بزوتنەوەی گۆڕان : ڕژێمەکەی سەدام لە ڕووی ئیدارییەوە زۆر باشتر بوو لە حکومەتی هەرێم .

لە دیدارێکی کەناڵی ئێن ئارتی تیڤیدا ، دکتۆر ئاسۆ مەحمود باژێروانی شاری سلێمانی لەوەڵامی پرسیاری بێژەرەکەدا ، ئاوها دەڵێت :

دۆخێکی نەخوازراوە ، کاری ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان ئەمەیە و ، کاری هاوڵاتانی کوردستان ، کە پێجەوانەی ئەمە ، یان بە گژ ئەم بۆچونانە یان بە گژ ئەم دۆخەی ئێستای کوردستاندا بچێتەوە . خەڵک نابێت قبوڵ بکات ، کە چارەکە موچەی پێدەدرێت . نیو موچەی پێبدرێت ، نابێت قبوڵی ئەوە بکات موچەکە دوا بکەوێت . خەڵک نابێت ئەوە قبوڵ بکات سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە دیار نییە . خەڵک نابێت حوکمی دیکتاتۆر قبوڵ بکات . ئەم خەڵکە قوربانی بۆ ئەم حوکمە نەداوە . ڕژێمەکەی سەدام لە ڕووی ئیدارییەوە زۆر لەم حوکمەتەی ئێمە باشترە ، بگرە هەزار جار باشترە .

بۆخۆتان گوێبیست و بینەر بن .

 

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies