قوباد تاڵەبانی وەڵامی وتاریکورد ـی دایەوە .
بەپێی هەواڵێک لەسەرچاوەیەکی نزیک لەیەکگرتوو بە وتاریکورد گەیشتووە ، کە حەفتەی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی سەلاحەدین بەهادین سکرتێریی یەکگرتووی ئیسلامی کردووە . بەپێی سەرچاوەکە ، گوایا قوباد تاڵەبانی لەو سەردانەیدا پەیامی یەکێتی بە یەکگرتووی ڕاگەیاندووە ، لەپەیامەکەدا هاتووە ، ئەگەر پارتی نەرمی بەرامبەر گۆڕان و ئەم ڕەوشە ناجۆرەی هاتۆتە ئاراوە نەنێت بۆ ئەوەی ئاشتی سیاسی لەهەرێمی کوردستان جێگیر بێت ، ئەوا یەکێتی بەپێی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیەتی ، ناچارە پیاچوونەوە بەکۆی گرێبەستە سیاسییەکانی بکات لەگەڵ پارتی و هەروەها ئەگەریی کشانەوەشمان هەیە لە حکومەتی هەرێم .
پاش ئەوەی هەواڵەکەمان گەیاندە قوباد تاڵەبانی ، بەرێزی لەوەڵامدا وتی : من لەو شێوە قسانەم نەکردووە .
هەروەها جگە لەهەواڵەکەی سەرەوە ئاماژەمان پێدا ، لەبەشێکی تریی هەواڵەکەدا هاتووە ، کە نێردەی بەرزانی سەرۆکی پارتی بۆ لای حیزبەکان ، واتا دکتۆر فوئاد حسەین ـ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ، بەهۆکاریی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی بووە بۆ پارتی لە ڕێی سەلاحەدین بەهادینەوە . ئەم جۆرە نەرمی نواندنەی پارتی و بەرزانی لەپاش هەرەشەکەی یەکێتیی بووە بۆ پارتی .
- عیماد محمود: نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی. - 2023-01-06
- ڕەفیق پشدەری: کورد دوژمنی خۆت بناسە. - 2023-01-01
- دکتۆر حوسێن عەلی غالب بابان: تاقیکردنەوەی پیشەیی. - 2022-12-29