muhamad-genawi

دکتۆر محەمەد گەناویى : ئابورى قەیران .

ئابورى قەیران واته ( ڕەوشى ئابورى به هەموو ڕەهەندەکانیەوه لەکاتى قەیرانه ئابورى – دارایى – سیاسى – کۆمەڵایه تى ) وه هەتا قەیرانه فکرى و فەرهەنگیەکان ، لەگەڵ قەیرانى ئابورى که بە هۆکارێک بێت ڕوو دەدات ، جیاوازیان هەیه لە بنەمادا وه ئامڕازى چارەسەڕ .
قەیرانی ئابوری بەشێوەیەکی گشتی لەسەرخانی ئابوریدا ڕوودەدات ، لەئەنجامی سستی یان نەبونی چالاکی بەھەرھۆکارێک بێت ، کە مەرجە بۆ ئابوریەکی تەندروست . بۆنمونە لێرە دامەزراوەیەکی تۆکمەی ئابوری ھەیە ، بەڵام بەھۆی ھەندێک پێشھاتی چاوەڕوان کراو ، یان چاوەڕوان نەکراو کار دەکاتە سەر . چالاکی ئەم دەزگا ئابوریە ، لە بواری کارکردن و بەرھەمھێناندا ، بۆنمونە بەھۆی ھۆکاری دارایی لەئەنجامی چالاکی دارایی بازاڕی دارایی و دراوەکان ، یان سیاسەتی نوێی بان کۆک وە بازاڕی کار ، لەسەر ئاستی سنوری نیشتمانی بێت یان ناوچەیی و جیھانی . وەھەندێکجار دەشێت بەھۆی ھەندێک ڕووداوی ھەتا مێژوویی بێت ، کە لەبواری سیاسی و ئابوریدا ڕوویان دابێت نمونە پاش زیاترلە 25 ساڵ لە داگیرکردنی عیراق بۆ کوەیت تا ئێستاش ئاکامە ئابوریەکانی بونیان ھەیە .
واتە کاتێک قەیرانی ئابوری دروست دەبێت ، کە ژێرخانی ئابوری ھەبێت وە بۆ چارەسەریش دەبێت سیاسەت و ئامڕازی نوێ – ڕێکخستنی نوێ – وە نوێ کردنەوەو ئاڵوگۆڕ بەکاربھێنرێت بۆ چاککردنی سەرخانی ئابوری ، بەڵام ئابوری قەیران واتە لەم کاتەدا کە قەیرانەکان ھەن پێویستە ئاوڕ بدرێتەوە لەژێرخانی ئابوری وە ئامادەسازی بۆبکرێت و ئاڕاستەبکرێن ، کە بتوانرێت بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بین .
ھەڵبەتە لەقەیرانی ئابوریدا دەبێت ژێرخانی ئابوری لەبەرچاو بگیردرێت ، بۆ ھەر ھەوڵێک بۆچارەسەری قەیرانی ئابوری بەم جیاوازیە کە دروستکردنەوە ( نوێ کردنەوە ) ، وە چاککردن گشتگیرنیە ، بەڵام بۆ ئابوری قەیران دەبێت تا ئەوپەڕی ھەوڵەکان وه کارەکان گشتگیربن ، بۆنمونە ئەم قەیرانانەی کە لە کوردستان و عیراق و زۆرێک لە وڵاتانی جیھانی سێ یەم ھەن ، پێویستیان بە چارەسەری گشتگیرھەیە ، لە ھەموو لایەنەکانی ( سیاسی – فکری )، بۆدروستکردنی ژینگه و ژێرخانی ئابوری .
ئابورى قەیران بەشێوەیەکی گشتی و کورت لەم خاڵانەدا پێناسە دەکرێت وەک سیاسەت ، میکانیزم وه ئامراز بۆ چارەسەر .
1 – دروستکردنی ئەنجومەنی شورای شار و ناوچەکان ، کە کار لەسەر کایەکانی ئابوری بکەن ، بێ خۆبەستنەوە بە بەرژەوەندیەکانی حزب و خێڵ و خێزان ، ئەم حاڵە لەسەر ئاستی حکومەتیش ھەر دەبێت وابێت ، کەپێی دەڵێین حکومەتی تەکنۆکرات وەک سەرەتا بۆ دامەزراندنى ئابوورى نیشتیمانى .
2 – ھەموو کەرتە ئابوریەکان ، بخرێنە ژێر چاودێری ئەنجومەنەکانەوە ، دادپەروەرانە بەکاربێن بۆ پڕکردنەوە پێداویستیە ھەنوکەییەکانی خەڵک ، بۆ فەراھەمکردنی موچە و خۆراک و پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان و بەڕێوەبردنی دەزگاکانی وڵات .
3 – دانانی نەخشە و جوگرافیای ئابوری نیشتمانی وە دەستکردن بەدروستکردنی دامەزراوەی ئابوری کە ھەم بۆ کاتی ئێستا بتوانێت ئیدارەی قەیرانەکان بکات ، ھەم بۆداھاتوو ببنە ژێرخانی تۆکمە .
4 – پەره پێدانى سستەمى هەرەوەزى له کەرتەکانى ئابوورى له بوارەکانى کشتوکاڵ – پیشەسازى – خزمەتگوزارى ، وه کەرتى نیشتەجێ بوون بەمەبەستى فەراهەمکردنى دیمکراتى ئابوورى تا زۆرترینى خەڵک راستەوخۆ بەشداربن ، هەم له بوارى بەرهەمهێنان و هەم لە بوارى بازار و قازانجا .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies