رزگار شێخ حه‌سه‌ن: نامه‌یه‌ك له‌ مامۆستایه‌كه‌وه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی.

به‌ پێویستی ئه‌زانم وه‌ك مامۆستایه‌ك ئه‌م نامه‌یه‌ ئاراسته‌ی به‌رێزت بكه‌م ، ناردنی ئه‌م نامه‌یه‌ له‌ روانگه‌ی به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركی سه‌رشانمه‌وه‌یه‌، چ وه‌ك مامۆستایه‌ك كه‌ زیاتر له‌ بیست ساڵه‌ له‌ بواری په‌روه‌رده‌ كار ئه‌كه‌م و ئه‌نووسم، چ وه‌ك هاونیشتیمانییه‌كی په‌رۆش بۆ ماف و خۆشگوزه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌م، نامه‌كه‌م هه‌م هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك خه‌می په‌روه‌رده‌یییه‌، هه‌میش هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك راو سه‌رنجه‌ ده‌رباره‌ی كێشه‌ بنچینه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.

به‌رێز مسعود بارزانی
وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه‌ دوای تێپه‌ربوونی 29 ساڵ به‌سه‌ر حوكمرانی ناوخۆیی كورد و كۆتایهاتنی خه‌باتی شاخ، هه‌موو شت گۆراوه‌، هۆشیاری سیاسی خه‌ڵك و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ روداوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان گۆراوه‌، كه‌س به‌ دروشمی قه‌به‌ و وتاری حه‌ماسی بێكردار باوه‌ر ناكات، ئایا تۆ بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ته‌مه‌نت حه‌فتا ساڵ تێده‌په‌رێنیت و وه‌ك یاسای ژیان مرۆڤ به‌ره‌و كۆتایی ئه‌روات و پێویست له‌ناو مێژوودا به‌ نه‌مری بمێنتێته‌وه‌، ئایا تۆ چیتكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ناوت بمینیته‌وه‌، تۆ ئه‌زانی كرداره‌كانی تۆ به‌ بچووكردنه‌وه‌ی تۆ كۆتایی هاتوه‌، با نموونه‌ت بۆ بهێنمه‌وه‌، كاتێك خۆپیشاندانه‌كان بۆ نه‌بوونی مووچه‌ و قوتی ژیان ده‌ستپیپێكرد تۆ ئه‌بوو لایه‌نگری ده‌نگی ره‌وای مامۆستایان بویتایه،‌ به‌ڵام پێتوتن هه‌ڵده‌په‌رن، چ ده‌كه‌ن بكه‌ن حسابتان بۆ ناكرێت؟ كاتێكیش مامۆستایه‌كیش به‌رشه‌ق درا تۆ ده‌نگت لیوه‌ نه‌هات، به‌ڵام به‌ حه‌ماسه‌ته‌وه‌ پێشوازیت له‌ كادرێكی تێهه‌ڵدراوی خۆت كرد، ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ری ئیهانه‌بوو به‌ كه‌رامه‌تی مامۆستا و خۆپیشانده‌ر، ئه‌وه‌شی نیشاندا تۆ ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌ڵائی موتڵه‌قیان بۆ تۆ هه‌یه‌، تۆ سه‌رۆكیك نیت كه‌ به‌رگری له‌ ماف و عه‌داله‌ت بكه‌یت.
به‌رێز بارزانی، با سه‌رنجت بۆ خاڵێكی تر رابكێشم، كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا مرد تۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بووی، به‌لام نه‌ك سێ رۆژ ماته‌مینیت رانه‌گه‌یاند، به‌ڵكو پرسه‌یه‌كیشت نه‌نارد، بۆ مردنی قادریحاجی عه‌لیش هه‌رواتكرد، ئه‌مه‌له‌ كاتێكدا نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌مزێكی گه‌وره‌ی شۆرشی كوردبوو، سه‌ركرده‌یه‌كی خۆی به‌ سه‌ركرده‌ی نیشتمانی بزانیت كاری واناكات، باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م ئه‌و وڵاته‌ نوقمی گه‌نده‌ڵی بوه‌، سه‌ربه‌خۆیی ئابووری وڵاتی خسته‌ سه‌ر ساجی عه‌لی، ملیاره‌ها دۆلار دزرا و بیست و نۆ ساڵه‌ كوردستانگه‌نده‌ڵ تیا به‌رهه‌مدێت تۆ یه‌كجار یه‌ك گه‌نده‌ڵت نه‌دا به‌دادگا، قوتابخانه‌ و دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌ جۆرێك خراپن كه‌ له‌ مێژووی كوردا دۆخی وا خراپیان به‌ خۆیتنه‌وه‌ نه‌دیوه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ تۆ ئه‌كات به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ ته‌قلیدیه‌كانی رۆهه‌لاتی ناوه‌راست كه‌ ته‌نها ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی.
به‌رێز بارزانی ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وی ببیت به‌ سه‌رۆكیك نیشتیمانی به‌ناوبانگیكی باشه‌وه‌ بچیته‌ ناو مێژوو، من ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه‌ت ئاراسته‌ ده‌كه‌م…
یه‌كه‌م/ واز له‌ سه‌رۆكایه‌تی پارتی بێنه‌ و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتیمانی ره‌فتار بكه‌ كه‌ به‌یك چاو سه‌یری هه‌موو چاوڵاتیان بكه‌یت و خه‌مت خه‌می هه‌موان بیت نه‌ك لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ت.
دووه‌م/ گه‌نده‌ڵی كۆتایی پێبینه‌ و له‌ پێش هه‌موو كه‌س له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆته‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌، كاتیك تو له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی حزب و بنه‌ماڵه‌ی خۆته‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌كه‌ی ئیتر كه‌س بۆی نابیت گله‌یی بكات.
سێیه‌م/ له‌هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى ده‌زگاى نیشتمانى به‌ بۆ دراساتى فكری و پێشخستنى تواناكانى گه‌نجان واتا باباشترین زانكۆكانى كوردستان، هه‌رزانترینیان هى به‌ڕێزت بێت كه‌ ناوه‌ندێكى ئه‌كادیمى گرنگ بێت بۆ نه‌وه‌كانمان.
چواره‌م/ شكۆى مامۆستاو خوێندن گرنگترینى كاره‌كانت بێت دڵنیابه‌ تاكه‌ ده‌رچه‌ى ڕزگارى نیشتمانیمانه‌ كه‌ بتوانین نیشتمانێكى پێشكه‌وت و دروستبكه‌ین به‌ڕێگه‌ى پێشكه‌وتنه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان دێته‌ دی.
پێنجه‌م/ ده‌سپێشكه‌ری بكه‌ بۆ دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتیمانی، چیتر با پێشمه‌رگه‌ وه‌ك میلیشیا نه‌مینێته‌وه.‌
شه‌شه‌م/ ڕازیكردنى تورك و فارس گه‌وره‌ت ناكات بیرت نایه‌ت ئه‌وه‌ى ئۆردۆغان له‌ ڕیفراندۆم پێ كردیت ده‌وڵه‌تى عێراق پێ نه‌كردى سوكایه‌تى به‌ بنه‌ماڵه‌و كوردایه‌تى و شه‌ره‌فى نیشتمانیت كرد، وه‌ك خێوه‌ت نشینێك نیشانى دایت كه‌خاوه‌نى هیچ نیت به‌ بێ كاڵا توركیه‌كان؟
داواكارم به‌ڕێز مەسعود مصفا به‌رزانى خوێنه‌رى نوسینه‌كه‌م بیت تا تێبگه‌م ئه‌م نیشتمانه‌ ئێشتا لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاینده‌یه‌كى ڕون و باش ڕوى تێبكات.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies