ڕزگار شێخ حەسەن: یەکەمەکانی پۆلی 12، لەنێوان نمایش و هەڵسەنگاندنی زانستیانە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەگەڵ خستنەڕوی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی بنەرەتی، هەموان نمرە بەرزەکانی تاقیکردنەوەمان بەلاوەگرنگ بوو، هەموان کەوتنە ستایشی یەکەمەکانی پرۆسەکە و فەرامۆشکردنی ئەو مانا و دەلالەتە گرنگانەی لە پشت پرۆسەکەوە هەن و دەکرێت خوێندنەوەیان بۆ بکریت
لە نێو هەڵمەتی میدیایی ناساندن و ستایشکردنی یەکەمەکانی پرۆسەکەدا. دەبینین خوێندکارە دەرچوە هەژارەکەی چەمچەماڵ بۆتە کەرەسەی بانگەشەیی جیاوازی ئایدۆلۆژی و بەرژەوەندی، هەندێک ئەیانەوێ کەمپینی خێرخوازی رابگەیەنن و مەکینەی ئایدۆلۆجی خۆیان دەمەزەرد بکەنەوە، هەندێکی دیکە بەخشندەیی خۆیان نمایش ئەکەن کە هەر خۆیان هۆکاری هەژارکەوتنی هەنار و هەزاران هەناری ترە. جگە لەوە لە ئەنجامی پرۆسەکەدا ئەوەی بەدیار دەکەوێت زۆر فراوانترە لەوەی لە هەژاری هەناردا کورت بکرێتەوە.
پەروەردە پێویستی تەنها بەیەک جۆر لێوڕدبونەوە نیە کە هۆکاری دواکەوتویی، یان گەشەی پەروەردەبێت. گرنگترێن پرسیار لەم پرۆسەیە ئەوەیە، ئایا هۆکاری پاشەکشەی کەرتی تایبەت چیه؟ بۆ ئەنجامەکان لەم پەروەردەی کەرتی تایبەت وەک پیویست نین، لە کاتێکدا خێزانەکان لەم کەرتەدا کە دەیان هەزار دۆلار خەرج دەکەن، پارەیەکی زۆر لەم بوارەدا بە فیرۆ ئەچیت، لە کاتیکدا ئەنجامەکەی دڵخوشکەر نیە، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێویستە حکومەت بە توندی چاودێری کەرتی تایبەت بکات لە بواری پەروەدە، ریگا نەدا مامۆستای بێ ئاست و بی ئەزموون وانە بڵینەوە، لەبەر ئەوەی مووچەیەکی کەمیان پێ بدات، ئەمە کارەساتی قورس بۆ سیستمی پەروەردە و بۆ داهاتی خێزانەکان دروست ئەکات و پیویستە لەژێر چاودیریدا بێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت