عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: زیندانێک له تاوان.
دوای راپه‌رین بێ ده‌ستووریی و بێ یاسا یی و رێسا، بێ سیسته‌می و بێ سه‌رو به‌ره‌یی، په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به جۆرێک داگیریی کرد، دیارده‌ی چه‌کداری به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو سه‌راپا سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه ک و بازاڕی شار‌و قه‌زاو ناحیه‌و ئۆردوگاو گونده‌کانی ته‌نی، کڕین و فرۆشتنی چه‌کی سوک و قورس له شاره‌کاندا بوو به دیارده‌یه‌کی ئاسایی.
له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان، سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسیییه‌کانی کورد، ده‌مانچه‌ی گرانبه‌ها و چه‌کی جۆراو جۆریان ده‌کرد به دیاری ده‌ستیان بۆ کڕینی ئیراده‌و ویژدانی ده‌نگی خه‌ڵك، کورسییه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تیان له‌سه‌ر ئیسک و پروسکی شه‌هیدانی خاک و ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نیشتمان و گۆڕه به کۆمه‌ڵه ونه‌کان پێکهێنا.
په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، هیچ سنوور‌و یاسایه‌کیان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک دیاری نه‌کرد، سه‌دام و به‌عس له‌ئه‌نفالی 1988 دا، هێزی کاری گه‌نجانی ئه‌م نیشتمانه‌یان ته‌فرو تواناکرد.
خه‌ونی نوێی گه‌نجی کورد، دوای راپه‌ڕین و په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردی ئه‌وه‌بوو، رۆڵی خۆی به‌پێی توانا جیاجیاکانیان له کاری بنیات نانه‌وه‌ی نیشتماندا ببینن، سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاره‌ها له‌و گه‌نجانه‌یان کرد به چه‌کدارو پاسه‌وانی خۆیان و ماڵ و باره‌گای حیزبه‌کانیان.
چه‌ک ئه‌وه‌نده زۆره له‌م هه‌رێمه رۆژانه له‌م لاو ئه‌ولا له‌سه‌ر کێشه‌کی بچوک، له شار‌و قه‌زاو ناحیه‌و ئۆردوگاو گونده‌کانی هه‌رێم، ده‌یان تاوانی گه‌ورەو کاره‌ساتی جه‌رگ بڕ و ئاڵۆزی کوشتن رووی ده‌دات، ئایا بێ ده‌نگی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو دیارده سلبی و زنجیره تاوانانه، چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ گه‌ر سنوورێک بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک و دیارده‌ی چه‌کداری و توندوتیژی و تاوانباران دیاری نه‌کرێ، ئه‌وا دیارده‌ی چه‌کداری و تاوان ده‌بێ به کلتور.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌رکرده‌کانی کورد به دوای که‌سانی ئینتیهازیدا ده‌گه‌ڕان، هه‌موو ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی حکومه‌تیان پێ پڕکردنه‌وه، ئه‌و که‌سه خۆبه‌ره‌پێشه‌وه‌و مه‌قاشانه، ئه‌وکه‌سه ماستاوچێ و نه‌فس نزمانه، به فیشاڵ و مه‌دحی درۆی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد، یاری به عه‌قڵی حه‌کیمانه‌یان ده‌که‌ن.
به درۆی ره‌نگاو ره‌نگ سه‌رکرده‌کان له سه‌نگی خۆیان گه‌وره‌تر ده‌که‌ن، به‌نمایشی جیاجیا ده‌یان که‌ن به دۆنکیشوت، سه‌رکرده‌کان به جۆرێک له خۆیان رازی ده‌بن، خۆیان و حیزب و ده‌سه‌ڵاتیان له سه‌رووی ئاسمان و یاسا‌و دادگا‌و هاوڵاتیانه‌وه ده‌بینن.
