رێباز مام شۆرش: دینگ بیاو شینگ کارى لە سەر ئازادکردنى بازار کرد و نرخى لە ژێر دەستى حیزب و حکومەت دەرکرد/ بەشی دووەم و کۆتایی.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

دینگ پرۆژەى سەر لەنوێ بنیادنانەوەى چینى دەست پێکرد، کەوتە رێکخستنەوەى ماڵى چینى لە نوێوە، پرۆسەى کامڵى بۆ ریفۆرم و کرانەوەى وڵاتەکەى خستە روو.

دینگ ئەندازیارى ریفۆرم و کرانەوەیە
بە شێوەیەکى گشتى دوو بۆ چوون یان دوو راى جیاواز لە سەر شۆرشەکەى دینگ هەیە، بۆ چوونێک کە پاشماوەى بیرى ماوتسى تۆنگن، پێیان وایە ئەوەى دینگ کردوویەتى کودەتا بوو لە بیرو رێبازى ماوتسى تۆنگ، رێبازێکى تێکەڵ لە سۆسیالیستى و سەرمایەدارىى لەو وڵاتەدا پەرپاکرد بۆ چوون و راکیش کە زیاتر لە هاودارانى دینگ خۆیەتى دەڵێن ئەوەى دینگ کردویەتى پێشخستنى بیرى سۆسیالستیى چینە و کار لە سەر دارشتنى رێبازێکى تایبەت بەچین دەکات.

بریارەکانى دینگ
لە ساڵى 1986دا بریاریدا بە ئازادکردنى ئیدارەى کارگەکان لە ژێر دەستى سەرکردە سیاسیەکان، بەم بریارە رێگاى لە دەستوەردانى حیزب لە ئیدارە و بەرێوەبردنى کارگەکان گرت، رووبەرووى رەخنەى سەرکردەو کادیرەکانى حیزب بۆوە، بەڵام بریارەکەى جێبەجێکرد.
لە ساڵى 1988دا کارى لە سەر ئازادکردنى بازار کرد و نرخى لە ژێر دەستى حیزب و حکومەت کرد، لەم قۆناغەدا دینگ و چینییەکان سیستەمێکى ئابوورى دوولایەنەیان بۆ واقعى خۆیان دارشت. سیستەمێکى تێکەڵیان لە هەردوو سیستەمى سەرمایەدارى و سۆسیاڵستى داهێنا، ئەم سیاسەتە بە واقعى هۆى سەرەکى گەشەکردنى گەورە و فراوانى ئابوورى ئەم وڵاتەیە. چەندین هەلى وەبەرهێنانى دەرەکى دروستکرد، ئەم هەلان بوونە هۆى زیاد بوونى بەرهەمى نیشتیمانى.
لە پرۆسەى گەشەکردنى ئابوورى چیندا بۆ هەموو هەرێم و ناوچەیەک یەک ستراتیژ و یەک سیستەم پراکتیزە نەکرا، بەڵکو هەر ناوچەیەک بە پیێ خواست و پێویستى بۆ گەشەکردن و پێشکەوتن سیستەمێکى ئابوورى تایبەت بەخۆى بۆ دارێژرا، هەروەها هەر هەرێمێک شێوازێکى تایبەت لە وەبەرهێنان و سیستەمێکى تایبەتى باج و گومرگى بۆ دانرا.
لە ساڵى 1978دا لە تیشرینى دووەم لە کۆنفرانسى حیزبدا، چوار پێشنیار خرانە روو بۆ پێشخستنى ئابوورى چین:
یەکەم/ ئابوورى چین بە شێوەیەک بگونجێت کە لەگەڵ گۆرانکارییەکانى جیهاندا.
دووەم/ سەر لە نوێ پێداچوونەوە بە ریزبەندى کەرتەکانى ئابوورى بەپێ پێویستى قۆناغى نوێ واقعى چین ئەوەى دەسەپاند، کە گرینگى دانەکە بەم شێوەیە بوو، کشتوکاڵ، پیشەسازى، لێکۆڵینەوەى زانستى، لە کۆتایشدا بوارى بەرگرى.
سێیەم/ سەر لە نوێ پێداچوونەوە بە کەرتى بەرهەمهێنان و گۆرینى مولکایەتى کێلگە گشتییەکان بۆ مولکى خێزان و رێگادان بە پرۆژەى تایبەت.
چوارەم/ حیزبى شوعى چین لە ساڵى 1984 بریاریدا، بە چاکسازى شارستانى لە سەر بناغەى پێداچوونەوە، بە سیستەمەکانى نرخ و کرێ و سەپاندنى سیستەمى لامەرکەزى و کردنەوەى دەرگا بەرووى وەبەرهێنانى بیانى و رێگابدرێت، پرۆژەى هاوبەش لەگەڵ وەبەرهێنانى بیانى.

سەرچاوە
گۆڤارى کەوانە ژمارە (17) ساڵى چاپ مارتى 2013
نووسینى موعتەسەم نەجمەدین، لاپەرە 67ْ
ژیانی دینگ شیاو بینگ.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت