رێباز فاروق گراوی : ده‌نگۆی راپه‌رین .
ده‌نگۆیه‌كی راپه‌رین بلاو بۆته‌وه ، پارتی سیناریۆی هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی پینه‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم بكات و به‌سه‌ریاندا بازدات ، تۆمه‌تی شانه‌ی نوستوی چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی گۆران و په‌كه‌كه ی بلاوكردۆته‌وه و خه‌ریكی دروستكردنی پلانێكی نه‌رێنیه ، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیه زۆنی سه‌وز ( یه‌كێتی ) جوڵه‌ی به هێزه‌كانی كردووه و هه‌ره‌شه ده‌كات له راپه‌رین .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ده‌نگۆیانه حزبه ریفۆرم خوازه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ستیان هه‌بێت یان فشار له شه‌قام بكه‌ن بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی راپه‌رین .
راپه‌رین روداوێكه وه‌ك سروش ( وحی) دێته پێش ، هیچ هێزێك و بیرمه‌ندێك ناتوانێت پێشتر باسی وورده‌كاری و سات و كاتی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو بكات ، جگه له‌مه شوێن دیاری ناكرێت ، به‌ڵكو رووداو و پێشهاته‌كان ده‌توانن شوێن دیاری بكه‌ن .
یه‌كێتی له سنوری رانیه و ده‌ڤه‌ری راپه‌رین جوله‌ی به هێزه‌كانی كردووه ، ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی هێز رۆژانه چاو له خه‌ڵك سوور ده‌كاته‌وه و له سه‌ره‌وه سیاسیه‌كانی به پێچه‌وانه ره‌فتار ده‌كه‌ن ، من پێم وایه له میانی 25 ساڵی رابردوو تا ئه‌مرۆ بیروگرافیای ئه‌م ده‌ڤه‌ره گۆراوه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه گۆرابێت مه‌رج نیه له رانیه و ئه‌م ده‌ڤه‌ره خه‌ڵك راپه‌رێت ، ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر خه‌ڵك راپه‌رێت هه‌ولێر نزیكترین گومانی لێده‌كرێت به‌هۆی توند و تیژی ده‌سه‌ڵاتی زۆنی زه‌رد به‌رامبه‌ر چالاكان و مامۆستایانی ئاینی و خه‌ڵك به گشتی له ژێر بارێكی ده‌رونی ناهه‌مووار ژیان ده‌كه‌ن .
ده‌پرسین بۆ ده‌بێت ده‌سه‌لاتی كوردی له هه‌موو به‌هارێك بترسن ؟
بۆچی هه‌موو به‌یانیه‌ك كه خۆر هه‌ڵدێت توشی شۆك ده‌بن ؟
له ئێستادا جه‌ماوه‌ری كوردستان پره و حزبه حوكمرانهكانیش له‌وپه‌ری شكست و نادادی و بێ پلانین ، دۆخێك فه‌راهه‌م هێنراوه تا ئه‌وپه‌ری قه‌یرانه‌كان كه بۆته كاره‌سات ، تاكی كورد سورماوه و یاخیه ، راپه‌رینی به‌هاری 1991 به بێ ئامانج ده‌زانرێت تا ئاستێكی به‌رز …
بۆیه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر هاته شه‌قام و راپه‌ری هیچ هێزێك ئیراده‌ی رووبه‌روو بونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی نیه و ناتوانن به‌رگه‌ی شه‌قام بگرن ، له رابردوو ئه‌مه سه‌لمێنراوه بۆیه پێویست ناكات جوڵه به هێزی پێشمه‌رگه بكرێت و سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵ كه‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیه راستبێت ئه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌بێته به‌شێك له خه‌ڵكی راپه‌ریو .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
- ڕێباز فاروق گڕاوی: پاندۆرا سیاسیەکان و ریفراندۆم! - 2017-07-12
- رێباز فاروق: داش و وهڵداشی پارتی. - 2017-05-09
- ڕێباز فاروق گراوی : چاره سه‌ری دۆخی سیاسی هه‌رێم . - 2016-07-11