بورھان شێخ رەئوف: بژارده‌كانی سەید موقتەدا سه‌در.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له 26- 3- 2022 شكستی هێنا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، لەوەو پێش واتا لە 7- 2- 2022 جارێكی تر شكستی هێنا له گرێدانی كۆبوونه‌وه و له 30- 3- 2022 یش نه‌كرا و ژماره‌ی پێویست كه 220 ئه‌ندامه و سێیه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه نه‌توانرا كۆبكرێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، ماوه‌ته‌وه دوا واده‌ی ده‌ستووری له 6- 4- 2022 كه دادگای فیدراڵی عیراق دیاری كردووه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك هه‌ڵنه‌بژێرێت ئه‌وا عیراق پێ ده‌نێته بۆشایی ده‌ستوورییه‌وه.
هۆكاره‌كانی شكستی په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا، بایكۆتی (81) ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، (18) ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، (12) ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی عه‌زم، (6) ئه‌ندامی ئیشراقه‌ی كانون، (3) ئه‌ندامی پڕۆژه‌ی نیشتمانی عیراق، (1) ئه‌ندامی بێلایه‌ن، (4) ئه‌ندامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، (1) ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، بوو، كه دواتر هه‌ندی لایه‌نی تریش ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون.
هۆكاره‌كانی بایكۆتكردن:
1- پێداگیری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر حكومه‌تی سازانی نیشتمانی و پێكهێنانی یه‌ك فراكسیۆنی شیعه، كه خۆیان سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ره‌تكرایه‌وه.
2- نه‌سازانی كورد له‌سه‌ر كاندیدی هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆك كۆمار و پێداگریی پارتی له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی به‌ده‌ر له هه‌موو رێكه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی بێت، به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ پارتی بووه. یه‌كێتی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی به ده‌ستبردن بۆ شایسته‌ی خۆی ده‌زانێت، وه‌كو لایه‌نێكی گرنگ و هاوبه‌شی حكومڕانی له كوردستان و عیراق .
3- هه‌ڵوێستی بێلایه‌نه‌كان كه رۆلێكی گرنگیان هه‌یه له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان هاوپه‌یمانی سێ لایه‌نه‌ی (سه‌در-حه‌لبووسی- پارتی) و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتی، كه ئه‌وانیش داواكاری خۆیان هه‌یه بۆ به‌شداریكردنیان له دانیشتنه‌كان و ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی .
بژارده‌كانی سه‌در
هه‌رچه‌نده سه‌در تا ئیستا زۆرینه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام دوای شكستی دانیشتنی 30- 3- 2022 چه‌ند بژارده‌یه‌كی له به‌رده‌مدایه له‌وانه:-
1- راكێشانی بێلایه‌نه‌كان و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا بۆ ته‌واوكردنی ژماره‌ی یاسایی.
2- هه‌وڵدان بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان یه‌كێكی تره له بژارده‌كانی به‌رده‌م سه‌در هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی شیعه هه‌وڵیدا و دووجار په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی کرد، به‌ڵام ئاكامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، جگه له پێداگریی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دانوستان .
30 رۆیشتن بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی نوێ، یه‌كێك له ئه‌گه‌ر و بژارده‌كانه، كه په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌توانرا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت تا 6- 4- 2022 وه‌كو دوا مۆڵه‌تی ده‌ستووری، ئه‌مه‌ش زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
4- هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی لاوازه و دوا تویتی سه‌در ئه‌وه‌ی یه‌كلاكرده‌وه.
5-به‌ره‌و بۆشایی ده‌ستووری بچین، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان شكستی هێنا له‌هه‌موو دانیشتنه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا تاوه‌كو 6/4.