عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شکۆی باڵای سلێمانی.

دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، دوای شه‌ڕی براکان و له‌تکردنی په‌له‌مان حکومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی و هه‌ولێر، دوای و یه‌کگرتنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت، دوای گۆڕانکاریی 9/4/2003 تا 14/11/ 2021، ماسته‌ر پلانه‌کانی شاری سلێمانی، له‌ ئاستی خزمه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌ دا نه‌بوون.
له‌ 1964 ه‌وه‌ سلێمانی به‌هۆی گرێی ئاڵۆزی مه‌لایی و جه‌لالی، به‌‌ هۆی حه‌ساسییه‌تی حیزبی یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان و دژایه‌تی و سڕینه‌وه‌ ی یه‌کتریی، هه‌موو به‌هاکان له هه‌موو کایه‌کانی حیزبی و حکومی له‌م شاره‌دا وردوخاش کران.
سلێمانی به‌ به‌رده‌وامی باجی گه‌وره‌ی داوه‌، له‌ زۆربه‌ی خزمه‌ت گوزارییه‌کانی شار بێ به‌ش کراوه‌، ئه‌وپلان و پرۆژه‌ونه‌خشه‌و به‌رنامانه‌ی بۆ ئه‌م شاره‌ دانرون، به‌سستی و به‌ چه‌ند ساڵ کاری بچڕ بچر و هه‌نگاوی خاو خلیچ و قۆناغی به‌ستووی دژوار، له‌رزۆک ئیفلیج کران.
* تا ئێستا زۆر له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ناوشاری سلێمانی خۆڵن و قیرتاو نه‌کراون، له‌ دوای شه‌قامی سییه‌که‌ی هه‌واری تازه‌ له‌ خوار پرده‌که‌ی ده‌باشان، شه‌ قامێکی پان و پۆڕی خۆڵی سیی درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ سه‌رووی ناوه‌ندی ئه‌رده‌ڵان و به‌ به‌رده‌م ئاسایشی گه‌ڕه‌کی شێخان، به‌ ناو گه‌ره‌کی شێخاندا تێده‌په‌رێ تا ده‌گاته ‌سه‌رووی قوتابخانه‌ی بێ که‌س و گه‌ڕه‌کی هاوکاری. له‌وێوه‌ دریژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌کی کاریزه‌ وشک و به‌رو خواره‌وه‌ ده‌کشێ تا ده‌گاته‌ گه‌ڕه‌کی ئاشتی.
* ئه‌و شه‌قامه دوو سایده‌ی، له‌ پارکی ئازادییه‌وه ‌ده‌ست پێ ده‌کات بۆ ناو گه‌ڕه‌کی کاریزه‌ وشک، له‌وێوه‌ درێژ بوه‌ته‌وه‌ بۆناوبازاره‌ گه‌وره‌که‌ی کارێزه‌ وشک تا ده‌گاته پردی کۆبانی، ئه‌ و شه‌قامه‌ رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ ناوشاره‌وه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی شار، له‌م لاو ئه‌ولای ئه‌و شه‌قامه‌ ناڕێکه‌دا، چه‌ند خانووی رووخاوو که‌لاوه‌ ماون و لانه‌براون، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌که‌ له‌ ئاستانه‌دا بکرێ به‌ دووساید، خاوه‌نی ئه‌و خانوو و که‌لاوانه قه‌ره‌بووکراونه‌ته وه‌، تا که‌ی ئاوا، بێ موباڵاتانه‌ بمێننه‌وه‌.
* ده‌بوایه‌ له‌م دیوو و ئه‌و دیووی شه‌قامی سالم، له‌ لای پردی خه‌سرو خاڵ، له‌ته‌نیشت چێشتخانه‌ی سارا و چێشتخانه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌ن، ئه‌و ریزه‌ خانوو و دووکانانه‌ قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه‌، لاببرانایه‌، ئه‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌کییه‌ فراوان بکرایه‌.
* ده‌بوایه‌ له‌ سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی نوێ شار، گرنگی بدرایه‌ به‌ شه‌قامی (مه‌وله‌وی و کاوه‌ و گۆران و پیره‌مێردو سابونکه‌ران)، به‌پێی یاسا، بێ جیاوازیی، ئه‌و دووکان و بازاڕانه‌ قه‌ره‌بوو بکرانایه‌ته‌وه‌، سایدێکیان لا ببردایه‌ و شه‌قامه‌که‌یان فراوان بکردایه‌، یا سنورێک بۆ ئه‌و هه‌موو لێشاوه‌ ئوتۆمۆبیلانه‌ دابنایه‌، به‌ به‌رده‌وامی ده‌یهێننه‌ شار، ئه‌و شه‌قامه‌ کۆن و بچوکانه‌، جێ ی ئه‌و هه‌موو ئوتۆمۆبیله‌ی تیا نابێته‌وه‌.
* قیری زۆر له‌ شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار چاڵ تێک چووه‌، ده‌یان چۆڵی جۆراو جۆر له‌ م لاو ئه‌ولای شه‌قامه‌کان چاک نه‌کراون، گه‌ڕه‌که‌ نوێکان له‌ خزمه‌ت گوازارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێ به‌رین، دره‌ختی پارکه‌کان و سه‌رشه‌قام و کۆڵان و باخی گه‌ڕه‌که‌کان، گرنگیان پێ نادرێ، هه‌موو ساڵی نه‌مام و دارو ده‌ره‌ختێکی زۆر ده‌ڕوێنن، به‌ڵام له‌ به‌ر بێ ئاوی و گرنگی پێ نه‌دانیان، و شک ده‌بن، هه‌موو ره‌نج و به‌رهه‌مه‌که‌یان به‌ هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
* گه‌ر بڕواننه‌ سه‌رووی پردی ده‌باشان، لای سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار، ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌ری ئه‌و شه‌قامه‌ ی بۆ ده‌باشان ده‌کشێ، ده‌ڵێی که‌لاوه‌ی پاشماوه‌ی زبڵدانی شاره‌، هیچ بنه‌مایه‌کی شارستانی له و شه‌قامه‌ سه‌رکییه‌ نابینرێ؟
با واز له‌ وشه‌ ورسته‌ی (سلێمانی شاری پایته‌ختی رۆشنبیری یه‌ )، ( سلێمانی پێشه‌نگی گۆرانکاری و داهێنانه‌)، بێنین، سلێمانی و مێژووی شکۆی شار، زۆر له‌و دروشمانه‌ گه‌وره‌تره‌، سلێمانی ئه‌و رسته‌و دروشمانه‌ی ناوێ، ماسته‌ر پلانه‌کانی ئیفلیج مه‌که‌ن.
سه‌دام شه‌قامی 60 مه‌تریه‌که‌ی سلێمانی بۆئاوه‌دانی شار دروست نه‌کرد، بۆ شورایه‌کی ئه‌منی بوو، سلێمانی بکات به‌ زیندان، خه‌ڵکی شاره‌که‌ی تیا زیندان و کۆمه‌ڵکوژ بکا ت، ئێوه‌ ش ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌وه‌ 30 ساڵه‌، شه‌قامی 30 مه‌تریه‌که‌ی سه‌رده‌می سه‌دام تان بۆ ته‌واو نه‌کراوه‌، چۆن شه‌قامی 100مه‌تریه‌که‌ ته‌وا ده‌که‌ن؟

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies