ڕیبوار حسن: ئاوا دەوڵەت بەم شێوەیە دروست دەکەن؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

باشترە لەگەڵ سە‌رکردەی درۆی کوردایەتی و ئاڵا بەرزکردنەوەکەتان بخرینە ژوریکەوە بە بێ نان و ئاو جگە لە چەند ئاڵایەک بزانین چۆن دەتوانن گوزەران بە ئاڵاو ڕیفراندۆمە درۆکەتان بۆ چەند ڕۆژێک دەکەن!
بە سەرکردەی درۆی کوردایەتی بڵین فەرمون لە و ژورەدا خۆت و خیزانتان بخۆن ئاڵای درۆی کوردایەتیتان! بزانین تاکو چەند ڕۆژ دەتوانن ئالا بخۆن و بەئاڵای درۆتان بژین؟ دەتانەویت میلەتیک بە درۆی کوردایەتی و ئاڵا بەرزکرنەوە بخەڵەتینن!
زۆریبەی گەنجانی هەریم ئەمانەن کە گیرفان خاڵی و بێ پارەن ، کەمینەیەکن ئەوانەی کە سەیارەی مۆدیل بەرز و جام ڕەشن و پارەو سەفەری ولاتان دەکەن. پارەیان لە بانکەکانی دەرەوە هەیە. بۆ ئەوەی لە هەرێمی دەسەلاتی بنەماڵە بیبیتە خاوەن دەسەلات و پارە دەبیت کوڕی بنەماڵەی شێخ ی دەبەنگ و کۆنە جاش و لیپرسراوی یەکیتی و پارتی بیت.. تاکو ئیستا شانازی دەکەن کە چەند مانگیک بە شاخەوە بون ئەنجام ولاتیان کاولکرد. هەرچی لەقەب و بنەماڵەی شێخ هەیە زیندویان کردەوە، خویندەوارە بەناو، بەلام پێی خۆشە بە شێخ ناوی بەرن..
تاکو ئیستا 6 گه‌نجی گیرفان خاڵی و پڕ هێز گیانیان بە خاکسپارد، زۆرینەی گەنجانی هەریم نازانن رۆژانی ئایندە چی چاوەرییانە، ئه‌زمونی سەرکردەی نەخۆش و گەندەڵ بە ناوی درۆی کوردایەتی هەریمیان کاول کرد، تاکو ئێستاش هەر لە له‌سه‌ر لاشەی درۆی بزوتنەوەی کوردایەتی ده‌خۆن و ده‌له‌وه‌ڕێن، كوڕاو كوڕیان هێنایه‌ سه‌ر دەسەلاتی سیاسی و ‌ كردیاننه‌ وەزیر و گزیرو ئەندامی سەرکردایەتی حیزبیان..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت