رێباز مام شۆرش: بەرپرسەکانی مەلەفی نەوتی کوردستان لە نێوان بۆردومان و دراما تورکى و ئێرانیەکاندا.

سنورەکانى کوردستان لەلایەن فرۆکەکانى تورکیاوە بۆردوماندەکرێت، بۆتە هۆى ئاوارەبوون و شەهیدبوونى چەندین هاوڵاتى بێتاوان، هیچ کەس و لایەنێک خۆى نەکردووە بە خاوەنى ئەم رەوشە ئالۆزەى سەر سنورەکانى هەرێم. بەڵام دەبینین کەنالەکان خەریکى نمایشکردنى دراماى دوو دەوڵەتى رژێم و دژە زمان و داب و نەریتی کوردەواریمانن، بەڵام بە بەرچاوى ئەوان رۆژانە سنورەکان و گوندەکان تۆپباران دەکرێت و خەڵک شەهید و بریندار دەکرێت، بە بێ ئەوەى هەست بەهەستى نەتەوایەتى بکرێت.
وانازانن چ دەگوزەرێت لە سەرسنورەکان، لەسەر هەمان ریتمی بەرژەوەندی خۆیان کە گیرفان و مانەوەی بنەماڵەیە، خۆیانداوە لە خەیاڵدانی گێلی ئەو کەناڵەنەیان بۆ دروستکردووە، بۆ گەوجاندنی تاک و سەر دەرنەکردنی لە ئەحواڵی چی دەگوزەرێت، ئەمانە لە جیاتى زیندوکردنەوەى هەستى نەتەوایەتى و خۆشەویستکردنى نیشتیمانى لاى تاکى کوردى، خۆیان سەرقاڵدەکەن بە دراماى تورکى و ئێرانى.
بەراستى جێگاى نیگەرانیە کە هەندێک لە کەناڵەکان لە گەرمەى بۆمبارانکردنى سنورەکان، کەچى هەربایەخیان بەو بێ رێزییەی بە نیشتیمان دەکرێت، باسیان نەکرد. بەڵکو بەردەوام ئەو فلیمیان دادەبەزاند کە تورکین دژ بەکلتورو نەریتی کوردن، ئەو فلیمانە هیچ سوودێک و کەلکێک بە میللەت نابەخشێ جگە لە گۆرینى کلتورو دابونەریت و دروستکردنى کێشە لە نێوان خێزانەکان و کۆمەڵگا، بە بەرچاوى هەموو دنیاوە دەبینین کە گوند و خانو باخ زەوییەکانمان چۆن وێران دەکرێت. ئەوەى ئەم دواییە ڕاستیەکە پێشانیداین، بەڵام لە هەندێک کەناڵ دراماى تورکى نمایشدەکرێت لە جیاتى ریسواکردنى دوو رژێمى سەرسەختى مافەکانى گەڵى کورد، دەڵێ لەو کەناڵەنە کورد لەناو ئەو دوو دەوڵەتە بە مافەکانى خۆى گەیشتووە، تا دراماى تورکى و ئێرانى نمایشبکرێت لە کەناڵی کوردى.
ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ لاوازى هەستى نەتەوایەتى لاى ئەم جۆرە کەنالەنە، ئێستا ئەگەر بیانوى هەردوو رژێم پەکەکە و پژاک بێت، ئەى ساڵى 1974 بیانوو چیبوو بۆ لە ناوبردنى کورد، بەڵام بۆ دەبێ ئێستاش تاکى کورد خوێندنەوەى بۆ زۆر بەی شتەکان نەکات.
دوێنێ بوو لە ئاغجەلەر چەند کەسێک شەهید کران، ماوەی چەند ساڵە ئەم سنوورانە بونەتەوە شوێنی لە ناوبردنی مرۆڤ، بەڵام هیچیان نە بوونە هۆی راگرتنی دراماکان و پەیوەندی دیپلۆماسی.