ڕێباز مام شۆرش: کوردایەتی و رۆشنبیریی، هەردووکی بۆ گیرفان بووە.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

بەدرێژایی مێژوو، لە هەر قۆناغێکدا، ڕۆشنبیریی یەکێک بووە، لەو رەوتەی چەکێکی کاریگەری خەباتی نەتەوەکەمان بووە، بۆ بەرەنگار بوونەوەی دووژمنانی کوردو کوردستان.
بەشێکی گرنگی هاندان بووە، بۆ تێکۆشان بۆ هۆشیارکردنەوەی نەتەوەکەمان، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانمان، بۆیە لە رۆژگاری ئەمرۆشماندا، زانست و زانیاری ئەمرۆ بەیەکێک لە چەکەکانی هێز دادەنرێت، بۆ بەدەستهێنانی ماف و دارایی و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاو نەتەوە جیاجیاکان. بەڵام بەداخەوە ئێمەی کورد، لە کوردایەتی و لە رۆشنبیریی نەمان توانیوە، لە ئاستی داخوازی هاوڵاتیانی خۆماندا بووبین.کوردایەتیمان بۆ گیرفانمان بووە، بۆ دەسەڵات بووە، بۆ حیمایەو کۆمپانیا بووە.
ڕۆشنبیریمان بۆ چەوسانەوە و ساوێلکە کردنی هاوڵاتیان بووە، ڕۆشنبیریی و کوردایەتیمان بۆ کۆکردنەوەی خزمایەتی و گرتنە دەسەڵات بووە.
بۆیە نە کوردایەتیمان بۆ ئامانجەکانی گشتی بووە، نە رۆشنبیریمان بۆ پێشکەوتنی گشتی بووە. نە بۆ دەستکەوتنی نەتەوەی بووە. هەمووی بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵێک کەس بووە، بۆیە هیچمان بە هیچ نەکردووە. بۆیەش دەوڵەت و نەتەوە لە دیدی دۆركهایم بەوشێوەیە ئەرکەکان لە نێوان تاکەکان دابەش دەکات.
فەیلەسووفی دیاری فەڕەنسی “ئیمیل دۆركهایم” (Émile Durkheim)، گوزارشت لە دەوڵەت دەكات لەسەر بنەمای دابەشكردنی كار لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگە. ئەم ڕوانینەی دۆركهایم بۆ دەوڵەت، سروشتێكی ئابووری بە دەوڵەت دەبەخشێت، بە مەبەستی ئەوەی دەوڵەت سەروەت و سامانی كۆمەڵگە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر تاكەكان دابەش بكات.
فەیلەسووفانی وەک دۆرکهایم لەسەر ئەوە كۆكن كە مرۆڤایەتی پێویستیی بە پەیمانێكی كۆمەڵایەتی هەیە، بۆ ئەوەی پێكەوەژیانی خۆیان لەناو كۆمەڵگەدا ڕێك بخەن. بەم جۆرە، بۆمان دەردەكەوێت كە بوونی دەوڵەت پێداویستییەكی گرنگە بۆ ڕێكخستنی ژیانی كۆمەڵگە، لەگەڵ ئەوە، خواستی هەموو تاكێكە بۆ ڕزگاربوون لەو چەوسانەوەی بەناوی شۆرشگێری دەوڵەتی.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت