بەختیار نامیق: هەرێمی کوردستان و ئەفغانستان خاڵە جیاواز و لێکچوەکانیان.
دوای ڕوداوەکانی ئەفغانستان و قسەکانی بایدن بەوەی عێراق بە جێدێڵێ و لەم نێوەندەشدا جێهێشتنی هەرێمی کوردستان و عێراق، زۆربەی بۆچونەکان باس لەوە دەکەن کە هەرێمی کوردستان هەمان سیناریۆی بەسەرا بسەپێ بەوەی خاڵی لێکچوی زۆرە تا ئەو ئاستەی فەرماندە سەربازیەکانی ئەفغانستان ناوە کوردیەکانیان پێ بڵێن وەک کۆمیدیا، دەتوانین تەنها لەیەک دەلاقەوە بەراوردەکان نەبینین، بەڵکو لە چەند دەلاقەیەکەوە بەراوردەکان بخوێنینەوە، ئەویش بە هەردو دیودا، خاڵی جیاوازی و خاڵی لێکچو:
خاڵە جیاوازەکان
1- ئەفغانستان و هەرێم جگە لە ناتۆ و ئەمریکا، وڵاتانی تر دابەشیان نەکردبو بەسەر دوو زۆن و دوو بلۆکی تورکی و ئێرانیدا بگرە ڕۆڵی تورکی و ئێرانی زۆر کەم بو هەتا بە بەراوردی پاکستان.
2- لە حاڵەتی دەرکەوتنی داعش دوای گەڕانەوەی ناتۆ و ئەمریکا ئۆتۆماتیکیەن زۆنی زەرد زیاتر لە ئێستا دەچێتە سەر تورکیا و زۆنی سەوز بۆ سەر ئێران، لە ئێستا تۆختر، بۆیە هەروا بە ئاسانی ئەنقەرە و تاران ناهێڵن هێزێ وەک نمونەی تالیبان هەڕەشە بێ بۆ سەر بەرژەوەندیان.
3- تاکە هێزێک کە وەک تالیبان هەڕەشە بێت بۆ زۆنی زەرد داعشە و ئەویش سەر بە تورکیایە و تورک ناهێڵێت، مەگەر ڕیفراندومێکی تر بکەین.
4- هێزێکی تر کە وەک تالیبان هەڕەشە بێت بۆ سەر هەرێم حشدی شەعبیە، ئەمیش سەر بە ئێرانە و هەڕەشە نابێ بۆ سەر هەرێم، ئەمەش مەگەر سەرپێچی گەورە ببێت، یان گۆڕانکاری گەورە ببێت.
5- لە حاڵەتی پاشەکشەی ئەمریکا، تورکیا و ئێران لە زۆرێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی قەوقاز بە گڵوپی سەوزی ڕوسی و چینیەوە هەژمونیان فراوانتر دەبێ، ئەگەری ئەوەی هەیە ( کارت بە کارت ) لە بەرامبەر کودستانی ڕۆژئاوا و سوریا بۆ تورکیا و هەرێم و عێراق بۆ ئێران دابەش ببێ بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی یەکتر، هەرێم بە هەردو زۆنەکەوە بچێتە ژێر هەژمونی ئێرانیەوە ( چونی مەسعود بارزانی بۆ ئێران و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و تەسفیەکردنی ئامۆزاکان و بێدەنگی تورکیا بەرامبەر ئێران و دۆسیەی پەکەکە و شەنگال ) سوریا و ڕۆژئاوا بۆ تورکیا، هەردو دۆسیەکە لە ڕێگەی بەغداد و دیمەشقەوە ببێت.
6- لە هەرێم نە گروپێکی چەکداری ئۆپۆزسێون هەیە و نەحیزبێکی ئۆپۆزسێون کە بە جدی بیانەوێ دەستەڵاتی کوردی بگۆڕن، ئەو دەنگانەش کەتوندن و داوای لابردنی دەستەڵاتی کوردی دەکەن بێ ڕابەرایەتین و چوارچێوەیەکی حیزی یان گروپی چەکداریان نیە وەک تالیبان و پشتیوانی جیهانی و ناوچەییان نیە، تا بتوانن هەمان سیناریۆی ئەفغان لە هەرێم دوبارە بکەنەوە.
7- هەرێم بوەتە سەکۆیەک بۆ کوکردنەوەی بەرژەوەندی وڵاتانی دژ بەیەک بە هۆی نەوت و غاز و سەرچاوەکانی تری سروشتی، وڵاتان چەند دژ بن لە هەرێم هاوبەرژەوەندین و دۆخی سەقامگیریان دەوێ، بەڵام لە ئەفغان سەرچاوەی سروشتی نیە، جیوسیاسی و جیپۆلەتیکی گرنگە ئەویش وەک مینێکی چێنراوی ئەمریکی دژ بە ڕێگای ئاوریشمی ئەوە دەخوازێ کە ڕوی دا.
8- لە حاڵەتی ڕودانی هەر ڕوداوێک بە ئاراستەی ڕوخانی هەرێم ناوەند کۆنتڕۆڵی هەرێم دەکا نەک هێزێکی تری کوردی دەکرێ پەکەکە لەڕێی هێزێکی سێبەرەوە بۆ کاتی ئەمە بکات، بەڵام بەردەوام نابێ و ئێران و تورکیا ناهێڵن، چونکە لە ناوچەکەدا هاوبەرژەوەندین.
چەند خاڵێکی تری بچوک، بەڵام سەرەکیترنیان ئەمانە بون کە باسمان لێوە کرد.
خاڵە لێکچوەکان
1- خاڵە لێکچوەکانی هەرێم و ئەفغان تەنها لەسەر ئاستی ئیداری و لۆکاڵی هەیە، ئەویش دۆسەیەی بندیوار و… هتد.
2- بێ متمانەیی لە نێوان حیزب و ئەندام، پێشمەرگە و نەبونی ئینتما، حکومەت و هاوڵاتی.
3- گەندەڵی کە سەرەکیترین نەخۆشی هەرێم و ئەفغان بو .
4- نەبونی هێزی نیشتیمانی و ئاسایشێکی یەکگرتوی پیشەیی نیشتیمانی.
5- نا بەرابەری و نەبونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی.
6- دەستەڵاتی فراوانی خێڵ و بنەماڵە و بێ ئەرزش کردنی دەرگاکانی چاودێری وەک پەرلەمان و چاودێریە گشتیەکان و میدیا.
7- ناڕونی لە داهات و هەژاری حکومەت و دەوڵەمەندی حیزب و خێڵ و بنەماڵە و مەسئولەکان.
چەند خاڵێکی تر وەک نەبونی خزمەتگوزاری و… هتد.
ئەکرێ دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ساڵی نوێدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕوبدات، بەڵام بە هۆی نەبونی ڕابەرایەتیەکی بەهێزی ڕێکخراوەوە، هەر وەک خۆپیشاندانەکانی تری لێ بێت، هیچ ناگۆڕێ و تەنها دەستەڵاتی ئێران و تورکیا بەهێزتر دەبێ، ئەگەر هەرێم خوێ لەگەڵ بارودۆخەکەدا نەگونجێنێ و چاکسازی نەکا ئەوا دەگەڕێتەوە چوارچێوەی یەکەم و بەیانی یانزەی ئازاری ساڵی 1970.
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
-
بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
- -
بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- -
بەختیار نامیق: چیا نەوشیروان و ڕێکخەری گشتی.
- All Posts