كارۆخ عوسمان: عەللاگە بەپارەیەو، توركیاش چەك دەكڕێت.
توركیا مامەڵەی كڕینی سیستەمی بەرگری (S-400)ی ڕوسیاو فڕۆكەی جەنگی (F-35) ئەمریكا دەكات كەچی نرخی (عەللاگە) ھەر بەرز دەبێتەوە.
نرخی ئەو 4 فوزەیەی ڕوسیا 2 ملیارو نیو دۆلارەو
نرخی ھەریەك لە فڕۆكەی جەنگی F-35یش 102 ملیۆن دۆلارە، توركیاش دەیەوێت لەجەولەی یەكەمدا 36 فڕۆكە بە 3 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار بكڕێت.
توركیا بەتەواوی بەرەو وڵاتێكی عەسكەرتاری دەڕوات و نیەتی بەردەوامی شەڕە ھەرێمیەكانی ھەیەو ھاوڵیاتیانیش تادێت باجی ئەو سیاسەتە زیاتر دەدەن.
ئەگەر توركیا بەردەوام بێت لەسەر ئەو سیاسەتە بێگومان ڕەوشی ژیان لەتوركیا دەگەڕێتەوە ساڵی 1997 كە گەورەترین گرفتی ئابوری تۆماركردو خەڵكی ئەم وڵاتە كەوتنە خوار ھێڵی ھەژاریەوە. لەئێستاشدا بارودۆخی ئابوری توركیا لەئاستی ھاوڵاتیاندا تەواو داڕوخاوەو تەنانەت نرخ لەسەر عەللاگە (پۆشات)ی نایلۆن دانراوە، ھەروەھا تادێت ڕۆژ دوای نرخی دراوی توركی (لیرە) دادەبەزێت.
ئەمریكاش بەھۆی كڕینی ئەو ٤ فوزە ڕوسیە باجی زیاتری خستۆتە سەر دراوی توركی و دایبەزاندووە. بازرگانیەكانیشی بەڕاددەیەك سنوردار كردووە كە بانكەكانی توركیا خەریكە توانای دابین كردنی دراوی بیانی بەتایبەت دۆلاری نامێنێت. بەھۆی ئەم ڕەوشەوە كەرتی گەشتوگوزاری دابەزیوەو خەڵكی ڕۆژئاوا كەمتر لەجاران ڕوو لەتوركیا دەكەن، ئەم كەرتەش بەھێزترین سێكتەری دابینكردنی ئابوری توركیایە.
كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازیش لاواز دەبن بەھۆی سانسۆری ئەمریكا لەسەر ھەناردەكردنیان.
لەماوەی ڕابردوودا یەدەگی دەستمایەی توركیا ڕێژەیەكی بەرزی تۆماركرد لەكڕینی دۆلاری ئەمریكی، ئەمەش وایكردووە بانكەكانی توركیا توانای پێدانەوەی قەرزو پارە دانراوەكانی نەمێنێت.
ھاوڵاتیان عەللاگەش بەپارە دەكڕن و دەوڵەتیش 7 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار بەچەك دەدات.