هۆشه‌نگ جاهویی : چۆن له‌م چه‌قبه‌ستویه‌ رزگارمان ده‌بێت ؟

كۆمه‌لگای ئێمه‌ له‌دوای راپه‌رینه‌كه‌ی به‌هاری 91 تائێستا به‌چه‌ندان بارودۆخی سیاسی ناوه‌خۆ تێپه‌ریكردووه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ به‌هۆی یه‌كترقوبڵنه‌كردنه‌وه‌ كه‌وته‌ ناو هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوه‌خۆوه‌ كه‌تێیدا جگه ‌له‌ نه‌هامه‌تی بۆخه‌ڵكه‌كه‌ی هیچی تری لێ نه‌مایه‌وه‌و له‌دوایشدا كه‌وتنه‌وه‌ سه‌رمێزی گفتوگۆكردن ، به‌ڵام هه‌م دیسان ئه‌م گفتۆگۆكردنه‌ وه‌نه‌بێت ده‌سته‌ڵاتی ئێمه‌ی خستبێته‌ ناو دیموكراسیه‌وه‌ یاسا تێیدا سه‌روه‌ربوبێت ، به‌لكوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌سته‌لاتێك بووه‌ هه‌میشه‌ كاره‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبدابووه‌ نه‌وه‌ك كۆمه‌ڵگا .
بۆیه‌ ئێستا كۆمه‌لگای ئێمه‌ له‌چاوه‌روانی ئه‌م حیزبی بونه‌ی ده‌سته‌ڵاتدا ماوه‌ته‌وه‌ كه‌تێیدا گیرۆده‌ی سه‌رجه‌م پایه‌كانی ژیانی خۆی بووه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ، ده‌سته‌لاتی ئێستا ده‌سته‌لاتێكه‌ به‌ته‌نیا به‌ده‌ست كۆمه‌لێك حیزبی بونیشه‌وه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ به‌لكوو له‌لایه‌ن تاكه‌ حیزبێكه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌مدۆخه‌ی به‌مجۆره‌ هێشتۆته‌وه‌ ئه‌وا كۆمه‌لێك حیزبی بئ ئیراده‌و بێ هه‌ڵوێستن جگه‌له‌ له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆران . سه‌رێكیان له‌ناو حكومه‌ته‌و سه‌رێكی تریان له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ، ئه‌مه‌ خۆیله‌خۆیدا نیشانی ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌لات به‌مجۆره‌ چه‌قبه‌ستویه‌ بمێنێته‌وه‌و چاره‌سه‌ریشی بۆنه‌كرێت .
پارتی وه‌ك تاكه‌ حیزبێك خۆی ته‌واوی جومگه‌كانی ئه‌مده‌سته‌لاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ كه‌تێیدا كۆمه‌لگاكه‌ی به‌ره‌وچه‌قبه‌ستویی بردووه‌ به‌تایبه‌تی لایه‌نی ئابوریه‌كه‌ی ئه‌مه‌ وایكردووه‌ هه‌م كۆمه‌ڵگا له‌ چاوه‌روانی چاره‌سه‌ركردنی لایه‌نه‌كانی تربمێنێته‌وه‌ هه‌م له‌ئه‌مانیش بێ ئومێدبێت .
ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ره‌ی به‌م چه‌قبه‌ستویه‌ی داوه‌ ئه‌وا حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتین ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن شه‌رم بكه‌ن یابترسن له‌م پارته‌ ، تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هیچیان نه‌یانتوانیوه‌ رووبه‌رووی پارتی ببنه‌وه‌و گوشاری له‌سه‌ردروست بكه‌ن و چیتر خۆی به‌سه‌ركۆمه‌لگادا نه‌سه‌پێنێت .
حیزب له‌كۆمه‌لگای ئێمه‌دا تائێستا نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك خزمه‌تكاری كۆمه‌لگا خۆی نمایش بكات هه‌مووكاری حیزب بریتی بووه‌ له‌مانه‌وه‌ له‌قبولكردن و خۆگونجان له‌گه‌ل دراوسێدا ، خۆگونجاندنێك كه‌هیچ كات بۆبه‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌لگانه‌بووه‌ جگه‌له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حیزب هیچی ترنه‌بووه‌ كاره‌كانیان بۆئه‌وه‌نه‌بووه‌ كۆمه‌لگا به‌ره‌و نوێ خوازی و شارستانیه‌ت هه‌نگاو بنێت ، ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ره‌ی به‌مه‌ داوه‌ ئه‌وا به‌رده‌وامبوونی عه‌قڵی كۆنی سه‌ركرده‌بووه‌ یا چه‌قبه‌ستویی خۆیان له‌هه‌ناوی دۆگماییدا .
به‌تایبه‌تی پارتی ، كه‌هیچ كات بروای به‌دیموكراسی و پێكه‌وه‌ ژیان نه‌بووه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ هاوشێوه‌ی كوێخایه‌ك خۆی به‌سه‌ركۆمه‌لگای ئێمه‌دا نمایش ده‌كات ، جگه‌له‌مه‌ش هۆكارێكی تر ناته‌بایی سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی ناوه‌وه‌ی یه‌ك حیزب كه‌هه‌میشه‌ به‌هۆی ململانێی ناوخۆیانه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ په‌ره‌ به‌حیزب بده‌ن بۆنوێ بونه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و رزگاربوون له‌م دۆگمایه‌یاندا .
هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆكارێك بوونه‌ حیزب به‌ته‌نیا نه‌توانن بریارله‌سه‌ر كۆمه‌لێك پرسی گرنگ بده‌ن كه‌تایبه‌ت بێت بۆبه‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌لگا و هه‌م نه‌شیانتوانیوه‌ به‌هۆی ئه‌و ململانی یه‌ی خۆبه‌خۆیان بكه‌ونه‌ سه‌ر ره‌وتی عه‌قلانی بوونه‌وه‌ .
ئیتر ئه‌وه‌ی به‌زیانی زۆرینه ‌شكابێته‌وه‌ ئه‌وا به‌ته‌نیا هه‌رخودی حیزبه‌كان نه‌بووه‌ به‌لكوو ته‌واوی كۆمه‌لگای خستۆته‌ بارێكه‌وه‌ نه‌وه‌ك هه‌رتاكێك و به‌شێك و كه‌مینه‌یه‌ك به‌لكوو زۆرینه‌ی كۆمه‌لگا له‌حیزبی بوون بێ زاربووه‌ ، ئیتر حیزب له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه‌ ببێته‌ جێگای ئومێد ، به‌لكوو كۆمه‌لگای ئێمه‌ له‌وه‌ تێگه‌یشت حیزب ته‌نیا وه‌سیله‌یه‌كه‌ بۆگه‌وره‌كردنی كۆمه‌لێك كه‌سی دۆراو له‌ژیان .
ئه‌وه‌ی كۆمه‌لگا رێكه‌خات و ده‌یهێنێته‌ سه‌ر ره‌وتی عه‌قڵ ئه‌وا حیزب نیه‌ به‌ڵكوو ئه‌وا سیسته‌مه‌ ، به‌ڵام له‌كۆمه‌لگای ئێمه‌دا نه‌سیسته‌م هه‌یه‌ نه‌شتێكیش به‌مانای عه‌قڵانی بوونی هه‌یه‌ كه‌پێی بگوترێت حیزب ، ئیتر ئه‌وه‌ی به‌تاكوو ته‌نیا مابێته‌وه‌ ته‌نیا كۆمه‌لگایه‌ كۆمه‌لگایه‌ك له‌چاوه‌رێی فریادره‌سێك بۆئه‌به‌د رزگاری بێت و هاوشێوه‌ی گه‌لانی دونیای پێشكه‌وتوو بكه‌وێته‌ سه‌ر رێچكه‌ی خۆی .
له‌سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌وه‌ تاهه‌نوكه‌ش حیزبه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه‌ نوێ بوونه‌وه‌ به‌ومانایه‌ی بكه‌وێته‌ ژێرده‌ستی كه‌سانی پسپۆرو عه‌قڵی نوێ ، وێرای ئه‌وه‌ی ململانێكانی ناوه‌خۆی یه‌ك حیزب هێنده‌ی تر بوه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خۆیاندا ، جگه‌له‌وه‌ی تاكه‌كه‌سێك له‌ناو حیزبدا هه‌مووشتێك بووه‌ به‌تایبه‌تی خوودی سه‌ركرده‌ ، هه‌مووئه‌مانه‌ گه‌وره‌ترین هۆكارن كادیرانی سه‌ره‌وه‌ی حیزب بۆ پله‌و پۆستی حیزبی له‌به‌رده‌م هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كی حیزب بێده‌نگ بن و وه‌ك خۆی بهێڵنه‌وه‌ ، گه‌رله‌لایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی سه‌ركرده‌ی حیزبدا بوبێت ئه‌وا به‌دیوێكی تردا هه‌م دیسان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی ئه‌ندامان و كادیرانی سه‌ره‌وه‌شدابووه‌ كه‌هیچ كات ئاماده‌نه‌بوونه‌ به‌رووحێكی مرۆیی ره‌خنه‌ له‌حیزب بگرن و رێگربن له‌هه‌له‌ی حیزب .
واتا تاكه‌شتێك كه‌حیزبه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی به‌مجۆره‌ هێشتۆته‌وه‌ ئه‌وا بێ ئیراده‌یی و بێ مه‌وقیفی كادیره‌كان بووه‌ وه‌ك ووتم له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاماده‌بوونه‌ به‌ویستی سه‌ركرده‌ مل بنێن و له‌چه‌پله‌ لێدان زیاتر هیچی تر نه‌بن .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی زیانی پێگه‌یشت ئه‌وا هه‌م خودی حیزبه‌كان و هه‌م كۆمه‌لگای ئێمه‌ش بووه‌ كه‌له‌نێوان ئه‌م ململانێیه‌ دا بێ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان هه‌ستی پێ بكه‌ن كۆمه‌لگای ئێمه‌و تاكی ئێمه‌ به‌ره‌و وونی ملی نا ، تاكارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی هه‌موومان له‌چاوه‌رێه‌كی بێ ئه‌نجام بمێنینه‌وه‌ .

چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌
لێره‌دا ده‌كرێت كۆمه‌لگاو هه‌م ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ناو مه‌ده‌نیانه‌و خودی حیزبه‌ به‌مه‌وقیفه‌كانیش بێنه‌ سه‌رخه‌ت و ته‌واوی هۆكاره‌كانی ئه‌م چه‌ق به‌ستویه‌ بخه‌نه‌به‌رباس و بۆرای گشتی ئاوه‌ڵابكرێت به‌تایبه‌تی له‌حاله‌تی ئێستادا پارتی هۆكاری سه‌ره‌كیه‌و ناشكرێت چیتر له‌م پارته‌ قبولبكرێت و كۆمه‌لگا بكه‌وێته‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م حیزبه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ شتێك نیه‌ پێی بگوترێت به‌رژه‌وه‌ندی حیزب چونكه‌ هیچ خۆسه‌پێنێك و خۆفه‌رزكردنێك به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا نابێته‌ هۆی به‌رژه‌وه‌ندی چونكه‌ ئه‌مه‌ زیان گه‌یاندنه‌ له‌خودی حیزب كه‌تاسه‌رناتوانێت به‌رێگه‌یه‌كی دوورله‌یاساو دوورله‌دیموكراسی خۆی بهێلێته‌وه‌ .
پارتی هیچ كات ئاماده‌نه‌بووه‌ هاوشێوه‌ی لایه‌نه‌كانی تر بیربكاته‌وه‌ ئه‌وهه‌میشه‌ روحێكی زل له‌ناویدابوونی هه‌یه‌ ئه‌م روحه‌ زلیه‌ی به‌ره‌و هه‌لدێری بردووه‌ كه‌به‌ده‌ربێت له‌دیموكراسی و كۆمه‌لگاش به‌لاوه‌ بنێت ، گه‌رنه‌یتوانی كوێخایی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت ئه‌وا هه‌میشه‌ بیرله‌دوو ئیداره‌یی ده‌كاته‌وه‌ واتا جیاكردنه‌وه‌ی سنور له‌ناو یه‌ك هه‌رێمی بچوكدا ، بیركردنه‌وه‌ی به‌مجۆره‌ی پارتی جگه‌له‌وه‌ی ناتوانێت هاوشێوه‌ی حیزبێكی دیموكراس خواز خۆی پیشان بدات هاوكات ناشتوانێت تاسه‌ربه‌مجۆره‌ عه‌قلیه‌ته‌ هاوڵاتیانی سنورێك بخاته‌ قه‌فه‌زه‌وه‌و دوورله‌به‌هاكانی ئینسانیه‌ت ره‌فتاربكات ، چونكه‌ ئه‌مه‌ عه‌قلێكی كۆنه‌و دره‌نگ یازوو چاره‌نوسی به‌ره‌و هه‌لدێرده‌بات .
هه‌رچه‌نده‌ له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئێستادا شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه‌ پێی بگوترێت نه‌ته‌وایه‌تی و له‌وێدا كۆمه‌لگابكه‌وێته‌ ژێرهه‌ره‌سی لایه‌نێك و كوێخایه‌ك ، بۆیه‌ سه‌ره‌تای هه‌مووشتێك ده‌بێت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان یابالوێزوو سه‌ركرده‌كانی ولاتانی ئه‌وروپی له‌م خۆسه‌پێنه‌ی پارتی ئاگاداربكرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ته‌واوی حه‌قیقه‌تی كۆمه‌لگای پێ رابگه‌یه‌ندرێت و گوشاربخه‌نه‌ سه‌رپارتی كه‌چیتر كۆمه‌لگا نه‌كاته‌ قوربانی مه‌رامه‌كانی خۆی .
رێگه‌یه‌كی تر كه‌له‌سه‌ره‌تاوه‌باسمكرد له‌لایه‌ن حیزب و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نیه‌وه‌ گوشاری ته‌واوه‌تی بخرێته‌ سه‌ر بۆئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه‌ سه‌رمێزی گفتوگۆو په‌رله‌مان چالاك بكاته‌وه‌و شتێك نه‌مێنێت پێی بگوترێت به‌رژه‌وه‌ندی حیزب یاسه‌رۆكی حیزب ، چونكه‌ تاكه ‌رۆژێك هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا له‌م چه‌قبه‌ستویه‌دا هه‌میشه‌ به‌ره‌و خراپترو ئالۆزی زیاتره‌وه‌ ده‌روات و رۆژبه‌رۆژ كێشه‌كانی كۆمه‌لگا گه‌وره‌ترده‌بن . وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ به‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه‌ دیاره‌ به‌سه‌دان كێشه‌و ئالۆزی زیاتر ملی ناوه‌ ، هه‌ركاتێكیش ئه‌مانه‌ روویدا ئیتر باری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌ له‌به‌ریه‌كترهه‌لده‌وه‌شێت به‌تایبه‌تی خێزان .