عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: دوو تاڵ قژی زه‌رد.
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد، چیرۆکی تراژیدیای( دوو تاڵ قژی زه‌رد )و ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاره‌ها تراژیدیای پێشمه‌رگه‌ی ونی ئه‌م نیشتمانه‌یان کرد به شاباشی کورسیه‌کی کارتۆنی، له دوای راپه‌ڕینه‌وه به های شکۆی شه‌هیدانی خاک و پێشمه‌رگه‌یان کاڵ کاڵ کرده‌وه.
تیپی 51 ی گه‌رمیان، له ئه‌نفالی یه‌ک، به‌رامبه‌ر به‌سوپای ئه‌نفال له زنجیره چیاکانی پشتی گوندی گه‌ڕه دێ لەبەر کڕێوه‌و به‌فری نێو سه‌نگه‌ره‌کانیان دامه‌زرابوون. له سه‌عات 12شه‌و 25- 26/ 2/ 1988 ده‌یان و سه‌دان گوله تۆپ و ره‌تڵی راجیمه به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانیاندا ده‌باری، سوپای عێراق له چه‌ند قۆڵێکه‌وه زنجیره‌یه‌ک هێرشیان کرد، شه‌ڕ تا سه‌عات 9 ی به‌یانی 26/2 1988به‌رده‌وام بوو، پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان به ته‌قه‌مه‌نیه‌کی که‌م و چه‌کی ساده، هه‌موو هێرشه‌کانیان شکاند.
ئێواره‌ی 26/ 2 /1988بۆمبێک له به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌که‌ی (بورهان نوری ئه‌کبه‌ر) ته‌قییه‌وه، پارچه‌یه‌کی بۆمبه‌که پشتی بورهانی پێکاو له سنگییه‌وه ده‌رچوو، فواره‌ی خوین تێكه‌ڵ به به‌فرو سه‌نگه‌ره‌که‌ی بوو، عه‌لی سوور‌و جه‌میل حه‌سه‌ن یش بریندار بوون. جه‌بار عه‌لی قازی و مارف سه‌رسپی ته‌رمه‌که‌ی بورهانیان گواسته‌وه بۆ به‌رگه‌ڵوو، پێش ئه‌وه‌ی به خاکی بسپێرن، مارف ده‌ستی کرد به گیرفانی بورهاندا، ته‌نیا نیو دینار‌و دوو تاڵ قژی زه‌ردی ده‌زگیره‌نه‌که‌ی بینی، بورهانیان به جل و به‌رگه‌که‌ی خۆیه‌وه به خاک سپارد.
مارف سه‌رسپی ئه‌م ناونیشانه‌که‌ی له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ک کاغه‌زنووسی: بورهان نوری ئه‌کبه‌ر، پێشمه‌رگه‌ی تیپی 51 ی گه‌رمیان، له 26- 2- 1988 له گه ڕه‌دێ شه‌هید کرا له گه‌ڵ دووتاڵ قژی ده‌زگیرانه‌که‌ی خستیه ناو شووشه‌یه‌که‌وه و به گڵی سه‌ر ئارامگاکه‌ی سپارد.
سه‌رچاوه و په‌راوێز: دیدارێکی کورت له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و پارتیزان کاک جه‌بار عه‌لی قازی.
پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر، له گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان و دوو هاوڕێی تر، سه‌ردانی کاک (جه‌باری عه‌لی قازی) پێشمه‌رگه‌و پارتیزانمان کرد، نه‌خۆش بوو، ئه‌م پارتیزانه به وره‌یه‌کی پۆڵاین و ئیراده‌یه‌کی باڵاوه باسی دیارده‌یی بێ وه‌فایی کرد له دوای راپه‌رینە‌وه بووه به‌کلتووری سه‌رکرده‌کان.
بورهان نوری ئه‌کبه‌ر له ساڵی 1967 له گوندی گڵاباتی سه‌ر به ناحیه‌ی کفری له خانه‌واده‌یه‌کی جوتیار له دایک بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له گوندی (کنگربان)و ناوه‌ندی له کفری ته‌واو کردوه، له ساڵی 1985 ماڵیان گویزراوه‌ته‌وه بۆ که‌لار، بورهان گه‌نجێکی باڵابه‌رزی هێمن و قژ زه‌ردو چاوشین بوو، به به‌رده‌وامی جلی کوردی له به‌رده‌کرد، له‌که‌لار له گه‌ڵ کچێکی قژ زه‌ردی چاوسه‌وز عاشقی یه‌ک ده‌بن، له 1986 بورهان په‌یوه‌ندی کردوه به ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه، له 1987له پۆلی دووه‌می ئاماده‌یی پیشه‌سازی کفری بوو، رووی کرده شاخ و بوو به پێشمه‌رگه له تیپی 51 ی گه‌رمیان، محه‌مه‌د نوری ئه‌کبه‌ر.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی یەکەم.
- All Posts