زەبەنگ بەهادین: قوماری بێ بەغداد مەکەن.

وەفدی هەرێم پێیەکی لێرەیە و پێیەکی لە بەغداد بە هیوای رێکەوتنێک کە زۆر قورسە بەم دۆخەی ئێستای عێراق و کوردوستانەوە، ئەو پەیوەستنامانەی هەرێم کردویەتی لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت قورسیەکی زۆری خستۆتە شانی رێکەوتنەکە هەروەها ئەو نەوتەی کە پێشتر فرۆشراوە و دیار نییە پارەکەی چی لێکراوە لە پاڵ ئەمەشدا رێککەوتنی پەنجا ساڵەی هەرێم و تورکیا.
لە دوا ووتاری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە پلانی بی هەیە ئەویش ئەو کاتەی کە رێکنەکەون لەگەڵ بەغداد مووچە کەمدەکەنەوە بە رادەیەک کە لە خواستی مووچە خۆر نابێت ئەویش بۆ ئەوەی بەو پارەیەی دەستیان دەکەوێت مووچە بدەن، کەواتە ئەگەر رێکنەکەون و مووچەش کەم بکەنەوە دەتوانن دۆخەکە ئارام بکەنەوە؟ وە ئایا کوردوستان بێ بەغداد دەتوانێت گوزەرانی خۆی بکات و لەسەر پێ بوەستێت؟
بە دڵنیای هەرێم بێ بەغداد ناتوانێت سەقامگیری بەرجەستە بکات لەکوردوستانداو قەوارەی هەرێم دەکەوێتە بەر مەترسی راستەقینە ئەویش لەبەر چەند خاڵێک کە ئەمانەن:
یەکەم/ کێشەی کوردوستان بە تەنها مووچە نییە بەلکو هەرێم پێویستی بە سیویلەیە بیخاتە بازارەوە لە رێگەی پرۆژەکان و کەرتی وەبەرهێنان و کۆمپانیاکان بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ ئەوانەی مووچە خۆر نین ئەمەش ئەستەمە بەو داهاتە کەمەی کە بەشی مووچە ناکات ئەو کەرتانەی دی بخاتە گەر.
دووەم/ فرۆکە خانەکان و دەروازە سنوریەکان لە دەستی حکومەتی فیدراڵە بە واتا هەر کات بیانەوی دایدەخەن و هەرێم دەخەنە ژێر گوشارێکی توندتر وە ئەو سەرچاوەی داهاتەش دەبرن لە هەرێم.
سێهەم/ لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت هەرێم ناتوانێت قەرز بکات، چونکە دەوڵەت نییە پێچەوانەی عێراق کە دەستی کراوەتەوە بۆ قەرز کە هەر کات هەرێم رێککەوتن بکات بەشی دەبێت لەو قەرزە.
چوارەم/ مادەی 140 لەم دۆخەی ئێستادا قورسە جێبەجێکردنی دەبینی رۆژانە عەرەبی هاوردە دێتەوە ناوچە دابرێنراوەکان لە ئەگەری رێکنەکەوتن دۆخی ئەو ناوچانە بەرەو خراپتر دەچێت کە ئەو کات بەغداد هیچ نەرمیەک بۆ کورد نانوێنێت لەو بابەتەدا.
پێنجەم/ کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لەگەڵ هەلبژاردەی گەرانەوەیە بۆ بەغداد و رێک کەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ، لەئەگەری رێکنەکەوتن کورد بە تەواوی پشتیوانی کۆمەڵگای نێو دەولەتی لە دەست دەدات پاش ئەوەی نیوەی پشتگیری و هاوسۆزی لە دەست دابوو لە دوای ریفراندۆم.
هەر بۆیە باشترین هەلبژاردە بۆ هەرێم رێککەوتنە لەگەڵ بەغداد و قومار نەکات بە دوور کەوتنەوە لە بەغداد و رێکنەکەوتن ئەو کات بە دڵنیای قەوارەی هەرێم بە دەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە ناو دەچێت.

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies