و باخ ورێگەو بان و دۆڵ و چیاکان بە دەم با لۆرەی لاوک و حیران و  ئای ئای و سیا چەمانەو قەتارو گەلۆوە جاری سەر بە خۆی  کورد بەدەن تا چیاو دۆڵه‌کان هاوشێوه‌ی ده‌نگیان به‌دانه‌وه‌ی سه‌دایان  گورزی بونمان به‌گوێی دوژمناماندابه‌ن گوێی دارو بەردی  نیشتیمان  لەو داوا رەوایە پرکەن، بانەوەستین لە سەر بریاری سەرۆکی وەڵاتە زل هێزەکان ، کە لە هەر شوێنێک سروەی شەماڵتان بینی  ئەو رازەی لا بە دەر کێنن با بیگەیەنێت بە رووبارو چیاکان کە لە هەر ئاسمانێک هەورتان بینی بچەپێنن به‌ڕویدا وه‌ك کۆترێکی  سپی هه‌واڵ به‌ر ئەو هەواڵە بەگەیەنێت بە دەریاکان. دەبا  هەموان  خەم خۆری ئەو پرسەبین و بەس لە چاوەروانی کۆمەڵێک  کۆلکە نوسەری دەربار دابین و بەدرۆی شاخدار چەواشەمان بەکەن درۆمان بۆ بە هۆنەوه‌و کە سانێکمان لەسەر بەکه‌ن بە پاڵەوانی خەبات و فریشتەی نەتەوە و ڕامان تێبەگەیەنن به‌و ئاقاره‌ی ئه‌وان و خۆیان ده‌یانه‌وێت  بۆیە هەموان و رای گەشتی  ئەبێت ئەم راستیە یان زانیبێت، کە ئەمە شتێکی هەڵەیەو ناراستە و بۆ بەلارێدا بەردەنی رای گشتییە  . بۆیە کوردستانیان  دەبێت لەسەر پێی خۆیان بەوستن وهەوڵی دەر چون لە ژێر چنگی دیکتاتۆرە کان و زمه‌نه‌ بیرە کوردیەکان بەدەن و ئەم هەڵە لەدەست خۆنەدەن.  ئەوە ماوەی بیست ودوو ساڵە کەهەلی نیمچە سەر بەخۆیەك  بۆ باشور رەخساوە و برا کوردەکان  لە باکوورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا چاوەروانی دەر کەو تنی  تیشکی  ئەو خۆرە ئەکەن کە هەموو پارچەکان رووناک بە کاتەوە و دەرچونی  بست بە بستی  خاکی کوردستان بێت لە ژێر چنگی داگیر کەران .

باشوری کوردستان تا ئیستاش به‌هۆی  ناته‌بایی خۆیان له‌ ڕابردوی بگره ‌تا ئیستاش ده‌ناڵێنێت و ناتوانێت برایه‌تی و هاوڕابونی خۆیان له‌نێو ئه‌و که‌لێنه‌دا پڕبکه‌نه‌وه‌ که‌ نیشتمان به‌گشتی ده‌یخوازێت ، به‌ڵێ ئاوه‌دانی حکومه‌تێکی بێوڵات دامه‌زراوه ‌، به‌ڵام کاری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یایه‌تیان تێك شکاندووه‌و هەتا بەم ئاراستەش دا هەنگاو بەنێین  بەرەو پێش چونمان  مەحاڵه‌ ، بۆیە دەبێت به‌سنگێکی فەراوان و ڕۆحێکی  یەكتر قەبووڵ کەردەنمان  بەهێزکەین و هەوڵی روخانی  سنورەکان بده‌ین لە ناو هەستی کورد بوون و نەتەوەیمان  سنوری نێوان هەر چوار پارچەی کوردستان نه‌هێڵین به‌و هاوڕابونه‌ی که‌ لێکتێگه‌یشتنێك هه‌بێت به‌هۆی زامه‌کانی ڕابوردومان که‌ له‌ژێرفه‌رمان ڕه‌وایی ڕژێمه‌کانی هه‌ردوو حکومه‌تی به‌عس و  فارسو تورك ناڵانویه‌تی .

ئێمەی کوردستانیان  ئەوانەی دایکمان  کوردەو زمانمان کوردییە، یان ئەوانەی کە ڕه‌گه‌زیان کوردنیه‌  بەڵام کوردستانین وهاو چارەنووسن لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان ژیان دەگوزه‌رێنن. با هەوڵەکانمان یەك خەین  بۆ یەک پارچەبوون و یەك دەوڵەتی سەربەخۆی  کوردستان خەبات بەکەین. ئێمەی کوردان یەك فەرهەنگ و کلتور لە سەر خاکێکی داگیر کراو  کۆمان دەکاتەوە. هەر بۆیە  بۆ وەدەست هێنانی ئامانجە نیشتیمانیەکانمان پێویسته‌ خه‌باتێکی هێزدیار بۆ مه‌به‌ستی یه‌ك بون هه‌ڵ گیرسێنین ئه‌مه‌ش ئەرکی سەر شانی هەموو کوردستانیانە! خەبات بۆ وەڵاتێکی سەربەخۆو دەولەتی کوردی .

 بۆئێمە پێویستە وەبیری خۆمانی بێنینەوە لە خەون و ئارەزوە کانماندا  رنگ باتەوە  کە کوردستان  یک داب و نەر یەتی هەیە و کلتورو رەمزی نەیەوایەتی لە خۆ گرتوە  .  پێویستە بە خۆدا چونەوەیک  بەکەین  شەرمە زاریان بەکەین ئەو ئەقڵانەی  وێنە راستەقینەکەی کوردستان دەشێوێن و  کێشە کەڵەکە بەوە کان کە چارەسەر ناکەن  زیادیشی دەکەن  ئەمەش لە بەختی نەهاتی کوردە. بەداخەوە  کە چەندین ساڵە  کوردستان  بە شێوەیکی نەخوازراو بەش بەش کەراوە و ناوی سنوریان لەسەر داناوە!. کەچی حکومەتە خۆماڵیەکە  نەک هەوڵی  رووخانی ئەو سنورەشی نەداوە ، بەڵکو بەینی شارەکان و کۆڵان و شەقامەکانیشی سنوردار کردەوە ، ژیانی ئاسای لە خەڵکی شەقام و کاسپ کارانیش تێکداوە .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies