شەماڵ عادل سەلیم : ئازادی بۆ بێریڤان .
پۆلی یەکی سەرەتایی :
وانەی یەکەم :
بێریڤان ، شۆخە ژنێکی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە ، خەباتکارێکی بێبەرابەری کوردستانە و بەخاتری هەرچی جوانکردن و وبنیادنانەوەی کوردستان و یارمەتی دانی کوردانی رۆژئاوا لە ( مانگی سووری کورد ) لە رۆژئاوای بەرخۆدان و مەردایەتی خەبات دەکات .
بێریڤان ، ژیانی خۆش گوزەرانی خۆی لە ولاتی ئەڵمانیا بەجێهێشتووە و رۆژئاوای کردۆتە مەنزلگا .
بیریڤان دەڵێ : لەهەر شوێنێک ، لەهەرپارچەیەکی کوردستانی لەخاچ دراوم ، لەهەر بستەزەمینێک ، مرۆڤیکی کورد بانگم بکات و پێویستی بە یارمەتی بێت ، بەبی دوودڵی و ڕاڕایی زۆر بەپەرۆشەوە بەهانایەوە دەچم و یارمەتی دەدەم .
من بێریڤانی چیاکانی کوردستانم ، قەندیلی ماڵە هەژارەکانم ، دەنگی بێ دەنگەکانم ، من بیێریڤانم .
بێریڤان ، وڵاتی دووەمی خۆی بەجێ هێشت و هاتەوە رۆژئاوای مەردایەتی هەتا خزمەت بە خاک و نیشتیمانەکەی بکات ، لەبری خەڵات و بەرزنرخاندن و رێزلێنانی ، لە 22 ی ئادارەوە بێریڤانی چیایی لەلایەن ( دەسەڵاتی هەرێمی بەتەمای خودا ) دەستگیر کراوە ، بەبی ئاشکرا کردنی هۆی دەستگیرکردنەکەی .
لەکۆتای وانەی یەکەمدا دەڵێن : دەبێ کێ هەبێ هێندەی دوژمنی کورد خۆشحاڵ بێت بەزیندانی کردنی بێریڤان ؟
ئازادی بۆ بیریڤان زەین .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت