یەكەم كۆبونەوەی مسعود بارزانی و لاهور شێخ جەنگی شكستیهێنا.

وابڕیاربوو لەم هەفتەیەدا لەسەر داوای مسعود بارزانی و لەبارەی چارەنووسی پشكی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق دا لە سەری رەش كۆبوونەوەیەك بەبەشداری مسعود بارزانی ،لاهور شێخ جەنگی، پافڵ تاڵەبانی،نێچیرڤان بارزانی،قوباد تاڵەبانی،مسرور بارزانی بەڕێوە بچێت،بەڵام كۆبوونەوەكە پێش ئەوەی كاتی ئەنجامدانی بۆ دابنرێت بەهۆی دیاریکردنی شوێنەکەیەوە لەپێشوەختەدا شكستیهێنا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست (پەیجی Lahur jangi Talabany ) كەوتوون هۆكاری سەرەكی لەشكستهێنانی كۆبونەوەكە بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە كەلاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بە قوباد تاڵەبانی راگەیاندوە كەئەو ئامادە نیە بچێتە سەری رەش و پێویستە مسعود بارزانی بێتە سلێمانی.
دوابەدوای هەڵوێستی لاهور شیخ جەنگی مسعود بارزانیش ئامادە نەبووە بۆ ئەو كۆبوونەوەیە سەردانی سلێمانی بكات و بەمەش كۆبوونەوەكە شكستی هێناوە.
لەهەفتەی رابردوەوە مسعود بارزانی پەیوەندیەكانی خۆی لەگەڵ لایەنە شیعیەكانی عێراق ئەكتیڤ كردوەتەوەو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەك لە موقتەدا صەدرو هادی و عامری و نوری مالكی دا ئەنجامداوە و داوای لێكردون كە پشتیوانی لەهەریمی كوردستان بكەن و ئەو پڕۆژە یاسایەی لەلایەن حكومەتەكەی مستەفا كازمیەوە نێردراوەتە پەرلەمانەوە وەك خۆی دەنگی لەسەر بدرێت كەبودجەی هەرێمی تێدا جیگیر كراوە،بەڵام هیچ یەكیك لەو سەركردانەی شیعە بەڵێنیان بەبارزانی نەداوە كەپشتیوانی بكەن.

وەرگیردراوە

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies