عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: درۆ!
له دوای راپه‌ڕین و ئازادی نیشتمان و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی کوردستانی، ئه‌زمونی درۆ‌و فێڵی ته‌زویری ده‌نگ و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، نمایشی ڕه‌نگاوڕه‌نگی شه‌ڕه په‌ڕۆ و قسه‌ی نه‌شیاو و رق و کینه و بوغز‌و تۆمه‌ت و بوختیان و سیناریۆ دروستکردنیان کرد به مۆدیلی نوێ ی ده‌سه‌ڵات.
خۆپه‌رستی و خۆبردنه پێشه‌وه و خۆهه‌ڵواسین و ماستاوکردن، زوڵم و دزی و تاڵا نی و غه‌در و جاسوسی و چاڵ هه‌ڵکردن و بۆسه نانه‌وه بۆ یه‌کتریی، ئه‌و گرێ ئاڵۆزه بوو له سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان وه شۆڕبووه بۆ ناوجومگه‌کانی خواره‌وه.
رۆژانه هه‌موو ئه‌و دیارده نابه‌جێ و نه‌شیاوانه، له میدیای حیزبه‌کانه‌وه ده‌گه‌یشته هه‌موو ماڵه‌کان، شه‌ڕه کورسی و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی و تۆڵه‌و تۆڵه کردنه‌وه و دیل کوشتن، شۆڕ بوه‌وه بۆ ناو هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و تێکی شکاند. بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی توند‌و تیژی و کوشتن و بڕینی جۆروجۆرو تاوان.
گه‌ر له رووی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووریی و سایکۆلۆجییه‌وه بڕوانینه، ئه‌م هه‌موو دیارده ناشیاوانه‌ت سه‌رکرده‌کانی کورد، کۆمه‌ڵگای کورده‌واریان گیرۆده کردووه، هه‌مووئه‌و کرده‌وانه دژی نیاز پاکی و زمانی ئه‌ته‌کێتی ئه‌ده‌بی قسه‌کردن و زمانی نوسینی میدیا‌و له‌یه‌کتر گه‌یشتن و یه‌کتر قبوڵکردنه، دژی به‌های خۆشه‌ویستی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیه.
ئایا به‌م دیارده‌و سیناریۆ جیاجیانه ده‌توانین خزمه‌تی تاکی کوردوکۆمه‌ڵگای کورده‌واری و نیشتمانه‌کەمان بکه‌ین؟
ئایا به‌م دیاده ناشیاوانه، ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ره‌و کام پێگه‌ی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووری و ده‌رونی ده‌به‌ین؟
ئایا به‌م دیارده و کرده‌وانه ده‌توانین گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگا که‌مان بکه‌ین بۆ داهێنان بۆخزمه‌تی تاکی کورد.؟
گه‌ر به وردی بڕوانینه ئه‌م دیارده سلبیاتانه، کام سه‌رکرده‌ی دنیا‌و له کام کۆمه‌ڵگاو له‌کام نیشتمان، به‌م دیارده سلبیانه، ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا که‌یان به‌ره‌و گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن و داهێنان بردووه؟
چۆن ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ئه‌و دیارده سلبیانه ده‌که‌ن؟ ئه‌و هه‌موو مافه به خۆیان ده‌ده‌ن، خۆیان فریشته‌بن و ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ مه‌زاجی ئه‌وان دا نه‌بێت و نه‌گونجێ، دای پاچن و له ناوی به‌رن. گه‌ر ئه‌م دیارده‌و کرده‌وانه هه‌ڵسوکه‌وت و ئه‌زمونی هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌کان بن، ئایا ره‌وتی ژیانی گه‌نجه‌کانمان به‌ره‌و کام ئاراسته ده‌که‌نه‌وه؟
رۆژانه له هه‌واڵی میدیاکان، ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه سلبیانه‌ی سه‌رکرده‌کانمان ده‌بینین، ته‌نیا پزیشکی پسپۆڕانی ده‌روونی و تویژه‌ری ده‌روونی ده‌توانن، بڕیار له سه‌ر ئه‌و دیارده نابه‌جێ و جۆری نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌کانیان بده‌ن.
با هه‌موو هه‌وڵ و توانا کانمان له بواری یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووری و ده‌رونی و میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دا بخه‌ینه گه‌ر بۆئه‌وه‌ی بتوانین ره‌خنه‌ی لۆژیکانه له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی نوێ، له و بواره جیاجیاکان بگرین، زیان به تاکی کورد‌و کۆمه‌ڵگا که‌مان نه‌گه‌یه‌نیه‌نین، په‌یره‌وی هونه‌ری ره‌وشتی ئه‌ده‌بی قسه کردن و نوسین بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده سلبیانه نه‌بن به مۆدێلی ره‌وتی ژیانی گه‌نجه‌کانمان. با له‌مه زیاتر گه‌نجه‌کانمان له هه‌ڵدێری ئه‌م ئه‌زمونه تاریکه‌ی سه‌رکرده‌کان،،تێک نه‌شکێن و ون نه‌بن.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ڕەشهبای ژه‌هر ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان / بەشی دووەم.
- All Posts