سه‌رکرده‌ی سیاسیی حیزبه‌کان، ململا‌نێی لاوه‌کی رۆژانه‌ی خۆیان به جۆرێک گه‌وره ده‌که‌ن، به رق و زه‌برو زه‌نگ و تۆڵه‌و تۆڵه کردنه‌وه‌و توندوتیژی و هیزو چه‌ک، هه‌ره‌شه له یه‌کتریی ده‌که‌ن، په‌رله‌مانتاره‌کان له ناو هۆڵی په‌رله‌مان په‌لاماری یەکتری ده‌ده‌ن و هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو و نابه‌جێ وا به‌رامبه‌ر یه‌کتریی ده‌که‌ن، هاوڵاتیان سه‌ریان سوڕده‌مێنێت ده‌ڵێن: چۆن ئه‌م ئاست نزمانه نوێنه‌ری ئێمه‌ن.
په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، نه‌یانتوانی سوود له توانای له بن نه‌هاتووی ئه‌و هه‌موو دکتۆرو پسپۆڕ‌و راوێژکارییه ده‌روونی و ئه‌و هه‌موو دادوه‌ره به ئه‌زموون و به‌هه‌ڵوێستانه‌ی نیشتمان وه‌ربگرن، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دیارده‌ی رق و توندوتیژی و کلتوری تۆڵه‌و تۆڵه کردنه‌وه‌و زه‌برو زه‌نگ، قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک و چه‌کداری و که‌م کردنه‌وه‌ی تاوان.
حیزبه‌کان و مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تیان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا پێکهێناوه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان، بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دیاری ده‌که‌ن، ئه‌م چاره‌سه‌ره کۆمه‌ڵاییه‌تیانه بره‌و زیاتر به دڕێژه‌دان به تاوان ده‌دات.
گه‌ر تاوانبار رووبه‌رووی دادگا‌و یاسا نه‌کرێته‌وه، کادره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی تاوانبار و تاوانه‌که‌ی به دانیشتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به رێکه‌وتنێکی عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ر بکه‌ن، تاوانبار ده‌بێ به که‌سێکی ئاسایی و تاوانیش ده‌بێت به کارێکی سروشتی.
حیزبه سیاسییه‌کان به‌هۆی ململا‌نێی ناڕه‌وای حیزبایه‌تییه‌وه، رێزی به‌های ده‌ستوورو یاسا و شکۆی دادگا ناگرن، خۆیان بوار ده‌دەن به‌و تاوانبار‌و چه‌کدارانه، له‌م لاو له‌ولا تاوان بکه‌ن و داڵده‌یان ده‌ده‌ن، هێزی بۆ دروست ده‌که‌ن و به‌رگری و پشتوانیان لێ ده‌که‌ن.
سه‌رکرده‌کانی کورد وه‌ک سه‌دام گرنگی ده‌ده‌ن به‌و پیاو کوژو تاوانبارانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه له پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراودا بخزێننه زنجیره زه‌لکاوی تاوانی گه‌وره‌تر، دواتر ئه‌و تاوانبارانه وه‌ک ئامێرێک له زنجیره سیناریۆێ‌ی ململانییه ناڕه‌واکانیاندا بۆ تاوانی گه‌وره‌تر به‌کار بهێنن.
سه‌رکرده‌کان وه‌ک سه‌دام خۆیان چه‌ک ده‌به‌خشن به‌و پیاو کوژانه و له‌ریزی حیزبه‌کانیاندا، رۆڵیان پێ ده‌ده‌ن، سریه‌و فه‌وجی تایبه‌تی بۆ خۆیان و خانه‌واده‌و که‌س و کار‌و عه‌شره‌ته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه، هه‌موویان ده‌که‌ن به ئامێری تایبه‌تی حیزب.
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد له دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌های یاسا و رێساوو شکۆی دادگایان به جۆرێک کاڵ کرده‌وه‌ته‌وه، تاوانباریان کرد به که‌سێکی ئاسایی و تاوانیان کرد به دیارده‌یه‌کی سروشتی، به‌های که‌سێتی و شکۆی نه‌رێتی کورده‌واریان ورد‌و خاش کرد، ئه‌م نیشتمانه‌یان کرد به زیندانێک له‌تاوان.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی یەکەم.
- All Posts