هاوژین عەلادین: جیاوازی نێوان دوو وەزیری ناوخۆی هەرێم.

هەرێمی کوردستان لە ساڵانی دوای ڕاپەڕینەوە خاوەنی 9 کابینەی یەک لەدوای یەکی حکومەت بووە، لەو نۆ کابینەیە هەڵە نەبم سێ بۆ چوار وەزیری ناخۆی هەبووە، لەچوار بۆ پێنج کابینە یەک وەزیری ناوخۆی هەبووە، ئەویش کەریم شنگالی یان کەریم سنجاری بووە!
کەریم سنجاری یان شنگالی نزیکی 19 بۆ 20 ساڵ وەزیری ناوخۆ بوو سەرۆک وەزیرانی سێبەر بوو کەسێکی نزیکی ناو بنەماڵەی بارزانیش بوو لە خودی مسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی نزیک بو، ئەو وەزیر ناوخۆیە لەماوەی ئەو 20 ساڵەی کە وەزیری ناوخۆ بوو کەمترین جار دەردەکەوت، کەمترین لێدوانی تەلەڤیزێونی هەبوو کەمترین بەرکەوتنی هەبوو.
( ئەندامێکی جڤاتی گۆڕان لە واڵی تایبەتی خۆی نوسیبوی لای منێکی گۆڕان و بیروباوەڕ جیاواز لەگەڵ پارتیدا وەزیر هەر وەزیرە و پارتیش هەر پارتیە جا سۆرانی بێ یان بادینی هەموو پارتی وەک یەک بیر دەکەنەوەو جیاوازه لە بیروباوەڕیاندا نیە بەس یەک جیاوازی بینی ئەویش لە نێوان دوو وەزیری ناوخۆی پارتیدا بوو هەریەک لە کەریم سنجاری بیست ساڵ وەزیری ناوخۆ و ڕێبەر بارزانی وەزیری ناوخۆی ئێستا کە ساڵێک و شەش مانگە وەزیری ناوخۆیە ئەو وەزیرەی بیست ساڵ وەزیر بوو لە ئەندام پەڕلەمان و وەزیرو بەرپرسانی حزبەکانی تر وەک یەک نزیک بوو ڕاستە پاراستنێکی عەیار بیست و چواری توند بوو هاوشێوەی مشار دەهات و دەڕۆیشت دەیبڕی بەڵام وەزیرێکی مەسلەکی و لێزان بوو، ئەندام جڤاتەکەی گۆڕان دەڵێ لەژیانما ڕوو بەڕوو ئەو وەزیرەم نەبینیوە تا ببێتە مجامەلە) هەرچی ئەم وەزیری ناوخۆیەی ئێستاش هەیە لەماوەی یەک ساڵ و نیوی کارکردنی بەردەوامە لەهەڵە کردن و هەرجارەو بەهەڵەیەکی زەق دەبێتە قسەو باسی ناو سۆشیال میدیا.
لەم ڕۆژانەی ڕابردوو کاتێ وەزیری ناوخۆی هەرێم چووە چەمچەماڵ فەرمانگەی پاسەپۆرتی کردەوە وەک ئەوەی بۆ بەرەی شەڕ بچێ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێری لەگەڵ خۆی هێنابوو وەک ئەوەی سلێمانی و چەم چەماڵ هێزی پۆلیس و ئاسایشی تیا نەبێ و هەمووشمان دیمەنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی جەنابی وەزیرمان بینی دواتر سەرچاوەیەک لەوەزارەتی ناوخۆ ووتیان ئەوە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی جەنابی وەزیر نەبووە, بەڵکو بریکاری وەزیری ناوخۆ بووە.