عەلی مەحمود: سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان_ عێراق شەرعیەتی لە كوێوە هێنا؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەمرۆ یەكشەمە 1ی ئۆكتۆ دوا كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم پێك هات, لە كۆتادا ناوی خۆیان گۆڕی بۆ سەركردایەتی سیاسی كوردستان- عێراق, دەبوایا ئازایانە یەك پەیامیان بۆ گەلی قارەمانی كەتەلۆنیا بناردایا, لە كاتێكدا جەماوەری كوردستان بە تایبەت ئەو 92,73%ی دەنگدەرانەی كوردستان، كە دەنگی بەڵێیان بە سەربەخۆیی دا, چاوەڕوانی ئەوە نەبوون ئەم بەڕێزانە گوایە لە دوا چركەكانی پەیوەندیدان لە گەڵ عێراق, ئەم داش عێراقە بۆ ناوە تازەكەیان هەڵبگرن, چیرۆكی داش عێراق هەندێك برادەری ناو ئەنجومەنەكە خۆیان كارەكتەری سەرەكی بوون لە هەشتاكان خۆش و درێژە.
سەرەتا بزانم ئەم بەڕێزانە پرسی پارتە سیاسییەكانی خۆیان پێ بوو , وا بە دەست بەرز كردنەوەیەك ئەو بڕیارەیان دا؟, ناوی خۆیان و ئەركەكانیان گۆڕی, كێ ئەوانی تەخویل كردووە؟, خۆ پێشتر حشك و ینك لە بری سەرۆكایەتی هەرێم پرۆژەو داواكاری وایان پێشكەش كرد كەس گوێی لێیان نەگرت.
ئەم گۆڕینی ناوە بێ گەڕانەوەی نوێنەران بۆ حیزبەكانیان دەربڕی جدی نەبوونی ژیانی حیزبایەتییە لە كوردستان, دەنا نابێت بێ بڕیاری بە كۆمەڵی حیزبەكان رێگا بە ئەندام بوونی ئەو كەسانە لەو ئەنجومەنە بدرێت, بێ ئەوەی بەرنامەو پەیرەوی ناوخۆو بارەگای دیاری كراو بێت.
دواتر ئەم ئەنجومەنە دەسەڵات لە كوێوە دەهێنێت؟, دەسەڵاتەكانی چین؟, ئەرك و مهامی چییە لە ئایندە؟.
ئایا ئەنجومەنەكە دەبێتە ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش, كە زۆر ناوەكانی نزیكە لە یەكەوە, لە كۆتادا دەڵێم, خەریكە سبەیش لە دوێنێ دەچێت.