عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هەشت قۆناغی ئه‌نفال له 21- 2- 1988 تا 6- 9- 1988 له ماوه‌ی 198شه‌و رۆژ.
ئه‌نفال ته‌نیا پرۆسه‌یه‌کی کت و پڕی کۆمه‌ڵکوژی مرۆڤی کورد نه‌بوو، ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و کۆماریی ده‌وڵه‌تی عێراق بوو، پلان و به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراو بوو له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌کی به‌ربڵاوی به‌رده‌وام بۆ له‌ناوبردن و توانه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌کی کورد و گۆڕینی ره‌گه‌زی کورد به عه‌ره‌ب و شێواندنی جوغرافیای و دیمۆگرافی کوردستان. ئه‌م پرۆسه‌یه به پێی هه‌لومه‌رجه دژوار‌و تایبه‌تمه‌نده‌کان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و به چه‌ند تاکتیک و قۆناغی جیاوزدا تێپه‌ڕیووه.
ده‌وڵه‌تی عێراق له‌و 8قۆناغه‌ی ئه‌نفالدا، سه‌ره‌تاکانی پرۆسه‌ی ئه‌نفالیان جێ به‌جێ کرد، رووداوه‌کانی ناوچه‌که‌و گۆڕانکارییه‌کانی دنیا بوون به کۆسپ له‌سه‌ر به‌شه گرنگ و کۆتاییه‌کانی ئه‌نفال.
ئه‌نفال، پرۆسه‌یه‌کی نه‌خشه بۆ کێشراو و به‌رنامه بۆ داڕێژراوبوو، یه‌کێک بوو له خاڵه بنه‌ره‌تی و سترایتژه‌کانی رژێمی تۆتالیتاری عێراق، بۆ له ناوبردنی به کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ی کورد و بڕانه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤی کورد له باشووری کوردستان بۆ شێواندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تێک و پێک شکانی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد له جه‌سته‌یی و ده‌روونی و شێواندنی هه‌موو به‌ها کلتورییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بۆ بڕانه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد بۆ هه‌تا هه‌تایه.
له 21- 2- 1988 تا 6- 9- 1988 سوپای عێراق و فه‌وجه‌کانی جاشی خه‌فیفه و خاسی کورد به هه‌موو ته‌کنه‌لۆژیای هێزی پیاده‌یی و ئاسمانی یه‌وه به پاڵپشتی مادیی و مه‌عنه‌ویی و میدیای وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و بێ ده‌نگی ئه‌ورپاو ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی 198 رۆژدا، سوپای عێراق سه‌راپا ناوچه ئازادکراوه‌کانی داگیر کرد، ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌و شۆڕش دا بوون.
ئه‌م تراژیدیایه سامناکترین تاوانی تراژیدیای جینۆساید بوو به‌رامبه‌ر به مرۆڤی کورد له سه‌راپا باشووری کوردستان دا به‌رپا کرا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌و توانا دیاری کراوه‌وه و به‌چه‌کی ساده به ئه‌زموون و توانای جه‌نگی پارتیزانانه و پێشمه‌رگانه به‌رامبه‌ر ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه وه‌ستایه‌وه که خاوه‌نی ئه‌زموونی جه‌نگێکی به‌ره‌یی فراوانی 8ساڵ بوو به‌رامبه‌ر به ئێران. سوپای عێراق به چه‌کی کیمیایی و ناپاڵم و فسفۆڕی هێشووی کۆکوژی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نفال و جینۆسایدی مرۆڤی کوردیان کرد.
ئه‌نفالی یه‌ک له 21- 2- 1988 – 18- 2- 1988 بۆ دۆڵه رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.
ده‌وڵه‌تی عێراق به سوپایه‌کی بێ شوماری پڕ له چه‌کی نوێی مۆدرێن، له سه‌پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی وردی عه‌سکه‌ری، به‌سوود وه‌رگرتن له ئه‌رشیفی مۆزه‌خانه‌ی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق و ئه‌زموونی زنجیره هێرشه‌کانی هێزی ئاسمانی و هێزی پیاده‌ی سوپای عێراق، له 21- 2- 1988، یه‌که‌م هێرشی به پاڵپشتی تانک و زرێپۆش و تۆپی 17ملم وتۆپی 130ملم و کاتیۆشاو فرۆکه‌ی جه‌نگی نوێ و کۆپته‌روپیلاتۆزکرده بۆ سه‌ر دۆڵه رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.
بۆ خاپورکردنی گونده‌کان و ته‌فروتوناکردنی ده‌زگای ناوه‌ندی راگه‌یاندن و ئێزگه‌ی گه‌لی کوردستان له به‌رگه‌ڵو، مه‌ڵبه‌ندی دوو له سه‌رگه‌ڵو، باره‌گای سکرتێری گشتی ی .ن .ک و مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و چاپخانه‌ی شه‌هید جه‌عفه‌ر و یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستان له گوندی یاخسه‌مه‌ر.
سوپای عێراق به درێژای 70کم بازنه‌یه‌کی فراوان شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوانی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه دیاری کراوانه به‌رپاکرد، لیوا روکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج و بیست لیوای فه‌یله‌قه‌کانی 2، 3، 4، 5، 6، 7) و لیواکانی هێزی تایبه‌تی (65 ،66)ی سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزی چه‌کدار به پاڵپشتی لیوای مغاویری فه‌یله‌قی (2، 4، 6 ) لیوای ( 19، 31. 73 ، 75 ، 116 ، 438 ، 445 )فه‌وجی مغاویری (4 ، 5 ) جگه له فه‌وچی مولیدی 1945 و ته‌واوی سریه و فه‌وجی چاشی خه‌فیفه‌ی کوردستان و فه‌وجی خاسی هه‌ندێک له‌سه‌رۆک خێڵه‌کانی کورد.
سوپای عێراق به کاتیۆشاو تۆپی دوور هاوێژ به هۆی ره‌سه‌دی کۆپته‌ره‌کانی له قوڵایی ئاسمان به فرۆکه جه‌نگییه‌کانی چه‌ندان ته‌ن ژه‌هری کیمیایی تابون وخه‌رده‌لی به‌سه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی گونده‌کانی سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو و یاخسه‌مه‌رو هه‌ڵه‌دن و چۆخماخ و مێوڵاکه و سنگر و مالومه و گویزیله و چاڵاواو لاپاڵی سه‌راپا زنجیره چیاکان باراند. سوپای عێراق به هه‌موو هێزی ته‌کنه‌لۆزیای عه‌سکه‌رییه‌وه له‌م قۆڵانه‌وه هێرشیان کرده ئه‌و سنوره‌ی له هه‌موو لایه‌کیه‌وه به هێزیی پیاده ئابڵۆقه‌ی دابوو.
+ له کۆته‌ڵه‌وه بۆ سنووری سورداش و قه‌ره‌چه‌تان و کلکه‌ی پیره‌مه‌گرون و هۆمه‌رقه‌وم و شه‌ده‌ڵه و دابان هه‌لاج و سه‌رگه‌ڵو و هه‌ڵه‌دن و یاخسه‌مه‌ر.
+ له قه‌مچۆغه‌وه بۆ سارا و سه‌رمۆر و قه‌ره‌سه‌رد و هازه‌ڵه و قه‌ڵه‌م پاشا و قه‌ره‌نگوێ.
+ له هه‌نارانه‌وه بۆ کانی گۆران و پیرکه و قزله‌ر و لوتکه‌ی چایه‌ر و کونه کۆتر.
+ له باڵخه‌وه بۆ گاپیڵۆن و وڵاغلو و گۆجار و گه‌وره‌دێ و جه‌جه له‌رزۆک.
+ له بنگرده‌وه بۆ کوێره‌کان و سێده‌ر و دۆڵه‌بی و دۆڵه‌بی و هه‌نجیره و شارستین و مه‌رگه و ئاوه‌ژێ و سێروان و کانی توو.
+ له ئه‌زمڕه‌وه به‌ره‌و شاخی دووبرا و پشتی قه‌یوان.
+ له کارێزه‌وه به‌ره‌و گاپیڵۆن و خه‌جه له‌رزۆک.
له‌و شه‌ڕه نابه‌رامبه‌ره 8 هه‌زار سه‌ربازو ئه‌فسه‌ری پله جیا جیا کوژران، دوو کۆپته‌ر خرانه خواره‌وه، زیاتر له 100پێشمه‌رگه شه‌هیدو بریندار کران.
ژن و پیاو منداڵ و پیری ئه‌و گوندانه و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و سنووره بۆ خۆده‌ربازکردن
له تۆڕی په‌لاماری سوپای ئه‌نفاڵ، به چه‌ند کاروانێک له رێگه‌ی شاخی (که‌رکه‌ر)ـه‌وه
خۆیان گه‌یانده گوندی گۆمه‌زه‌ڵ، به ناو به‌فرو کڕێوه‌دا له کوێستانه سه‌خته‌که‌ی
رێگای هات و نه‌هاتی (دۆڵی شێخ محه‌مه‌د )ـه‌وه گه‌یشتنه گه‌ڵاڵه و سه‌فره و شاناخسێ و سه‌ر سنووره‌کان.
هه‌ندێک له خه‌ڵکی گونده‌کان به رێگای جیا جیا ویستبویان به نهێنی خۆیان بگه‌یننه ئۆردگا وشارۆچکه و شاره‌کان، له‌و رێگا‌و بانانه ده‌سگیرو بێ سه‌رووشوین کران.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود/ ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی یەکەم.
- All Posts