شەنگار سابیر: هەزارەی سێهەم و ساڵی نوێ. لە یۆریس گامۆس و دۆزینەوەی پیاڵەی پیرۆزدا.

رۆژی سێهەم و هەستانەوەی” یەشوع ” لە کۆتا تەفسیری پرۆفیسۆر فرێر لە زانکۆی هارڤارد بۆ ” سیمبۆل ” ناسی، پێمان دەڵێت رۆژی سێهەم واتا بوونی ” سێگۆشەی نێرینە پەرستی ” . بەڵام لە چرکەساتی لە خاچدانی عیسای ناسریدا، واتا سەروەختی مێخ داکوتان لەسەر جەستەی ” هەردوو قۆڵی و قاچی ” کە ئاڕاستەکانی بۆ خوارەوەیە، دەستپێکی هەزارەی دووەمی مێینە پەرستیە. لێرەوە جەنگی کۆد و سیمبولەکانی ” لاهوت ” دەست پیدەکەن. ئەوەی جێگەی تیڕامانە هەردوو ئاڕاستەی سێگۆشەکە جەنگیکی مێژوی لە نێوان ” سیۆن و ئۆپس دای ” دروست دەکات. ئەم کۆدانە لە ” دواین خوان ” زۆر ڕونە و لە بەرەبەیانیشدا ” کەڵەشێر سێجار دەخوێنێت ” و پەترۆسیش سێجار حاشا دەکات.

بوونی سێینەی پیرۆز بە درێژای مێژوی هەردوو ئاینە عیبرانیەکە دا بوونی هەیە و بەرگوێمان دەکەوێت. نمونەی سیانەی پیرۆز ” باوک .. کوڕ .. رۆحی پیرۆز “، یاخود بۆ چونە ناو دۆزەخ لە کتێبی ” تلمود “ـدا هاتوە و دەڵێت: سێ ڕێگا هەن بۆ چونە ناو دۆزەخ، ڕێگەی ئاو، رێگەی بیابان ، ڕێگەی قودس “. سێینە پیرۆزەکان و ناسین و قوڵ بونەوە لە ماهیەتیان، دەمانگەیەنە شوێن گەلێکیتر.
لە دوای ” کۆنستانتین’ـەوە کە هەوڵێکی جدی دەدرێت بۆ بەخودا کردنی ” یەسوع ” و پاشانیش بە سۆزانی کردن و ناو زڕاندنی ” ماری مەجدەلی ” سیانەی پیرۆز دەبێتە تەڵزگەیەک کە هەتا ئێستاش شوێنی لێکۆڵەرانی ” سیۆلۆجیست و لیکۆڵەرانی لاهوت و سیمبولە “. کێشە گەورە کەی دوای کۆنستانتین بە شەیتان کردنی ” باڤۆمێتە ” کە لەبنەڕەتدا باڤۆمێت خودایەکی یۆنانی کۆنە و لە میسۆلۆجیادا جێگەی سەرنجە. ئەم خودا یۆنانیە لە شێوەی بزنێکدایە و لە شاخەکانیدا هەموو جۆرە تامێکی میوە دێتە دەرەوە. ئەم خودایە نە نێرینەیە و نە مێینە، بەڵام مادام مرۆڤایەتی خاوەنی تاوانی یەکەمە و ” حەوا ” سێوەکە دەدات بە ئادەم ، لە دوای سەدەی سێهەمی پێش زاینەوە ” مێینە ” وەک ڕەگەزێکی ئەهریمەنی لە ئاینە عیبرانیەکاندا مامەڵە کراوە و پاشانیش لەسەر دەمی کۆنستانتینەوە وەک باڤۆمێت ناوی دەبرێت.
وەک باسمان کرد ئێمە دەمانەوێت کەمیک وردبین بین و قسە لە مانا کانی ” هەردوو سێگۆشەی نێرینە پەرستی و مێینە پەرستی ” بکەین. بۆ ئەمەش دەبێت سەرەتا بگەڕێنەوە بۆ ئەو چرکەساتەی کە ” ماری مەجدەلی ” سکی هەیە و بەسکی پڕەوە بەرەو ناو چەی گاڵ ڕادەکات ” کە پاریسی ئێستا یە ” و هەر لەوێش کچێکی دەبێت بە ناوی ” سارای ناسریەوە “. لێرەوە و لە دوای مەرگی ماریەوە، مێینە پەرستەکانی وەک گرنگترین و نهینیترین گروپی ئاینی ئۆپس دای، بەردەوام لە هەوڵی پاراستنی ” سانگیڕاڵ ” دا بوون. هەرچی سیۆنەکانن دەیانەویت پیاڵەی پیرۆز ” سانگیراڵ ” بدۆزنەوە و نامە نهێنیەکەی ناوی دەربێنن ، کە بەبڕوای هەندێک کەس کۆتا بەشی ئەو ئینجیلەیە کە ماری خۆی نوسیویەتی.
هەموو سەد ساڵ جارێک ” ئەوان دەچنە خەڵوەتەوە و سەمایەک دەکەن و پاشانیش هەمووان سێکس لەگەڵ یەکدیدا دەکەن. بەمەش دەوترێت یۆریس گامۆس ” کە سەمایەکە بۆ پاراستن و لەهەمان کاتیشدا بۆ دۆزینەوە سانگیراڵ.
سوارچاکانی هەیکەڵ بەردەوام پارێزەری ئەم نهێنیە گەورەیە بوون و تۆپی زێڕینی سەرگۆڕەکەی ” ئیسحاق نیوتن “ـیشان لە شەڕی ئەوانیتر پاراستوە ، بەو مانایەیی بەسەر گۆڕەکەی نیوتنەوە هەردوو کۆمەڵەی خۆری دەرەکی و ناوەکی هەن و ئەمەش مێنە پەرستەکان وەک هێمایەک دایان ناوە کە هەتا ساڵی دوو هەزار نهێنیەکەی ئاشکرا نەببوو، کە ئاماژەیە بۆ شوێنی ” پیاڵەی پیرۆز “. سوارچاکانی هەیکەل ئەگەر قوربانی بۆ ئەم نهێنیە نەدەن، ئەوا کۆنستانتین سەردەکەوێت وپاشەکشە بە فیکری ڕەسەنی مەسیحیەت دەکات.
لیۆناردۆ داڤنچی لە تابلۆی ” خانمی بەردەکان “ـدا هەندێک هێمای بۆ جێهێشتووین دەربارەی کۆدەکانی کردنەوەی دوا نامەی ماری. دانتێ ئەلیگیری و لە کتێبی یەکەمی کۆمیدیایی ئیلاهیدا ” دۆزەخ “کە لە ” 333- 14 ” هەزار دێڕە شیعر پێکهاتوە، باس لە دۆزینەوەی پیاڵەی پیرۆز دەکات و هێماکانی ئاماژەن بۆ بازنە مێنەیەکانی ماری.
بۆتشیلی وێنەکێش لە وێنەکانیدا بۆ ئینفێرنۆی دانتی و لە کۆدی سوارچاکانی هەیکەلدا هێما بۆ یۆریس گامۆس دەکات.
ڤیکتۆر هۆگۆ ی رۆمان نوس لە رۆمانی ” قەمورەکەی نۆتردام “ـدا لە ترسی دۆزینەوەی پیاڵەی پیرۆز دەدوێت لە لایان سیۆنەکانەوە.
ئیسحاق نیوتن و تۆپی زێڕین کە خۆرە وەک پیاڵەی پیرۆز تەفسیر دەکات و گەورەترین فیگۆری سوارچاکانی هەیکەلە.
ئێستا ئێمە لە ساڵی نوێ نزیک دەبینەوە و ڕوە و بەشی یەکەمی ئەم هەزارەیە دەڕۆین، ئەوەندەی لە ” تویتەر’ـدا ئاگادار بووم ئەم فەترانە، یۆریس گامۆس نزیکە و دیسان ئەم نهێنیە بۆ ئەبەد دەپارێزرێت و دەشاردرێتەوە، لە پێناو سێگۆشەی مێینە پەرستی و مانەوەی عیسا وەک کوڕ نەک وەک و باوک.