عه‌تا قه‌ره‌داخی : جه‌ماوه‌ری ناهوشيار دیكتاتۆر به‌رهه‌م دێنێت .

كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندرووست ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ كۆی دامه‌زراوه‌كان به‌ درووستی و به‌ رێكی به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، له‌ تاو ئه‌و دامه‌زراوانه‌شدا حیزب كه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی شار داده‌نرێت ، دامه‌زراوێك ده‌بێت كه‌ رۆڵی ئامراز ده‌بینێت له‌ پێناوی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تیدا .

وه‌كو ئاشكرایه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی شاریشدا به‌ سرووشتی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاراسته‌یان ئاسۆیی ده‌بێت و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ئاستێكدا ده‌بن و ته‌نیا ئه‌وه‌ی جیاوازی درووست ده‌كات له‌ نێوانیاندا تواناو لێهاتوویی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و به‌شداریكردنه‌ له‌ بنیادناندا به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ‌.

له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندرووستدا كۆیلایەتی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ‌، په‌یوه‌ندیه‌ ئاراسته‌ هه‌ره‌میه‌كان كۆتاییان پێ دێت و تاكه‌كه‌سی خاوه‌ن شووناس درووست ده‌بێت . له‌بارێكی وه‌هاشدا رۆڵی تاكه‌كه‌س و تاكه‌ سه‌ركرده‌و تاكه‌ رابه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، چونكه‌ تاكه‌كه‌س به‌شێوه‌یه‌ك پێ ده‌گات كه‌ چیتر بچووكی بۆ كه‌سی تر نه‌كات و كۆیله‌و بچوك و پارێزه‌ری كه‌سانێكی تر نه‌بێت كه‌ تموح و ویستی ده‌سه‌ڵات به‌شێكه‌ له‌ بوونیان . دیاره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ نائاساییه‌كاندا له‌ ئه‌نجامی لاوازی جه‌ماوه‌رو نزمی ئاستی هوشیاری و پێنه‌گه‌یشتنی تاكه‌كه‌س ئه‌م تاكه‌كه‌سانه‌ی كه‌ تموح و ویستی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ ده‌بنه‌ سه‌ركرده‌و جه‌ماوه‌ریش ده‌بێته‌ چینی دیواری ئه‌و كورسی ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وی له‌سه‌ر داده‌نیشێت .

له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی وه‌كو ئێمه‌دا كۆی به‌رپرسان و ئه‌وانه‌ی له‌ دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ خێل و حیزب و حكومه‌ته‌وه‌ له‌ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان به‌ ئاستی جیاواز دیكتاتۆرن . كه‌ له‌راستیدا جه‌ماوه‌ری نه‌زان ئه‌م دیكتاتۆرانه‌ی درووستكردووه‌و به‌رده‌وامیش گۆرانی به‌ باڵای ئه‌م دیكتاتۆره‌ جۆراوجۆرانه‌دا ده‌ڵێت .

به‌ مانایه‌كی تر زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كانی وه‌كو ئێمه‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ درووستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌ دیكتانۆرو كه‌سێته‌ دیكتاتۆره‌كاندا . واته‌ جه‌ماوه‌ر رۆڵی كۆیله‌ ده‌بینێت به‌ تایبه‌تی كه‌ به‌ شان و باڵای ئه‌و كه‌س و به‌رپرسانه‌دا هه‌ڵده‌دات كه‌ به‌رده‌وام مایه‌ی به‌دبه‌ختی بوون بۆ نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌و ئه‌وی جه‌ماوه‌ریش .

به‌ڵێ جه‌ماوه‌ری ئێمه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ناهوشیاره‌و گه‌وجێندراوه ‌، ئه‌گینا هیچ به‌رپرسێكی كوردی شایانی ئه‌وه‌ نیه‌ به‌شان و باڵیدا هه‌ڵبدرێت به‌ڵكو هه‌موویان شایانی لێپرسینه‌وه‌و دادگاییكرددنن ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو بێت . هه‌تا نه‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ش كه‌ ده‌ستبه‌ردای پیاهه‌ڵدان به‌ شانوباڵی ئه‌م حیزب و به‌رپرسانه‌ بێت ، ناتوانێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك درووست بكات و به‌رده‌وام له‌ سه‌ر بازنه‌ داخراوه‌كه‌ی  مێژووى شكستخواردووى خۆی ده‌سووڕێته‌وه ‌.

بە کلیكێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies