Mamosta-Osman

عوسمان عومەر :  پلى تۆپ  .

مانگ شوبات ـ ساڵ ١٩٨٦

شوێن یاخسەمەر /   کانى موراد

لە بیرەوەریەکانم دا رۆژەکەى باش بۆم دەرنەکەوت بەگومان بووم لێی بۆیە دامنەنا  .

یەکێکە لەو بیرەوەریانەى رەنگبی زۆریک لە پیشمەرگەو کادیرەکانى ئەوکات و سەردەمە لەیادیان مابێ و یا لەسەریان نوسى بێ هەریەکە بە پێنوس و بیروهزری خۆی , بەندەش لە بیرەوەریەکانم دا تۆمارم کردووە ,  بۆیە بە بیرەوەریە گرنگەکان ناوى دەبەم چونکە روداو و پێشهاتەکانى دواى ئەوە گرنگتربوون . زۆر لەو بیرەوەری و بەسەرهاتانەى سەردەمى سەختى خەبات دەبنە بەشێک لە میژووی پر سەروەرى شۆرشى نوێی گەلەکەمان گەر نەبێتە هەموى .  کوردستانى بون عیراقى بوون دوو ئاراستە بوو لەناو هاورێیانى کۆمەڵە بەدى دەکرا  لەسەرەتاکانەوە بەلام بەوشیوەیە نا تا کار گەیشتە ئەوەى خەریک بوو لەنیوان هاورێیان و پیشمەرگەو کادیران دا لێکترزان و بەرەنگاربونەوە و چەک بەرامبەر یەکتر بەکار هێنان بێتەئاراوە . ی ـ ن ـ ک لەو کات و ساتە ئالۆزەى هێرشە بەربلاوەکانى سوپاى بەعسى پاش تیکچونى گفتوگۆکان دۆخەکە ئالوزتر بکات تا رادەى دووکەرت بوون بەهۆى ئەو بیروبۆچونەى هەندێ لە هەڤالان و کادیران . . بێگومان بیروبۆچون و رادەربرین و رەخنەگرتن هەمووکاتێ ئازاد بووە بەلام لە چوار چیوەیەکدا کە نەبیتە هۆى دلخۆش کردنى ناحەزان و دوژمن و دووکەرت بوون . . چاکترین نمونەش چیرۆکى سەگوەری خوالێخۆش بوو محمد موکری بوو لەرادەربرین .

بۆیە سەرکردایەتى کۆمەلەى رەنجدەرانى کوردستان بۆ ئیحتیوا کردنى ئەو گرژى و ئالۆزیە بریارى کۆبونەوەیەکى فراوان بۆ بریارێکى چارەنوس ساز لە بەرگەلو ( پلینۆم ) درابوو بۆ تاوتوێ کردنى بارودۆخى ناوخۆى کۆمەلەو پیداچونەوەبە هەندێ لە کارو ئەرک و چالاکیەکان و تاوتوێ کردنى ئەو بابەتەش .

پاش بروسکە کردن بەشێ لە رێکخستنەکان و سەرکردەو کادیرەکانى کۆمەلەى رەنجدەران لە هەمو ناوچەکانى کوردستانەوە روویان لە سەرکردایەتى دەکرد لە دۆلى جافایەتى بۆ بەشدارى کردن لەو پلینۆمە .  . بەعسیش ترسى زۆرى لەو جۆرە کوبونەوانە لێ نیشتبوو نەوەک کارێکى گرنگى سەربازى بەدواوە بێ  هەر بۆیە بەچڕی لە هەموو لایەکەوە کەوتبوە تۆپبارانى ناوچەکە سەرتاسەر و . . ئاسمانیش هەدادانى نەبوو لەبەر بارانى بەخوڕ  . جەورى خۆى بەسەرماندا دەباراند ..

تۆپبارانکردنى ناوچەکانى سەرکردایەتى بەراستى وەک حەبى گولاجى لێهاتبوو لامان سێ ژەمە بوو هەندێکى بیزارکەرى شەوانە ( ازعاج لیلى ) جگە لە بۆردومانى فرۆکەجەنگیەکان کات و ساتیان بۆ نەبوو سەرەراى ئەو ئابلوقە ئابوریەى هەبوو واى لەهەندێ خەلکى لادێکان کردبوو تا رادەیەک ناوچەکە چۆل بکەن و هەندیکیشیان خۆراگرانە لەقەد پال و شوێنە نەدیارەکان شوێن حەوانەوەیان بۆ خۆیان ومال و منالیان دروستکردبوو مابونەوە .

ئیمەش وەک بیتەل لەگەل هاورێیانم هەندێ لەو بروسکانەى لەبیتەلەکەى بەڕیز کاک نەوشیروانەوە دەردەچوو کە هەندێ جار بەهۆى خراپى و دەنگ پێک نەگەیشتن و تەشویش و هەورە بروسکە لەگەل بیتەلەکانى تر وەرمان دەگرت و دەمانگەیاندە ئەو شوێن و کەسانەى کە دەبوو بەشدار بن لە پلینۆم  .

پەناگەیەکى ئاساییمان هەبوو بەلام زۆر باش نەبوو لەگەڵ ئەوەشدا ئاو چوبووە ناویەوە , بۆ راپەراندنى کارە زۆرەکانمان هەر لە ژوورەکەى خۆمان بەردەوام بوین  بێ گوێدانە تۆپبارانى بەردەوام  تا ئەوکاتەى جەنابى مامجەلال پرسیارى کرد لەکوێ کارەکانتان دەکەن ؟  بەندەش ووتم هەر لە ژوورەکەى خۆمان فەرموى ئەى پەناگاکەى خۆتان وتم ئاوى تێچوەو بەکەڵک نایەت  و تۆپبارانەکە تا ئیستا دوورە نزیک ئیمە نییە . فەرمووى ئەى ئەگەر رەصدەکەیان دۆزیەوە و زیاتر نزیک بۆوە لێمان ؟ لەراستى دا کەمێ توورە بوو فەرموی ئەوە ئازایەتى نییە ئەوە ئیهمالى کردنە .  ئەوە سەرپێچیە لەیاساکانى خۆپاراستن بۆیە فەرمانى کرد هەرئیستا خۆتان و بێتەل و پیداویستیەکانتان بگوازنەوە ئەو پەناگەیەى من بۆیە بەندەو خارە ئازاد هەرچونێک بوو کەوتینە ئەنتینا هەلدان و گواستنەوەى بیتەل و پیداویستیەکانى بۆ پەناگاکە لەژێر رەحمەتى تۆپباران و بارانى بەخوڕ و کەوتینە کارکردن لەناو پەناگەکە هیشتا یەک دوو پەیوەندیمان ئەنجام نەدابوو ..  بارانەکە ئەوەندە بەخووڕ دەبارى بەرە بەرە لەسەر دارەکانى پەناگەوە ئاوو دەهاتەخوارێ و هەستمان کرد  دیوارەکان تەڕ دەبوون و خەریکە دەتلیسێتەوە و لەنکاوێکا یەکێ لە رایەلەکانى سەر پەناگاکە کەوتە خوارێ و خەریک بوو دەڕما بەسەرماندا ، بۆیە  بەپەلە خۆمان کۆکردەوەو بیتەل و پیداویستیەکانمان رزگار کرد و چوینە بارەگاى مەکتەبی سیاسى لەسەروو خۆمانەوە پاش ئاگادارکردنەوەى جەنابى مام لەحالەتەکە لەوێش دووبارە پیویستى کرد ئەنتینا هەلدەینەوە بۆ بەردەوام بوون و کار نەوەستان دوژمنیش بەردەوام و بەتوندى و بەچڕی بەردەوام بوو لە تۆپبارانى یاخسەمەرو بەرگەلو , سەرگەلو , چاڵاوا  , هەڵەدن و چؤخماخ و ….هتد  ، دەکرد بۆیە ئەو پلینۆمە لەناو هیزی پێشمەرگەو کادیرەکانى ئەو کات و سەردەمە بە پلى تۆپ ناونرا بوو  .   

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies