عیماد عه‌لی: له‌ نێوان سوپای داگیركه‌رانی كوردستان و سوپای ئیسرائیلدا.

ره‌فتار و ئه‌خلاقی فه‌رمانره‌وایانی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان و سوپاكانیان مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌ كاتی شه‌ڕو ئاشتیش له‌گه‌ڵ كوردی كوردستان ئاشكران و پێویست ناكات باس له‌ فسفس پاڵه‌وانیه‌ته‌كانیان دژی گه‌لی كوردستان دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناوی ویژدان و ئه‌خلاق و یاسای شه‌ڕ و پاراستنی مافی مه‌ده‌نی له‌ قه‌یرانه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی ژیان و گوزه‌رانی ژن و منداڵ بێت له‌ فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا نه‌بووه‌ و نیه‌. خاپوركردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان و نابوتكردنی سه‌رچاوه‌كانی ژیانیان و كوشتنی مندالی نێو لانك وه‌كو پیشه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌م ئه‌رته‌ش و سوپایانه‌ وه‌كو نه‌ریتی لێهاتووه‌ و، ئه‌وه‌ باسی كوشتنی ئاژه‌ڵ و سوتاندنی ره‌ز و باخ ناكه‌ین.
ئه‌گه‌ر به‌ وردی مێژووی شه‌ری سوپای ئیسرائل و عه‌ره‌ب بخوێنینه‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ ئه‌م سوپا بێ شه‌رم و به‌دناوانه‌ هه‌ندێك به‌راوردیان بكه‌ین، ده‌زانین چه‌ن جیاوازیان هه‌یه‌ و كێ مافه‌كانی پاراستووه‌ و كێ یاسای له‌به‌رچاو گرتووه‌ و، مرۆڤیش لای كێ بێ به‌هایه‌. نمونه‌یه‌ك له‌م شه‌ڕه‌ی ئیسرائیل و حه‌ماس باس ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ دیارانه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو.
ته‌لارێكی سێ نهۆمی له‌ غه‌زه‌ كه‌ خێزان و ماڵی تێدایه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسینگه‌ گه‌لێكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌مال له‌وێدا هه‌ن و خۆیان له‌ نێو مه‌ده‌نیه‌كاندا حه‌شارداوه‌ و فه‌رمانی شه‌ر پیاده‌ ده‌كه‌ن و دژ به‌ ئیسرائیل ده‌جوڵێنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ كاتی شه‌ڕدا بۆ خزمه‌ت بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و به‌تایبه‌تی قه‌سامدا ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ و یارمه‌تی لۆجیستیان ده‌ده‌ن و ته‌ناته‌ت ئامانجه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. بۆیه‌ سوپای ئیسرائیل بڕیار ده‌دات بۆردومانی بكات، به‌ڵام پێش ئه‌و بۆردومانه‌ چیی كردووه‌؟
1- ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسرائیل به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ ده‌رگاوانی ته‌لاره‌كه‌وه‌ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: پاش سه‌عاتێك بۆ دوو سه‌عات بۆردومانی ئه‌و ته‌لاره‌ ده‌كه‌ین و ده‌بێت به‌ زوترین كات خه‌ڵكی سڤیل چۆڵی بكه‌ن.
2- ئینجا به‌چه‌ند موشه‌كێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ته‌لاره‌كه‌ ده‌ده‌ن و جه‌خت له‌ بۆردومانه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ كرده‌وه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌ ده‌سه‌لمێنن، نه‌وه‌ك خه‌لكه‌كه‌ باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و به‌ فێڵ و فریودانی عه‌سكه‌ری بزانن، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ ده‌زانن چۆڵ بووه‌ ده‌ست به‌ بۆردومان كردنی ته‌لاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.
ئینجا ئه‌مه‌ ته‌نها ره‌فتارێكی بچوكی ئه‌و سوپایه‌یه‌ كه‌ به‌ كافر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. هه‌رچه‌ند لێره‌ و له‌وێش هه‌ڵه‌ ده‌كرێت و خه‌ڵكی سڤیلیش ده‌بنه‌ قوریانی، به‌ڵام كه‌ بێ مه‌به‌ست بوو گله‌یی نامێنێت.
ئینجا بگه‌ڕێوه‌ بۆ شه‌ڕی سوپاكانی توركیا و به‌عس و ئێران و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیان و چۆن له‌ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕێن بۆ كوشتنی زۆرترین ژماره‌ی سڤیل و له‌ پڕدا خۆكوتانه‌ سه‌ر ئامانجی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و بایۆلۆجی و هێشوویی.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies