عیماد عه‌لی: با شه‌نگاڵیش به‌ده‌ردی كه‌ركوك نه‌چێت.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

هه‌مووان پێگه‌ی جیۆستراتیجی شه‌نگاڵ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌زانن. بێگومان ئه‌وه‌ روونه‌ كه‌ زۆر كارتی سیاسی ستراتیجی به‌ده‌ست ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌بێت كه‌ حوكمڕانیكردنی شه‌نگاڵی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت، بۆیه‌ زۆر پیلان و جموجوڵی ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌دواجار شه‌نگاڵ لای كێ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتاییدا ئه‌و یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌.
ئێستا وا جموجوڵێكی گوماناوی له‌ ئارادایه‌ و عیراق و لایه‌نی زۆری ده‌رودراوسێ و له‌ ژێره‌وه‌ پارتیش له‌ هه‌وڵدان پشێوی دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش دیاره‌ دواجار ده‌ستی كورد له‌ بنی هه‌مبانه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، بۆیه‌ هۆشیاری و ئاگاداریه‌كی زۆری ده‌وێت و له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ی قوربانیبدات ئه‌و قازانج ده‌كات له‌كۆتاییه‌دا، ئه‌و لایه‌نه‌ی رێگربێت له‌وه‌ی شه‌نگاڵ له‌ده‌ست بدرێت ئه‌و ئامانجه‌ باڵاكه‌ی كورد له‌به‌رچاو ده‌گرێت و پرسی كورد ده‌پارێزێت.
باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناكه‌ین كه‌ داخوازیمان له‌ پارتی چی بێت و ده‌زانین ئه‌و چۆن مه‌عده‌نێكه‌ و چۆن سیاسه‌ت ده‌كات، ته‌نها كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌ و حزبه‌كه‌ی به‌ هه‌زار كورد و نه‌ته‌وه‌ ناگۆڕێته‌وه‌، بۆیه‌ حه‌قه‌ په‌كه‌كه‌ واقعیانه‌ بیربكاته‌وه‌ له‌م كاته‌دا، كه‌ ئه‌و باش ده‌زانێت پارتی هیچی لا گرنگ نیه‌ ئه‌گه‌ر سوپای عیراق سه‌رجه‌م كوردستانیش بگرێته‌وه‌، ئه‌و نێوچاوانی به‌ ئاوی زۆر گه‌نیو و پۆخڵ شۆراوه‌ته‌وه‌، با شه‌نگال به‌و پێگه‌ زۆر جیۆستراتیجیه‌ی خۆیه‌وه‌ به‌ ده‌ستی كوردێك بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر جاشیش بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر لایه‌نی گرنگی پرسی كورد به‌ بونی حوكمڕانی كورد له‌ شه‌نگال ماوه‌ته‌وه‌ و با شه‌نگالیش به‌ ده‌ردی كه‌ركوك نه‌چێت.

 

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت