بەیار عومەر عەبدوڵا: شەش هاوڵاتی شەهید کراون ئاساییە، بەڵام پەلاماردانی یەک کەسی پارتی قبوڵکراو نیە؟

هاوڵاتی پلە چوار بۆچی؟!
بنەماڵەی بارزانی وەک سەدەکانی ناوەڕاستی هیندستان بیردەکەنەوە کە کۆمەڵگا دابەش دەکات بۆ چەند چینێک (کاستێک)، کە تیایدا کاستەکانی خوارەوە بە چاوێکی نزم و سوک سەیردەکرێن و تەنانەت بۆیان نیە هاوسەرگیری لەگەڵ چینەکانی سەرو خۆیاندا بکەن.
لای ئەو بنەماڵەیە کۆمەڵگای کوردی لە کوردستانی عێراقدا بەم شێوەیە پلەبەندی کراوە
1- (هاوڵاتی پەلە یەک، بارزانیەکانن).
2- (هاوڵاتی پلە دوو، پارتیەکانن).
3- (هاوڵاتی پلە سێ، خەلکی دهۆک و هەولێرن)،
لەبەر ئەوەی ناوچەی نفوزی پارتی و بنەماڵەن؛ خزمەت کردن بەم ناوچەیەش بۆ پاراستنی نفوز و پارە و دەسەڵاتی بنەماڵەیە.
4- (هاوڵاتی پلە چوار، خەلکی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیەن)،
کە لە دەرەوەی ناوچەی نفوزی پارتین و ڕەزامەندی یان توڕەیی ئەو خەلکە گرنگ نیە بۆیان.
کەواتە شەش هاوڵاتی پلە چوار (خەلکی ئەم دەڤەرە) دەکوژرێن، گرنگ نیە بە نیسبەت بنەماڵەوە. بەڵام ئەگەر هاوڵاتیەکی پلە دوو (پارتی) پەلاماربدرێت، نابێت قبوڵ بکرێت. خۆ ئەگەر هاوڵاتیەکی پلە یەک (بارزانی) عەزێتی بگات، دەبێت چی ڕوبدات؟!
هەتا نەوت و پارە و چەک و دەسەڵات و حکومەت بەدەست ئەم ئەقڵیەتەوە بێت، دۆخی ئەم سنورە، کە هاوڵاتیەکانی بە پلە چوار حساب دەکرێن، لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕوات.

کەواتە دوو چارەسەر هەیە:
1- دەبێت ئەو عەقلیەتە دور بخرێتەوە لە دەسەڵات و پارە و نفوز و حکومەت لە هەولێرەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی هەموو ناوچەکان بەیەک چاو سەیربکرێن و چیتر سزای ئەم سنورە نەدرێت و چیتر هاوڵاتیەکانی ئەم سنورە بە پلە چوار سەیرنەکرێن.
1- ئەگەر جێبەجێکردنی ئەمەش قورس و مەحاڵە، ڕێگای دووهەم ڕزگارکردنی خەلکی ئەم دەڤەرەیە لە ڕێی فیدرالیەتی پارێزگاکانەوە. ئەوکات خەلکی ئەم دەڤەرە دەبنەوە بە هاوڵاتی پلە یەک لە ناوچەکانی خۆیاندا.

تێبینی: لە ناو پارتیشدا کە هاوڵاتی پلە دوون، سێ ڕیزبەندی تر هەیە:
1- پارتی پلە یەک، خەلکی دهۆک و بادینانن.
2- پارتی پلە دوو، خەلکی هەولێرن.
3- پارتی پلە سێ، خەلکی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینن. کە فەرامۆشکراوترین چینی ناو پارتین.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies