عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جه‌مال رینگۆ/ بەشی پێنجەم.
سه‌عات 10 به‌یانی 11- 12- 1978 دکتۆر به‌ختیار له گه‌ڵ کامه‌ران و ساماڵی برای و ده‌رکه‌وت عوسمان و کاوه مه‌نمی، له ئاستی کاک ئه‌حمه‌دی بۆن خۆشه‌وه به‌ره‌و گوندی جێشانه که‌وتنه رێ.
کاوه مه‌نمی شاره‌زای رێگاکه بوو، رێنمایی دکتۆر به‌ختیارو رێکه‌وت عوسمان ی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بگه‌نه ناو شاخ و پێشمه‌رگه. له‌و کاته‌ی له ئاستی دواماڵی شار ده‌رده‌چوون 3 کوڕی گه‌نجیان بینی له گۆشه‌ی سوچی کۆڵانه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی قالاوا وه‌ستابوون،کامه‌ران رووی کرده کاوه مه‌نمی و وتی:
ئه‌وچڕو چاو‌و هه‌ڵسوکه‌وت و شێوه وه‌ستانه‌یان ئاسایی نییه، به ئاوڕدانه‌وه‌و سه‌یرکردنه‌که‌یان هه‌ر له جاسوس ده‌چن.
دکتۆر به‌ختیار و ده‌رکه‌وت عوسمان، جلی کوردی تازه‌یان له به‌ردا بوو، کامه‌ران و کاوه و ساماڵ، پانۆڵیان له پێ دابوو، له‌وکاته‌دا کامه‌ران وتی: له‌مه‌دوا نابێت هه‌موومان به‌یه‌که‌وه هه‌نگاو بنێین، ئێستا با دکتۆر به‌ختیارو ده‌رکه‌وت و ساماڵ له پێشه‌وه بڕۆن، دواتر من و کاوه مه‌نمی به‌داوتان دا دێین، ئێوه له شوێنێک خۆتان حه‌شار بده‌ن تا ئێمه ده‌گه‌ینه لاتان، با ساماڵی برام له‌و شوێنه‌وه به خێرایی بگه‌ڕێته‌وه. له‌و کاته‌دا چه‌ند هه‌لیکۆپته‌رێکیان به نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره بینی، به وردی چاودێریی ناوچه‌که‌یان ده‌کرد، دواتر زنیان ئه‌و رۆژه هێزه‌کانی سوپای عێراق له‌سه‌رپلان و به‌رنامه‌و نەخشه‌یه‌کی سه‌ربازی ورد، کێوماڵێکی چڕوپڕی سه‌ر بازیان و گه‌رمیان و قه‌رداخ یان ده کرد و به‌دوای پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان.
دکتۆر به‌ختیارو ده‌رکه‌وت عوسمان و ساماڵ نزیکه‌ی 500مه‌تر دوور که‌وتبوونه‌وه. کامه‌ران هه‌ر خه‌یاڵی لای ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی قه‌راغ شار بوو، گومانه‌کانی مێشکی داگیر‌و جه‌نجاڵ کرد بوو. دیاره ئه‌وانه جاسوسن، به‌وردی چاودێری هه‌موو جموجوڵێکمان ده‌که‌ن، ره‌نگه تاوێکی تر خه‌به‌رمان لێ بده‌ن.
کاوه مه‌نمی گوێی به قسه‌کانی کامه‌ران نەده‌داو وتی: چڕوچاوو هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وانه له‌جاسوس ناچێ، له شه‌لاتی ده‌چن.
دواتر کامه‌ران و کاوه مه‌نمی به‌خێرایی هه‌نگاویان نا، له نیوه‌ی رێگا ساماڵ یان بینی گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو شار، گه‌یشتنه لای دکتۆر به‌ختیارو ده‌رکه‌وت عوسمان.
کاوه مه‌نمی له وێ به وردی رێنمایی دکتۆر به‌ختیارو ده‌رکه‌وت عوسمان ی کرد: ئه‌م رێگایه بگرن و به‌ری مه‌ده‌ن، به‌م ئاڕاسته‌دا هه‌نگاو بنێن، نابێ له هیچ شوێنێک لا بده‌ن.
کۆپته‌ره‌کان هه‌ر به‌ئاسمانه‌وه له باڵه فڕه‌دا بوون.
دکتۆر به‌ختیارو ده‌رکه‌وت عوسمان به پێی رێنماییه‌کانی کاوه مه‌نمی به هه‌نگاوی خێرا به‌رەو عه‌زیز ئاوا‌و جێشانه که‌وتنه رێ.
کامه‌ران و کاوه مه‌نمی، به‌هه‌مان رێگا به‌ره‌و ناو شار که‌وتنه رێ.
له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا،کامه‌ران جارێکی تر به کاوه‌ی وت: من گومانم له‌و شه‌لاتیانه هه‌یه جاسوس بن، با ئێمه له رێگایه‌کی تره‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوشار.
ده‌وروبه‌ره‌ی قه‌راغ شار هه‌ر هه‌مووی بێستان و سه‌وزایی بوو،کامه‌ران و کاوه، به هێمنی ده‌یانویست له شوێنێکه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، هیچ که‌س نه‌یان بینێ.
له ناکاو له دووری چه‌ند سه‌د مه‌ترێک گوێیان له ده‌نگێکی گڕبوو هاوری کرد به‌سه‌ریان و وتی: اوقفوا
کاتێک به خۆیان زانی که‌وتونه‌ته ناو بۆسه‌ی هێزێکی چه‌ک به ده‌ست، جلی مه‌ده‌نیان له به‌ردا بوو، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن.
له‌و کاته‌دا کامه‌ران به هێمنیه‌وه رووی کرده کاوه و به دەنگێکی نزم پێی وت: تازه که‌وتینه که‌مینه‌وه، من زووتر پێم وتی: ئه‌وانه جاسوسن، خه‌به‌رمان لێده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا ئێستا که‌وتینه ناویانه‌وه، به‌ڵام نابێ یه‌ک وشه له ده‌مان بێته ده‌ره‌وه، ده‌بێ هه‌ردووکمان یه‌ک قسه بکه‌ین، بڵێین ئێمه قوتابین، بێزار بووین له شاره‌وه هاتووین بۆ پیاسه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار.
له‌وکاته دا چه‌کداره‌کان گه‌یشتنه سه‌ریان، یه‌کێکیان وتی: هه‌ردوکتان وه‌رن له گه‌ڵمانا بۆ لای لێپرسراوه‌که‌مان.
لێپرسراوه‌که‌یان پێی وتین: ئێوه له‌م کاته‌دا چی ده‌که‌ن له ده‌ره‌وه‌ی شار.
کامه‌ران زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانی وتی: ئێمه قوتابین، تاقی کردنه‌وه‌مان هه‌بوو، بۆ پیاسه‌و کات به‌سه‌ربردن روومان کردوه‌ته ئه‌م ده‌وروبه‌ره.
لێپرسراوه‌که به جنێو دایگرتنه‌وه و وتی: پیاسه له ناو ئه‌م قوڕاووچڵپاوه. چۆن ده‌کرێ؟ دوو رۆژ پێش ئه‌وه بارانێکی به خوڕ باری بوو، هه‌مووئه‌و ناوه کردبووبه قوڕ.
لێپرسراوه‌که وتی:
ئێره که‌ی شوێنی پیاسه‌یه، ئێستا پێتان ده‌سه‌لمێنم، ئه‌م قسانه‌ی تۆ راسته یا درۆیه.
له‌و کاته‌دا چه‌ک به‌ده‌ستێکیان ده‌ستی کاوه‌ی گرت و له کامه‌رانیان جیا کرده‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی کامه‌ران گه‌وره‌تری ده‌نواند،کاوه‌یان برد بۆ لای چه‌مێک له‌و ده‌وروبه‌ره، چه‌کداره‌کان خاکه‌نازیان پێ‌بوو، ده‌ستی کاوه‌یان به‌ست و به‌شه‌ق و زله دایان گرته‌وه، کامه‌ران گوێی له هاوار هاواری کاوه بوو، به به‌رده‌وامی لێ یان ده‌دا، دواتر کامه‌ران گوێی له ده‌نگی فیشه‌کێک بوو ته‌قی، دوای چرکه‌یه‌ک هیچ ده‌نگێک نه‌ما. ئه‌و رووداوه بار‌و دۆخی ده‌روونی کامه‌رانی ئاڵۆز تر کرد، هه‌موو ناخ و ده‌رونی پڕبوو له گومان، دوودڵی چاوه‌ڕوانی و ترس. کامه‌ران له ناخی خۆی دا زیاتر که‌وته گومانه‌وه و ئه‌وە‌ی لێک ده‌دایه‌وه.
جیا کردنه‌وه‌ی کاوه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی و ده‌نگی ئه‌و فیشه‌که، دیاره سیناریۆیی ئه‌منه‌کانه، بۆ ئه‌وه‌مان بمانترسێنن، ئیراده‌مان بڕوخێنن وره به‌ربده‌ین، سه‌ری داوێکی نهێنییه‌که‌یان چنگ بکه‌وێت.
سه‌رچاوه/ دیدارێک له گه‌ڵ کاک کامه‌ران خالید برای شه‌هید دکتۆر به‌ختیار له مانگی ئازاری 2021 له غه‌زه‌لنووس.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی یەکەم.
- All Posts