بارزان محەمەدە سوورە: ئایا لەم هەڵبژاردنەش خەڵک دەگەمژێندرێت یان هاوڵاتیان ئەمجارە حزبەکان دەگەوجێنن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەڵبژاردن مافێکی تاک بە تاکی هاوڵاتیانە، ئەم مافە دەستەبەرکراوە، بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوماوەیەی کە ئەوانەی لەدەسەڵاتن، چیان کردووە بۆ هاوڵاتیان. ئایا کۆمەڵگەیان بەرەو بەختەوەریی بردووە یان بەرەو نابەختەوەریی. ئەم دوو تەوەرە گرنگترین شتن، کەتاک ممارەسەی لەسەربکات و بڕیاری ئەو دەنگەی، کەبەکێی دەدات، بیدات.
ئەو هەڵبژاردنەی لەبەردەم خەڵکی عیراق و کوردستان بەتایبەتی دایە، گەورەترین دەرفەتە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن تۆڵەی ئەو 30ساڵەی دەسەڵات وەک چەوسێنەوەرترین دەسەڵات، کەوتۆتە گیانی هاوڵاتیان و هەرچی خۆشی و خۆشگوزەرانییە لێی داماڵیون. ئایا پێویست ناکات هاوڵاتیان بەئاگابێنەوە، لەو دەردەسەری و نەهامەتی و ناخۆشیەی، کەتاک بە تاکی کوردستان ئەو دەردەی ئەم دەسەڵاتەی چەشتووە، ماڵ و منداڵیش بە چەرمەسەری و ناخۆشترین ژیان گوزەردەکات و ئەوەی هەستە لەو ژیانە بۆ هاوڵاتیانیان نەهێشتۆتەوەو خۆشیان لەهایلایڤ گوزەران و ژیان دەکەن.
بۆیە پێویستە پێش چونە سەر سنوووقی دەنگدان ئەو ڕیسواییەی، کە تاک و کۆمەڵ و کۆمەڵگە توشی کراوە بیرخۆی خاتەوە، کەهەموومان چاوشۆڕو زەلیلی بەردەم ماڵ و منداڵیش بووین.
ئاگایانە مامەڵە لەو دۆخەدا نەکەین و هەمووجار گەوجاندنمان بۆکرابێت، نابێت ئەوجارە بەو فۆڕمۆلۆکەدا تێپەڕین و پێویستە بیر لەدواڕۆژی خۆمان و منداڵاکانمان بکەینەوەو با چیتر خۆمان ماڵ و منداڵی خۆمان نەکەینە قوربانی دەسەڵاتێکی بێ باک و، ژیانی خۆمان لەدۆزەخێک زیاتر نەبێت و ئەوانیش های لایڤ و نەزانن لەبەر خۆش گوزەڕانی خۆیان، کەهاوڵاتیان لەو ژیانە دۆزەخیەدان.
هەر مرۆڤێک هەڵەیەکی کرد ئاساییە، بەڵام دووەم جار لەگێلی خۆی دەبێت بترسێت. بۆیە نەکەی بخەڵەتێی بڵێن چاک دەبێت، چونکە ئەو قسەیە، بابوباپیڕانی ئێمەش کردوویانە!
نەکەی بکەویتە ژێر دەمارگیری و بتخەڵەتێننەوەو بتکەنەوە بە بووکەشوشەو بڵێ ئەوجاریش تەلەکە بە بووکەشوشەکە داداوەو، بزانین ئەوجارە ڕووحی بەبەردانایەت، ئەگەر بەوفۆڕمە بڕۆی ئەوە لە جاهیلیەکانی سەردەمی قۆمچەی و ئەوە دەبیت تا ئەو دوونیا چاوەڕێ بکەی تابووکە شوشەکە، ڕووحی بەبەردادێت، کەی ڕووح بەبەر بووکەشوشەکەدا، هات ئەوجا بزانە کەژیانی تۆ و ماڵ و منداڵیشت دەگۆڕێت و دەچیتە قالبی کۆمەڵگەیەکی بەختەوەر، ئەوەش هەرگیزنابێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت