عوسمان عومەر : ئەو هۆکارانە چین کە دەبێتە هۆى کەوتنە خوارەوەى فرۆکەى شارستانى .

 

بەشى یەکەم

(IATA  ) یەکیتى نێودەولەتى گواستنەوەى ئاسمانى و (ICAO  ) ریکخراوى فڕۆکەوانى شارستانى نێودەولەتى بەپێى تۆماریى ئامارەکانیان ئەوەیان خستۆتە روو کە روداوى کەوتنەخوارەوەى فرۆکەى گەشتیارى لەساڵى ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٧ بە رادەیەکى پێوانەیی کەم بۆتەوە هەروەها لەساڵەکانى ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٤ تەنها چەند رووداویکى کەوتنە خوارەوەى فرۆکە سەربازى و فرۆکە مالیزیەکە رووى داوە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ پەیرەو کردنى ئەوچاکسازیانەى  لە بوارى سەلامەتى فرۆکەوانی کراوە بە هۆى ئەو تەکنۆلۆژیا پێشکەوتوانەى بەکار هێنراون وەک  FDM ,  ACAS , TAWSواتە لە ساڵى ٢٠١٢ لە ٤٥٠ هەزار گەشت یەک رووداوى فرۆکەوانى رووى داوە دەتوانرێ ئەو ساڵە بە ساڵى سەلامەتى ناوببرێ . بەپێى ئامارو راپۆرتەکانى هەردوو ریکخراوى سەرەوە کە ئاماژەم پێداوە هۆکارەکان دەگەڕێننەوە بۆ هۆکارى مرۆیی کە هەڵسوکەوتى یەکێک لەتاقمى فرۆکەوانى یا کەسە هونەریە زەمینیەکان ( الفنيين الأرضيين ) و هەڵەى چاودێرى ئاسمانى یا هۆکارى سروشتى وەک خراپى بارى کەش و هەواى لەناکاو  . هۆکارى هونەرى وەک روودانى وەستان ( خلل ) لەسیستەمى چاکسازى و وەستانى لەنکاو بەهوی هۆکارى دروستکردنەوە یا فرۆکە گەشتیاریەکە توشى کارێکى تێکدەرانە دەبێتەوە کە روودانى بارگرژى و ئاڵۆزى سیاسى دروستى دەکات رۆژگارى ئەمرۆمان وەک نمونە . هۆکارێکى تریش کێشى فرۆکەو قورسیەکەى یەکێکە لەو مەترسیانەى کە فرۆکە توشى دەبێ بۆیە ٢٧٠٠٠ کگم دیارى کراوە بۆ بارى فرۆکە , هەروەها ئەو دوو رێکخراوە ئەوەش دەخەنە روو ئەو فرۆکانەى کە لە یەکیتى سۆڤیەتى جاران و هەندێ وولاتانى رۆژهەلاتى دروستکراون و بنیات نراون تەکنەلۆژیاى نوێ ناتوانێ چارەسەرى کیشەکانى بکات ئەوەش بەهۆکارى دەژمێردرێ .

روداوى کەوتنە خوارەوی فرۆکە گرنگیەکى تایبەتى هەیە لەلایەن دەولەتان و ریکخراوە جیهانیەکانى فرۆکەوانیەوە تەنانەت لەلایەنى راگەیاندن و هەندێ جار دەبێتە وتارى رۆژ یا چەند رۆژێ ئەمەش لەوکاتەوە دەستى پێکردوە کە مرۆڤ بۆیەکەمجار پەناى بۆ ئەو هۆکارى گواستنەوەیە بردووەو زۆر کەسانى شارەزاو بوێر لەوبوارە گیانى خۆیان بەخت کردوەو داناوە لەوپێناوەدا بۆیە مرۆڤ کەوتە کنەو پشکنین بۆ هۆکارى راستەقینە کە لەوبوارەدا ڕوو دەدەن بۆیە هەوڵ دەدەین ئەو هۆکارانە بۆ خۆێنەرانى بەرێز شیبکەینەوەو بخەینە روو تا بزانن هۆکارەکان چین ؟

دوو ووشەى عەرەبى و ئینگلیزى هەیە ( واقعـة -Incident- قەومان )  و ( حادثة – Accident رووداو یا کارەسات ) زۆر جار تێکەڵابونێک لە نێوان ئەو دوو ووشەیە دروست دەبێ بە بروای من ( کارەسات ، ڕوداو ، قەومان ) یەک واتا دەبەخشن گەر هەڵە نەبم .  ئینسندتێ یا چەند ئینسدنتێ دەبنە هۆکاری ئەکسیدنت بەنمونە کاتێ فرۆکەیە لەکاتی فرین بە ئاسماندا بەرێکەوت یەکێ لە بزوێنەرەکانی گڕ دەگرێ بەلام بە سەلامەتی لە فرۆکەخانەیەک دەنیشیتەوە هیچ کەسێ توشی زیان نابێ لەو قەومانە نمونەیەکی تر لەکاتی لێخورینی ئۆتۆمبیل دا کاتێ شۆفێر هەست دەکات کە ئیستۆپی نەماوە بەڵام هەر بەردەوام دەبێ لە رۆیشتن و گوێی ناداتێ تا لە ئەنجامی قەرەبالغی خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبیلێکی تردا ئەوە پێی دەگوترێ ئەکسیدنت :

Incident  قەومانێکە بەرەنجامەکەى زیانى لەدەستدانى گیانى لێناکەوێتەوە یا زیانى کەلوپەلى لێ زۆرى لێ ناکەوێتەوە لەئەنجامى هەلەى مرۆیی یا تەکنیکیە .

Accident  توش بوون بە رووداوێکە یا کارەساتێکە کە گیان لەدەستدانى تێدا روودەدات واتە لەدەستدانى فرۆکەیەک یا یەکێک لە تاقمى فرۆکەوانى .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies