بارزان محمد سوورە: کوردستان پێویستی بەشۆڕشی سەوز هەیە.
هەرێمی کوردستان، بەکۆمەڵێک قۆناغی مێژوویی داتێپەڕی کردووە، ئەم قۆناغانەش هەریەکەیان، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوردستان جێهێشتووە. ئەمەش لەو کاتەی جەنگی جیهانی و پێشتریش بیگری ڕووداوەکان ڕۆڵی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان جێهێشتووە. بەڵام لەجەنگی جیهانەوە دەست پێبکەم، کاتێک کەئەم جەنگە ڕوویدا کوردستان بووە گۆڕەپانی جەنگ و ململانێ و مەیدانی یەکلاکەرەوەی جەنگ، کەپێشتریش بووبوو بە یەکلاکەرەوەی جەگی نێوان ئیسلام و کافرەکان و دواتریش یەکلاکردنەوەی جەنگی عوسمانلی و سەفەویەکان (شێعەوسوننە) مەزهەب. لەجەنگی جیهانیش بووە شوێنی یەکلاکەرەوەی نێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و هاوپەمانان و دواتر کورد لەگەڵ بەریتانیا و عیڕاق کەوتە ململانێ و ناخۆشی؛ کەئەم ڕووداوانە کاریگەری نێگەتیڤیان نەک لەسەر مرۆڤ؛ کەهەزاران کورد لەو دەرو چیایانە لەبرسان و سەرما مردن، کە لە یاداشتاکانی ڕەفیق حیلمی، چیمدیت هی ئەحمدخواجەو جەلال تەقێ. زۆری تر باسی دوورودرێژی بۆکراوە. جگە لەوانەی بوونە قوربانی جەنگی ڕاستەوخۆ، بەژداریکردنیان لەجەنگ بەهۆکاری دینی و هۆی تر. دواتر حکومەتەیەک لەدوایەکەکانی عیڕاق لەسەرەتای پاشایەتی لەساڵی 1921کەدامەزرا، و دوای خۆگرتن و بەهێزبوون، کەوتەگیانی کورد، دواترکۆماری و دواتریش گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن بەعسیەکانەوە، ئەوە بە کۆمەڵێک قۆناغی ترسەناکی بەخۆیەوەدیت، کەبووە هۆکاری وێرانە. کوردستان لەبوار جەنگ؛ کەبەفرۆکەو بۆمب و ناپاڵم و کیمیابارانکرن و چ چەکێکیان دەست کەوتبێت لەکوردستان بەکاریان هێناوە.
هەروەها شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عیڕاق و ئێرانیش کاریگەری زۆرخراپی لەسەرکوردستان بەجێهێشتوو، بووە هۆی وێران کردنی هەزاران گوندو هەزاران فەددان ڕووبەری دارووبار، زەوی کشتووکاڵ، پاوان، کانی وسەرچاوەکان خاپوورکران.
دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 کەدواترپەرلەمان وحکومەتی هەرێم دامەزران؛ دوای ئەوەش بووە، هۆی شەڕی ناوخۆی نێوان پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەسەر پۆست و خاڵەگومرگیەکان. کە هەزاران گەنج بوونە قوربانی، جگە لەکوشتارو سوتان، بواری ئابووری بەیەکجاری داکەوت و هەڵاوەسانی زۆر بەرزبۆوە. هاوڵاتیان بەدەردەسەری زۆرەوەبەرگەیان دەگرت، کەکاریگەری خراپی لەسەر جێهێشتن. بەمەش هاوڵاتیان لەزستانان پەنایان دەبردە بەر سووتانی دارو هەروەها بڕینی دارو فرۆشتنی دار بازاڕێکی گەرمتری لەئاگر بۆخۆی کردەوە. کەهاوڵاتیان لەبێ سووتەمەنی بەناچاری پەنایان دەبردەبەر. هەبوو بەپیکابەدارێک یان تەرەکتەرەدارێک کاری نایاسایی بۆ ئەنجام دەدراو نایاسایی دەکردە یاسایی، بانموونەیەک بێنمەوە، لەناوسەدان نموونە، ئێمەکەخەڵکی گوندبووین داروبارمان هەم لەپاوان و هەم لەمڕحا زۆرە، بەهۆی سنووریشمان لەگەڵ دەوروبەریەکێک لەگوندەکان چوبوون بەعەرەبانەدارێک تەسوێی لەسلێمانی گۆڕی بوو، بەئارەزووی خۆی و لەبەرژەوەندی خۆیان دەستکاری سنووریان کردبوو تادواترکێشەی تێکەوتوچون لەبەغداد تەسوێیان هێنا ئینجادەرکەوت، کەدەستکاری کراوە.
بڕینەوەی دار کارەساتێکی گەورەی لەسامانی سەوزایی دا، کەحزبەکان لێی بەرپرس بوون، بەهۆی نەدانی سووتەمەنی. هەروەها دواتریش، کەکۆتایی بەشەڕی چەندساڵەی ناوخۆیی هات.
دواتر کەکۆتایی بەڕژێمی سەددام حسێن هات لەساڵی 2003 ئەوە، لەخوارو ناوڕاستی عیڕاق بەهۆی هۆکارەجەنگیەکان لەبیابانەکان شکاندنی توێکڵی سەرەوە و بەبیابانبوون زیادی کرد. ئەمەش بووەهۆی تۆزووخۆڵ و خۆڵ بارین لەهەرچواروەرز تۆزووخۆڵ بارین کوردستان بگرێتەوەو تا ڕووسیاش بڕوات.
دوای پێکهێنانی حکومەتی عیڕاق و دواتریش شەڕی داعش هۆکارێکی کاولکارانەی بەسەرعیڕاق و کوردستان،و سوریاوناوچەکانی ترکەبووە، هۆی تەخت؛ بوونی چەندین شاری گەورەی چەندهەزارساڵی بنیات نراو، لەگەل زەوی و هەزاران لەژن و منداڵ وپیروگەنج بوونەخەڵوزو سوتانی بەهۆی بۆمبی هێشوویی و کیمیاوی، کەئەم چەکانەبەهەزاران ساڵ کاریگەریان لەسەرسێ ڕەگەزەسەرەکیەکانی ژینگە دەمێنێتەوە، وەک هەوا،خاک، ئاو.،کەئەمانەزیندەوەران هۆی سەرەکی ژیانیانە بەمرۆڤیشەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی نەحۆشیەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو پەرەبسێنن و پەژموودەیی و خەموناخۆشی ناوحێزانی کورد دابپۆشێت.
هەروەها هێنانی قەیرانی ئابووری کەکاریگەری نێگەتیڤی لەسەر دانیشتوان هەبوو، کەبووەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان لەوپەڕی سەختی ژیان بگوزەرێنن. هەروەها نەبوونی سووتەمەنی و پشتکردنەهاوڵاتیان و تەنها بیرکردنەوە، لەفرۆشتنی نەوت وپشتگوێخستنیان و ساڵانە، یەک بەرمیل نەوت ئەویش نیوەی هاوڵاتیان تانیوەی هاوین هەربەریان ناکەوێت، ئەمەش دووبارە، کاریگەری لەسەر بڕین و لەناوبردنی دارەستانەکان کردەوە، حکومەتی حیزب و بنەماڵەوای لەهاوڵاتیان کردووە، کەدووبارەبگەڕێنەوە بۆ بڕینی دار، چونکەهیچ چارەیەکی تریان نییە.ئەمەش وێرانەی ئیکۆلۆجی بەدوای خۆیداهێناو بووەتە هۆی لەناوبردنی سەوزایی لەگوندەکانیش ڕووتەن بوونەو وەک دەشتەکان، ئەمەش سیاسەتی حزبی حکومەتی هەرێمە، بۆئەوەی دانیشتوان سەرقاڵ بکات و بیریان لەشۆڕش و ڕاپەرڕین نەکەنەوە.
لێرەدا دەبێت چینی گەنج ئەوتوێژەی کە ئایدیایەکی ڕوون و وریایانەیان هەیەو تیژبیرن، پێویستەهەوڵی شۆڕشی سەوز بدەن؛ بۆئەوەی چیتر حکومەتی حیزبی بوار نەڕەخسێنێت و هاوڵاتیان سزانەدات، بۆئەوەی ژینگەوێران بکات. دەبێت بیرلەشۆڕشێکی فیکری زیهنەتی نوێگەری ژینگەدۆست بکرێتەوە، بۆئەوەی چیتر هاوڵاتیان لەدەست نەخۆشی و دەردەکوشندەکان نەناڵێنن و خێزانەکانیان لە ناڕەحەتی و دەردەسەری نەبن تاسەر، ئەم شۆڕشەپێویستی بەدووبارەکردنەوەی مرۆڤ و بوونیات نانەوەودرووست کردنەوەی لەبواری هەستیاری و بەرپرسیاریەتی هەیە، چونکەحکومەتی حیزبی بۆتە،هۆی بێبەهاکردنی نیشتیمان و ساردکردنەوەی گەنج و هاوڵاوڵاتیان بەگشتی، بۆیە ئەم شۆڕشەی سەوز دەبێت هەستێن بەفیکرو زیهنیەت ئەم ڕەوشەبسڕێتەوە و ببێتەهۆی بنیات نانەوەی کەسێتییەکی پۆزەتیڤ و ئەرکداروبەرپرسیاریەتیەکان؛لەئەستۆبگریت. دەبێت ئەوشۆڕشە سەوزە ببێتەهۆی فیچانەوەو پوفیچانەوەو پوکانەوەی ئەو ڕێکخراوانەی بەناوی ژینگە، بوونەتە مشەخۆرو هیچ هەستێکی ژینگەپارێزیان لەدەروون و جەستەش جێنابێتەوە،دەبێت ببێتەهۆی نەمانی ئەوانەولەشوێنیان کەسانی کاراوئەرکدار دابنرێن.