بەیار عومەر عەبدوڵا: ژێر بەڕەی پارتی کەوتە سەر بەڕە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن( پارتی)یەوە، سەلماندی کە؛

1- (پارتی) ساختەکاریەکی بێشوماری کردووە و بە تەوژمی تەزویری بادینان توانیویەتی چەندین کورسی لە هەولێر و سلێمانی بەدەستبهێنێت. بۆیە دژی (4 بازنەییە).
2- (پارتی) بە ساختەکاری و دەنگی زێرەڤانی، (11 کورسی کۆتا)ی بۆ خۆی مسۆگەر کردبوو، بۆیە لەگەڵ نەمانی کۆتاکاندا، قەڵای ورەیان هەرەسی هێنا.
3- (پارتی) دەڵێت (400 هەزار کەس) بێبەشکراون لە دەنگدان؛ کەواتە ژمارەی ئەو کەسانەیان ئاشکراکرد کە (ئاوارەی سوریا و ئێران و ناوچەکانی تری عێراقن) لە هەرێم؛ ناسنامە و کارتی دەنگدانیان بۆ دروستکردون.
4- پشتیوانی (تورکیا و سەرجەم لایەنە تورکمانەکان) بۆ (پارتی)، ڕوناکی خستە سەر پیلانە سێقۆڵیەکەیان، کە بریتیە لە دابڕین و لاوازکردنی کورد لە هەر چوار پارچەکە.
ئەم پیلانە تاریکانە ڕوپۆشکراون بە دروشمی بریقەداری کوردایەتی. جارێک بە ناوی ڕیفراندۆمەوە (51٪ی خاکی کوردستان)یان لەدەستدا و ئێستاش دەیانەوێت (49٪ کەی تر) بەناوی دژایەتی بەغداوە بە پشتیوانی ئەنکەرە لەناوبەرن.
سەرەنجام، ئەگەر (پارتی) بەشداری هەڵبژاردنێکی بێخەوش بکات، دەچێتەوە قاڵبە ڕاستەقینەکەی خۆی کە کەمترە لە (30 کورسی) و چیتر ناتوانێت دەست بەسەر سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەماندا بگرێت؛ چیتر ناتوانێت نەوت و گاز و موچەی فەرمانبەران زەوت بکات.
خۆ ئەگەر بایکۆتی هەڵبژاردن بکات، شەرعیەت لەدەستدەدات و بیانوی دەستوری دەداتە دەست (حکومەتی عێراق) بۆ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ.
کەواتە بە لوتبەرزی و عینادی سیاسی و سازشنەکردن بۆ خەڵکی کوردستان، خۆیان و هەرێمیان توشی هەرەس و لێکترازان کرد. بەڵام بۆ دەربازبوون لەم گێژاوە، یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە بە (سپۆنسەری تورکیا) کارەساتێکی تری هاوشێوەی (ڕیفراندۆم) دووبارە بکەنەوە.
باشترین بژاردە ئەوەیە کە (یەکێتی و لایەنەکانی تر) هەوڵبدەن کە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت و (هەژماری من) ڕەتبکەنەوە کە فێڵ و فەرهودە لە خەڵکی کوردستان دەکرێت. هاوکات لە ڕێی (حکومەتی عێراق)ەوە، سەروەری (خاکی هەرێم) بپارێزرێت لە هەڕەشە و دەستێوەردانی دەرەکی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت