محەمەد عەلی وەلی: حەقیقەتی تاڵ.!

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی
لە داوی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بەگشتی و دەرچوونی ئەنجامە كۆتاییەكانی ئەو ھەڵبژاردنە و پەسەندكردنی لەلایەن دادگای فیدرالی عێراقەوە، ئایندەی نادیار و تەمومژاوی عێراق و، فشاری ناوخۆیی و دەرەكی و بەرژەوەندی حزبی و دەستەگەری و رێككەوتنی سیاسی، دوای مشتومڕی زۆر و كێشمەكێشی سیاسی و دانووستانی پڕوكێنەر زۆرینەی لایەنەكانی لەیەكتر نزیككردۆتەوە، گەورەترین ھاوپەیمانی نێوان سوننەی دروستكردووە، ھەر دوو ھێزی دەسەڵاتداری ھەرێم -كە بەردەوام لە ھەلومەرجی دۆست و لەیەكتر ناڕازی و بەگومان لەیەكتری- بەشاندێكی ھاوبەش و نزیك لە ریككەوتن ناردە بەغدا..
ھەمان بارودۆخ و كاریگەرییەكانی زۆرینەی پێكھاتەی شیعەی لە دوو ھاوپەیمانی لە دوو سەنگەردا راگرتووە، ئەم دوو بەرەیی و سەنگەر یەیەكگرتنەی ماڵی شیعە كورد و سوننەی خستۆتە بارودۆخی دورەپەرێزی و بێھەڵوێستی و بەردەم ھەڕەشەی ناوخۆیی و دەرەكییەوە، كە تازەترین ھەڕەشەیان لێدوانێكی ھادی عامرییە، كە پەرتكردنی ماڵی شیعە بە تیغی پێكھاتەكانی تری، لەبەرژەوەندی كەس نییە، كۆتاییەكەی زیانی ھەموونە.
ئەوە راستییەكی تاڵە، بەڵام حەقیقەتی لەوە تفت و تاڵتر بۆ خودی ماڵی شیعەیە، لەلایەك ھاوپەیمانی و فراكسیۆنە بچوكەكانی دەرەوەی كوتلەی سەدری و چوارچێوەی ھەماھەنگی بە روونی ناتوانن، تای تەرازووی ھیچ لایەكیان قورس بكەن، بچنە ھاوپەیمانی ھیچ لایەكیان بۆ پێكێھنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی.
راستییەكی لەوانەی سەرەوە تفت و تاڵ تر كە ھیچ لایەنێك خوازیاری نییە، ئەوەیە نە كوتلەی سەدر خوازیاری پێكھێنانی گەورەترین فراكسیۆنە بەبێ ئەوەی زۆرینەی ماڵی شیعە بەگشتی و بەشێك لە چوارچێوەی ھەماھەنگی جگە لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالكی، لە بەرامبەردا نە چوارچێوەی ھەماھەنگی خوازیاری پێكێھنانی گەورەترین فراكسیۆنە بەبێ رەوتی سەدرو، نایانەوێت پاڵ بە سەدر و رەوتەكەیەوە بنێن بۆ ئەوەی ببێتە ئۆپۆزسیۆن، چونكە حەقیقەتێكی تاڵ تریان لێوەدیارە كە ھیچ حكومەتێك بەبێ رەوتی سەدر تەمەنی لە ساڵێك تێناپەڕێ..

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت